هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٤ شه‌هیدی ڕاگه‌یاند
هه‌په‌گه ناسناوی ٤ گه‌ریلای ڕاگه‌یاند كه ٢٤ی حوزه‌یرانی ٢٠١٩\٣ی پووشپه‌ڕ له ناوچه‌ی شه‌مزینانی جۆله‌مێرگ شه‌هید بوون.
هه‌په‌گه ناسناوی ٤ گه‌ریلای ڕاگه‌یاند كه ٢٤ی حوزه‌یرانی ٢٠١٩\٣ی پووشپه‌ڕ له ناوچه‌ی شه‌مزینانی جۆله‌مێرگ شه‌هید بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ناسنامه‌ی ٤ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه ٢٤ی حوزه‌یرانی ٢٠١٩\٣ی پووشپه‌ڕ له‌نێوان گونده‌كانی توویێ و پۆڵا-ی سه‌ربه ناوچه‌ی شه‌مزینانی جۆله‌مێرگ شه‌هید بوون. شه‌هیده‌كان خه‌ڵكی گه‌رمیان (باشووری كوردستان)، ماكۆ (ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان) ئامه‌د و وان (باكووری كوردستان)ن.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌په‌گه:
له ڕاگه‌یه‌نراوی ٣٠ی حوزه‌یران\٩ی پووشپه‌ڕدا ڕامان گه‌یاندبوو كه ٢٤ی حوزه‌یران\٣ی پووشپه‌ڕ له‌نێوان گونده‌كانی توویێ و پۆڵا-ی سه‌ربه ناوچه‌ی شه‌مزینانی جۆله‌مێرگ شه‌ڕ هاتووه‌ته ئاراوه. له ئه‌نجامدا ٤ هه‌ڤاڵمان شه‌هید بوون. ناسنامه‌ی هه‌ڤاڵانی شه‌هید وه‌هایه:
ئاندۆك هشیار
هاوڕێمان ئاندۆك هشیار ساڵی ١٩٩٣ له شاری وان له بنه‌ماڵه‌یه‌كی وه‌ڵاتپارێز له‌دایكبووه. هه‌ر له ته‌مه‌نی لاوی‌دا زوڵم و سته‌می دوژمنی له‌نزیكه‌وه بینیوه. كرده‌وه نامرۆڤانه‌كانی دژبه گه‌لی كورد بوونه‌ته هۆكار كه هاوڕێ ئاندۆك له‌م باسه‌دا قووڵ ببێته‌وه و بیخاته به‌ر پرسیار و وردبوونه‌وه. هاوڕێ ئاندۆك تێگه‌یشت كه تاكه ڕێگه‌ی تێكۆشان له به‌رانبه‌ر فاشیزمی دژه‌كورد تێكۆشانی په‌كه‌كه‌یه و ساڵی ٢٠١٤ هاته نێو ڕیزه‌كانی په‌كه‌كه. له‌و ڕۆژه‌وه‌ی هاتووه‌ته نێو ڕیزی تێكۆشان، له ڕووی ئایدیۆلۆژی و سه‌ربازییه‌وه خۆی په‌روه‌رده كردووه. میلیتانێكی وه‌ها بوو كه شاره‌زایی و پێشكه‌وتنی بۆ خۆی به‌بنه‌ما ده‌گرت. چه‌نده خۆی پێشده‌خست، ئه‌وه‌نده‌ش هه‌وڵی ده‌دا هاوڕێكانی پێشخات. هاوڕێ ئاندۆك تێگه‌یشتبوو كه سه‌ركه‌وتن به ڕه‌نج و فیداكاری ده‌بێت. له هه‌ر شوێنێك بووبێت ڕۆڵی پێشه‌نگایه‌تیی گێڕاوه.
ناسناو: ئاندۆك هشیار
ناو و پاشناو: محه‌مه‌د ڕه‌شید یازجی
شوێنی له‌دایكبوون: وان
ناوی دایك و باوك: سالیحه - كۆرئۆغلوو
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٤ی حوزه‌یرانی ٢٠١٩\٣ی پووشپه‌ڕ - شه‌مزینان
میرزا گه‌رمیان
هاوڕێمان میرزا گه‌رمیان ساڵی ١٩٩٦ له ده‌ڤه‌ری گه‌رمیانی باشووری كوردستان كه به ناوه‌ندی به‌رخۆدان و قوربانیدان ناسراوه، له‌دایكبووه. هاوڕێ میرزا كه‌وته ژێر كاریگه‌ری شه‌ڕی په‌كه‌كه له دژی داعش و فه‌لسه‌فه‌ی ڕێبه‌ر ئاپۆی دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ی ناسی. هاوڕێ میرزا لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌كه كرد، خوێندیه‌وه و له‌پێناو ئازادیی كوردستان ساڵی ٢٠١٥ هاته ڕیزه‌كانی گه‌ریلا. هاوڕێ میرزا كه به كولتووری كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی ده‌ژیا، خۆی له په‌روه‌رده‌ی ئه‌خلاقی و سیاسیی په‌كه‌كه شاره‌زا كرد. به هه‌ڵوێستی ساده‌ی خۆی له ژیان، بوو به وره. له دژی ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست كه كوردستانی داگیر كردووه ڕۆڵی پێشه‌نگایه‌تیی تێكۆشانی ده‌گێڕا و هه‌رگیز داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركی له باشووری كوردستان قبووڵ نه‌كرد. له دژی ئه‌م داگیركارییه تێكۆشا، گه‌یشته كاروانی شه‌هیدان و بوو به میلیتانێكی نموونه‌یی كه گوزارشت له ڕۆحی به‌رخۆدانی ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌كات.
