هه‌په‌گه: له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا ٥٩ سه‌ربازی توركیا كوژران
هه‌په‌گه ئاشكرای كرد له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا ٥٩ سه‌ربازی توركیا له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی گه‌ریلادا كوژراون.
هه‌په‌گه ئاشكرای كرد له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا ٥٩ سه‌ربازی توركیا له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی گه‌ریلادا كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، گه‌ریلا له ناوچه‌كانی چه‌لێ و شه‌مزینانی سه‌ر به جۆله‌مێرگ و ناوچه‌ی جزیر-ی سه‌ر به شرنا‌خ دژی سه‌ربازانی توركیا چالاكیی كاریگه‌ریان ئه‌نجامداوه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه:
«هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید پیرۆز و شه‌هید ئاگری-دا، له دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر زنجیره‌یه‌ك چالاكییان ئه‌نجامدا. زانیاری به‌رفره‌وان ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كان وه‌هایه:
له گردی كۆردینه ٤ سه‌رباز كوژران
هێزه‌كانمان ڕۆژی ٨ی ئه‌یلوول\١٧ی خه‌رمانان كاتژمێر ٨ له دژی سه‌ربازانی تورك كه له گردی كۆردینه‌ی ناوچه‌ی چه‌لێی سه‌ر به جۆله‌مێرگ جێگیر بووبوون، چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كه‌دا سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن كرانه ئامانج و سه‌نگه‌رێك ڕووخێنرا. ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بوویه‌وه ٤ سه‌رباز كوژران.
له شه‌مزینان ٤ سه‌نگه‌ری دوژمن ڕووخێنران
ڕۆژی ٩ی ئه‌یلوول\١٨ی خه‌رمانان كاتژمێر ١٥:٣٠ هێزه‌كانمان له دژی سه‌ربازانی تورك كه له‌سه‌ر گردی شكه‌رێ سپی له ناوچه‌ی گه‌لیشیم-ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی شه‌مزینانی جۆله‌مێرگ جێگیر بووبوون، چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. سه‌ركه‌وتوانه له سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن درا و ٤ سه‌نگه‌ر ڕووخێنران. له ئه‌نجامدا زۆر سه‌ربازی دوژمن كوژران و بریندار بوون، به‌ڵام ده‌رباره‌ی ژماره‌یان زانیاری ڕوون ده‌ستنه‌كه‌وت. له دوای چالاكییه‌كه هێزه‌كانی داگیركه‌ر ناوچه‌كه‌یان به ئۆبوس و هاوه‌ن تۆپباران كرد.
له جزیر ئۆتۆمبێلێكی جۆری EJDER تێكشكێنرا
هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید ده‌لال ئامه‌د و شه‌هیدانی به‌ستا-دا، ڕۆژی ٨ی ئه‌یلوول\١٧ی خه‌رمانان كاتژمێر ١٠:٣٠ له دژی ٢ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش كه له‌نێوان گونده‌كانی داده‌ر و هه‌سه‌نا-ی سه‌ر به ناوچه‌ی جزیر-ی شرنا‌خ ده‌سوڕانه‌وه، چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. سه‌ركه‌وتوانه له ئۆتۆمبێله زرێپۆشه‌كه‌ی جۆری ejder درا و به‌ته‌واوی تێكشكێنرا. له‌م چالاكییه كاریگه‌ره‌دا ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كان ڕوون نه‌بوویه‌وه. هێزه‌كانی داگیركه‌ر كاتژمێر ١٥ به زۆر ئۆتۆمبێلی زرێپۆش پاشماوه‌ی ئۆتۆمبێله تێكشكاوه‌كه و ته‌رمی كوژراوه‌كان و سه‌ربازه برینداره‌كانیان گواسته‌وه.
هێرشی ئاسمانی
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر له دژی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا هێرشی ئاسمانییان ئه‌نجامدا. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا زانیاری ده‌رباره‌ی ئه‌و هێرشانه وه‌هایه:
ڕۆژی ٨ی ئه‌یلوول\١٧ی خه‌رمانان كاتژمێر ٢٠ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر بۆمبارانی ناوچه‌ی مه‌رڤانس-ی هه‌رێمی ئاڤاشین و ناوچه‌ی ساجا-ی هه‌رێمی زاپ-یان كرد.
ڕۆژی ٩ی ئه‌یلوول\١٨ی خه‌رمانان فڕۆكه جه‌نگییه‌كان له‌نێوان كاتژمێر ١٠:٣٠ - ١١:٣٠دا، بۆمبارانی ناوچه‌ی گردی هه‌كاری-یان كرد له هه‌رێمی مه‌تینا.
پڕوپاگه‌نده‌ی مێدیای تورك ده‌رباره‌ی [٣٥ گه‌ریلا] درۆیه
ئه‌مڕۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ده‌وڵه‌تی تورك و مێدیای شه‌ڕی تایبه‌ت ڕایانگه‌یاند كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا ٣٥ گه‌ریلا شه‌هید بوون. ئه‌و لێدوانه‌ی كه داویانه دووره له ڕاستی و به‌ته‌واوی په‌یوه‌ندی به شه‌ڕی ده‌روونییه‌وه هه‌یه.
له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا ٥٩ سه‌رباز كوژران
له هه‌فته‌ی ڕابردوودا له جۆله‌مێرگ و ئامه‌د به گشتی ٥ هه‌ڤاڵی ئێمه شه‌هید بوون و ئه‌م زانیارییه بۆ ڕای گشتی بڵاوكراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها له‌م هه‌فته‌ی ڕابردوودا هێزه‌كانمان ٢٢ چالاكییان ئه‌نجامداوه، ٥٩ سه‌رباز كوژران، ٣ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش تێكشكێنراون و ئه‌نجامی ١٠ چالاكی ئێمه‌ش هێشتا به فره‌وانی ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه.
پڕوپاگه‌نده له‌سه‌ر بنه‌مای درۆ
سوپای داگیركه‌ری كۆماری تورك و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی، به ڕێ و ڕێبازی شه‌ڕی تایبه‌ت، به هه‌واڵی درۆ ده‌یانه‌وێت ڕای گشتی فریو بده‌ن. سوپای توركیای داگیركه‌ر كه له زه‌مینه‌وه ناتوانێت له دژی گه‌ریلا شه‌ڕ بكات، هه‌موو ڕۆژێك چیاكانی كوردستان بۆمباران ده‌كات. هه‌ر كاتێك كه هێرشی ئاسمانی ده‌كه‌ن باسی زیانه‌كانی ئێمه ده‌كه‌ن. پێویسته هه‌موو ڕای گشتی باش بزانێت، هه‌موو قسه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك و سوپاكه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ن له‌سه‌ر بنه‌مای درۆ. به‌م هێزانه‌ی كه ته‌نگه‌تاو بوون و ناتوانن سه‌ركه‌ون، سه‌رنه‌كه‌وتنیان ده‌شارنه‌وه.»
s.m