هه‌په‌گه: لە شەمزینان ٧ سەرباز کوژران
گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە دژی بنكه‌یه‌كی سەربازیی نزیك له سه‌ربازگه‌ی بێزۆکێی سەربە شەمزینان چالاکییان کرد. لە ئه‌نجامدا ٧ سەربازی تورکیا کوژران.
گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە دژی بنكه‌یه‌كی سەربازیی نزیك له سه‌ربازگه‌ی بێزۆکێی سەربە شەمزینان چالاکییان کرد. لە ئه‌نجامدا ٧ سەربازی تورکیا کوژران.
ناوەندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هەپەگە) ده‌رباره‌ی چالاکییه‌كانی گەریلا و هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوکردەوە كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
لە چوارچێوەی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا کە لە هەرێمەکانی پاراستنی مه‌دیا بەردەوامە، کاتژمێر ١٤:١٠ی ٤ی ئایار\١٤ی گوڵان لە ناوچەی شەمزینان-ی جۆلەمێرگ هێزەکانمان چالاکییەکیان لە دژی بنكه‌یه‌كی سەربازیی دوژمن لە بەردەم سه‌ربازگه‌ی بێزۆک ئەنجام دا. هێزەکانمان چوونە نێو بنكه‌كه و لەنزیکەوە به شێوازی بروسک چالاکییەکەیان ئەنجام دا. لە چالاکییەکەدا سێ سەنگەری دوژمن ڕووخێنران و كه‌وتنه ده‌ستی هێزه‌كانی ئێمه. هێزەکانمان چوونە سەر تەرمی ٧ سەربازی دوژمن و دەستیان گرت بەسەر چەکەکانیاندا. هاوکات لە هەمان چالاکیدا ٧ سەربازی دیکەش بریندار بوون. له‌وانه‌یه ژمارەی بریندار و کوژراوەکان زیاتریش بێت. له چالاكییه‌كه‌دا ٥ چەکی جۆری گ٣، چەکێكی جۆری بی كه‌ی سیی ئۆتۆماتیك، ڕەختی چەکی گ٣، زنجیرێکی بی کەی سی و سندووقێك فیشەک كه‌وتنه ده‌ستی هێزه‌كانمان.
هێزەکانی ده‌وڵه‌تی تورکی داگیرکەر كه لەم چالاکییەدا گورزی قورسیان بەرکەوت، دەوروبەری شوێنی چالاکییەکە، گوندەکانی سیروان و هەلەنا-یان بە كۆپته‌ری کۆبرا و چەکی قورس بۆردومان کرد. دواتر ویستیان شوێنەکەدا بپشکنن، لەو کاتەدا هێزەکانمان لە دژی یەکینەیەکی سەربازیی دوژمن چالاکییەکیان ئەنجام دا. ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن ڕوون نه‌بوویه‌وه.
چالاکییەکە وەکو وەڵامێک بوو لە بەرانبەر ئەو هێرشانەی کە دەکرێنە سەر دایکانی فیداکاری کورد و گەلەکەمان. هێزەکانمان لەو چالاکییەدا هیچ زیانێکیان پێنەگەیشت.
فەرمانداره‌تیی گشتیی سوپای تورک هه‌وڵی دا چالاکییەکە بشارێتەوە
سەرەڕای ئەوەی ئەنجامەکە بەو شێوەیەیە، فەرمانداره‌تیی گشتیی سوپای تورک و میدیاکانی شەڕی تایبەتی ئاکەپە ڕایانگەیاند کە چالاکییه‌كه هاویشتنی هاوەن بووه. بە هەواڵی درۆ هەوڵیان دا زیانەکانیان بشارنەوە. لە لایەکی دیکەشەوە بە هەواڵی درۆ کە بانگەشەی ئەوەیان کرد زیانیان لە هێزەکانمان داوە، هەوڵیان دا ڕای گشتی فریو بدەن. ئێمە وەک ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە هەموو ڕۆژێک بە ڕاگەیه‌نراو بڵاوده‌كه‌ینه‌وه و ڕاستییەکانی شەڕ ئاشکرا دەکەین. داوا لە گەلەکەمان و ڕای گشتی دەکەین بە سیاسەتەکانی شەڕی تایبەتی دوژمن هەڵنەخەڵەتێن.
زنجیرەیه‌ك چالاکی لە چەلێ
لە ٢ و ٥ی ئایار\١٢ و ١٥ی گوڵاندا، لە چوارچێوەی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا لە ناوچه‌ی چەلێی جۆلەمێرگ زنجیرەیه‌ك چالاکی ئەنجام دران:
ڕێكه‌وتی ٥ی ئایار\١٥ی گوڵان کاتژمێر ١، گەریلاکانمان لە گردی خەرەگۆل سەربازانی دوژمنیان کردە ئامانج. لەو چالاکییەدا له سەنگەره‌کانی دوژمن درا بەڵام تا ئێستا ژمارەی کوژراو و بریندارەکانیان ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه.
ڕێكه‌وتی ٢ی ئایار\١٢ی گوڵان کاتژمێر ١٤، گەریلاکانی یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد (یه‌ژا ستار)، له سه‌ربازگه‌ی گرێ-ی سوپای توركی داگیركه‌ریان دا. لەو چالاکییەدا ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن نەزانرا.
دوای هەردوو چالاکییەکە، هێزەکانی دوژمن بە چەکی قورس دەوروبەری ناوچه‌ی چالاکییەکەیان بۆردومان کردووە به‌ڵام هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشتووە.
لە پیران ٣ سەرباز کوژران و ٢ گەریلاش شەهید بوون
لە ٣٠ی نیسان\١٠ی گوڵان یەکینە شاراوەكانی سوپای تورکی داگیركه‌ر لە ناوچه‌ی خاچەکێی سه‌ر به پیران-ی ئامەد کەمینیان دانابوو. هێزەکانمان ئەو یەکینەیه‌یان خسته ژێر چاودێری و لە کاتژمێر ١٢ی ڕۆژی ١ی ئایار\١١ی گوڵان لێیان دان. لەو چالاکییەدا ٣ سەربازی دوژمن کوژران. هەڤاڵانی ئێمە ڤیان و دیدار شەهید بوون. هێزەکانی دوژمن دواتر ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفره‌وانیان كردووه و كاتژمێر ١٨ كشاونه‌ته‌وه.
ئێمه یادی شەهیدانی خۆمان دەکەینەوە و بەڵێن دووپات دەکەینەوە کە تێکۆشانیان بگەیه‌نینە سەرکەوتن. ناسنامەی هەڤاڵانی شەهیدمان دواتر ئاشکرا دەکرێن.
هێرشی ئاسمانی
ڕۆژی ٥ی ئایار\١٥ی گوڵان فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکی داگیركه‌ر چەند ناوچەیەکی هەرێمەکانی پاراستنی مه‌دیا-یان بۆردومان کرد.
فڕۆکە جەنگییەکان لە کاتژمێر ١٤:٣٠ ناوچەی ئەرمووش-ی خواکورک، کاتژمێر١٥:١٠ گردی سلێمان و کاتژمێر ١٧:١٥ خولەکیش ده‌وروبه‌ری وەرخەلێی ئاڤاشین-یان بۆردومان کرد. له‌و بۆردومانانه‌دا هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشتووە. تەنیا زیان بە سروشت و ژینگه‌ی کوردستان گه‌یشتووه.
s.m