هه‌په‌گه: له چه‌لێ ٤ سه‌ربازی توركیا كوژران
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له ناوچه‌ی چه‌لێی باكووری كوردستان له ئه‌نجامی چالاكیی گه‌ریلا ٤ سه‌ربازی توركیا كوژراون. هاوكات هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٢ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه له ئامه‌د شه‌هید بوون.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له ناوچه‌ی چه‌لێی باكووری كوردستان له ئه‌نجامی چالاكیی گه‌ریلا ٤ سه‌ربازی توركیا كوژراون. هاوكات هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٢ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه له ئامه‌د شه‌هید بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ناسنامه‌ی ٢ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه له ئامه‌د شه‌هید بوون. هه‌په‌گه ڕاشیگه‌یاند له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له باكووری كوردستان ٤ سه‌ربازی دیكه‌ی سوپای توركیای داگیركه‌ر كوژراون.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه:
«سوپای توركیای داگیركه‌ر ڕۆژی ٢ی ئه‌یلوول\١١ی خه‌رمانان له ده‌وروبه‌ری گوندی هه‌لهه‌ل-ی سه‌ر به ناوچه‌ی هه‌زرۆ-ی پارێزگه‌ی ئامه‌د ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد. ڕۆژی ٣ی ئه‌یلوول\١٢ی خه‌رمانان كاتژمێر ٤ هێزه‌كانی داگیركه‌ر به كۆپته‌ری جه‌نگیی جۆری كۆبرا بۆمبارانی سه‌ختی ناوچه‌كه‌یان كرد. هێزه‌كانمان به‌تووندی ده‌ستڕێژییان له كۆپته‌ره‌كان كرد و گورزی تووندیان لێ دان و ناچاربوون له ناوچه‌كه بكشێنه‌وه. سوپای داگیركه‌ر له دوای بۆمبارانه‌كه، به كۆپته‌ری جۆری سكۆرسكی سه‌ربازه‌كانی خۆی له ناوچه‌كه دابه‌زاند و له‌نێوان سه‌ربازانی داگیركه‌ر و هێزه‌كانماندا شه‌ڕێكی سه‌خت ڕوویدا. له‌و شه‌ڕه‌دا زۆر سه‌ربازی دوژمن كوژران و بریندار بوون. ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كان ڕوون نه‌بوویه‌وه. هه‌ڤاڵمان حه‌قی كه له شه‌ڕه‌كه‌دا قاره‌مانانه دژی هێزه‌كانی دوژمن شه‌ڕی كرد، له كاتی بۆمباراندا شه‌هید بوو. هه‌ڤاڵمان كه‌نداڵ كه هه‌تا دوایین فیشه‌كی خۆی له دژی دوژمن شه‌ڕی كرد، بۆمبه‌كه‌ی خۆی به‌خۆیدا ته‌قانده‌وه و شه‌هید بوو.
ناسنامه‌ی شه‌هیده‌كان:
![]() |
ناسناو: حه‌قی شیار |
![]() |
ناسناو: كه‌نداڵ پیر |
له چه‌لێ ٤ سه‌رباز كوژران
هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید پیرۆز و شه‌هید ئاگری-دا، ڕۆژی ٨ی ئه‌یلوول\١٧ی خه‌رمانان كاتژمێر ١٠ له ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له ٤ قۆڵه‌وه گورزی تووند له سه‌نگه‌ر و په‌ناگه‌كانی دوژمن درا. له چالاكییه‌كه‌دا ٢ سه‌نگه‌ر و په‌ناگه‌یه‌كی دوژمن ڕووخێنران و ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بوویه‌وه ٤ سه‌ربازی دوژمن كوژران. سوپای توركیای داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه تۆپبارانی ناوچه‌كه‌ی كرد.»
s.m