ناسناو: میرزا گه‌رمیان
ناو و پاشناو: پشتیوان فاتیح
شوێنی له‌دایكبوون: گه‌رمیان
ناوی دایك و باوك: ئافداح - فاتیح
كات و شوێنی شه‌هیدبوون:
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٤ی حوزه‌یرانی ٢٠١٩\٣ی پووشپه‌ڕ - شه‌مزینان
ڕۆزا تێكۆشین
هاوڕێ ڕۆزا تێكۆشین ساڵی ١٩٩٧ له ئامه‌د له‌دایكبووه و سه‌ره‌ڕای هه‌موو گوشاره‌كانی دوژمن به‌هاكانی خۆی پاراستووه. له ته‌مه‌نی لاوی‌دا دژی كرده‌وه فاشیستییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك دژبه گه‌له‌كه‌مان ساڵی ٢٠١٥ هاته نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا و ده‌ستی به تێكۆشانێكی چالاك كرد. به ویستێكی گه‌وره‌وه ئه‌رك و به‌رپرسایه‌تیی خۆی ئه‌نجام دا. له شه‌ڕی دژبه ده‌سه‌ڵاتی ئاكه‌په - مه‌هه‌په‌ی فاشیست و قڕكه‌ر بوو به یه‌كێك له‌و هه‌ڤاڵانه‌مان كه له ڕیزه‌كانی پێشه‌وه تێده‌كۆشا.
ناسناو: ڕۆزا تێكۆشین
ناو و پاشناو: ڕۆژبین ئارجاگۆك
شوێنی له‌دایكبوون: ئامه‌د
ناوی دایك و باوك: سه‌عاده‌ت - محه‌مه‌د نه‌زیر
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٤ی حوزه‌یرانی ٢٠١٩\٣ی پووشپه‌ڕ - شه‌مزینان
سه‌ما ئارین
هاوڕێمان سه‌ما ئارین ساڵی ١٩٩٥ له شاری ماكۆ-ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ژینگه‌یه‌كی وه‌ڵاتپارێزدا له‌دایكبووه. له ته‌مه‌نی لاوی‌دا حه‌قیقه‌تی دوژمنی ناسی و له دژی شه‌ڕی له‌ناوبردن كه ده‌وڵه‌تی تورك ده‌یكرد، هاته نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا. هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به جۆش‌وخرۆش بوو. به هه‌ڵوێستی گه‌وهه‌ری و دڵنزم له هه‌موو بواره‌كاندا بووه نموونه بۆ هاوڕێكانی. ئه‌و ئه‌ركانه‌ی پێی ده‌سپێردرا به باشترین شێوه جێبه‌جێی ده‌كرد. بۆ كۆتاییهێنان به داگیركاریی دوژمن له كوردستان هه‌تا دوایین ساتی ژیانی شه‌ڕی كرد و چووه ڕیزی كاروانی شه‌هیدانی نه‌مر.
ناسناو: سه‌ما ئارین
ناو و پاشناو: ماریا میرایمیلان
شوێنی له‌دایكبوون: ماكۆ
ناوی دایك و باوك: فه‌ریده - عادل
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٤ی حوزه‌یرانی ٢٠١٩\٣ی پووشپه‌ڕ - شه‌مزینان
سه‌ره‌خۆشی سه‌ره‌تا له خانه‌واده‌ی هێژای هاوڕێیانمان ئاندۆك، میرزا، ڕۆزا و سه‌ما ده‌كه‌ین كه گورزی تووندیان له دوژمن داوه. هه‌روه‌ها سه‌ره‌خۆشی له ته‌واوی گه‌لی وه‌ڵاتپارێزی كوردستان ده‌كه‌ین و به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه ئاینده‌ی ئازاد بئافرێنین كه خه‌ون و خه‌یاڵی شه‌هیدانه.
s.m