هه‌په‌گه ناسنامه‌ی شه‌هیدانی زاپ و گاباری ئاشكرا كرد
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٤ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه له گابار و زاپ شه‌هید بوون. ڕاشیگه‌یاند، دووباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه كه له تێكۆشینی ئازادكردنی ڕێبه‌ر ئاپۆ و كوردستان سه‌رده‌كه‌وین.
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٤ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه له گابار و زاپ شه‌هید بوون. ڕاشیگه‌یاند، دووباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه كه له تێكۆشینی ئازادكردنی ڕێبه‌ر ئاپۆ و كوردستان سه‌رده‌كه‌وین.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ناسنامه‌ی شه‌هیدانی چیای گابار و زاپ-ی ئاشكرا كرد:
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر هێرشیان كرده سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا؛
ڕێكه‌وتی ٢٨ی نیسان\٨ی گوڵان كاتژمێر ٢٠ ناوچه‌ی چراڤ-ی هه‌رێمی گارا، ڕێكه‌وتی ٢٩ی نیسان\٩ی گوڵان له‌نێوان كاتژمێر ١٤ و ١٤:٣٠ ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی چه‌مانك-ی دهۆك، ڕێكه‌وتی ٣٠ی نیسان\١٠ی گوڵان (شه‌وی ڕابردوو) كاتژمێر ٢:١٥ دوروبه‌ری گرده‌سۆری ئاڤاشین و كاتژمێر ٣ ناوچه‌ی ئه‌رمووش-ی خواكورك له لایه‌ن سوپای توركی داگیركه‌ر بۆردومان كران. له‌م هێرشانه‌دا زیان به سروشت و ژینگه‌ی كوردستان گه‌یشتووه.
شه‌هیدانی زاپ
له ڕاگه‌یه‌نراوی ٢٦ی نیسان\٦ی گوڵان-دا ڕامانگه‌یاندبوو كه ڕێكه‌وتی ٢٣ی نیسان\٣ی گوڵان سوپای توركی داگیركه‌ر هێرشی ئاسمانی كردووه‌ته سه‌ر هه‌رێمی زاپ له سنووری هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا. ئاماژه‌مان بۆ ئه‌وه كردبوو كه له‌و هێرشانه‌دا هاوڕێیانمان ده‌مهات بۆتان و ڕۆژهات ده‌لیلا شه‌هید بوون. ناسنامه‌ی هه‌ڤاڵانی شه‌هیدمان وه‌هایه:
ناسناو: ده‌مهات بۆتان
ناو و پاشناو: سه‌بری ئوستون
شوێنی له‌دایكبوون: شرنا‌خ
ناوی دایك و باوك: تایبه‌ت - ئه‌حمه‌د
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٣ی نیسانی ٢٠١٩\٣ی گوڵان - زاپ
ناسناو: ڕۆژهات ده‌لیلا
ناو و پاشناو: حه‌سه‌ن كایماز
شوێنی له‌دایكبوون: مێردین
ناوی دایك و باوك: حه‌مدیه - سه‌ڵاحه‌دین
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٣ی نیسانی ٢٠١٩\٣ی گوڵان - زاپ
شه‌هیدانی گابار
ڕێكه‌وتی ٩ی نیسان سوپای توركی داگیركه‌ر هێرشی ئاسمانی كردبوویه سه‌ر ده‌ڤه‌ری گابار-ی شرنا‌خ. له‌و هێرشانه‌دا هاوڕێیانمان بیرهات (محه‌مه‌د بیله‌ن) و مه‌زڵووم (عه‌تا شینه‌گۆ) شه‌هید بوون:
ناسناو: بیرهات ئۆسیان
ناو و پاشناو: محه‌مه‌د بیله‌ن
شوێنی له‌دایكبوون: سێرت
ناوی دایك و باوك: میران - عه‌بدوڵا
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٩ی نیسانی ٢٠١٩ - گابار
ناسناو: مه‌زڵووم هه‌زه‌خ
ناو و پاشناو: عه‌تا شینه‌گۆ
شوێنی له‌دایكبوون: شرنا‌خ
ناوی دایك و باوك: سینێ - مه‌حموود
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٩ی نیسانی ٢٠١٩ - گابار
تێكۆشینی ئازادكردنی ڕێبه‌ر ئاپۆ به سه‌ركه‌وتن ده‌گه‌یه‌نین
هه‌ر چوار هاوڕێمان له‌پێناو شكاندنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ر ئاپۆ و ئازادیی گه‌له‌كه‌مان هاتوونه‌ته ڕیزی تێكۆشینی شۆڕش. له‌نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلادا هاوڕێی فیداكار و ڕه‌نجده‌ر بوون. ئه‌م هاوڕێیانه‌مان بۆ ئه‌وه‌ی له ئایدیۆلۆژیای ژیانی ئازاد-ی ڕێبه‌ر ئاپۆ قووڵ ببینه‌وه، به‌رپرسایه‌تیی قورسیان بۆ به‌جێهێشتووین. ئێمه به‌ڕێزه‌وه یادی هاوڕێیانی خۆمان ده‌مهات، ڕۆژهات، بیرهات و مه‌زڵووم ده‌كه‌ینه‌وه. به ژیانی ئاسایی و ساده‌بوونیان له په‌یوه‌ندیی هاوڕێیه‌تیدا هه‌میشه له بیری ئێمه‌دا ده‌مێننه‌وه. خاوه‌نداره‌تی كردن له یادی ئه‌م هاوڕێیانه‌مان و شه‌كاندنه‌وه‌ی ئاڵای ئازادی كه ئه‌وان بۆ ئێمه‌یان جێهێشتووه، ئه‌ركی ئێمه و هه‌موو گه‌نجانی كورده.
له كه‌سایه‌تیی خانه‌واده‌ی ئوستون، كایماز، بیله‌ن و شینه‌گۆ سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی هه‌موو گه‌لی وه‌ڵاتپارێزی كوردستان ده‌كه‌ین و به‌ڵێنی خۆمان دووباره ده‌كه‌ینه‌وه كه تێكۆشینی ئازادكردنی ڕێبه‌ر ئاپۆ و كوردستان به سه‌ركه‌وتن ده‌گه‌یه‌نین.
s.m