هه‌په‌گه هۆشداری دا ده‌رباره‌ی كرده‌وه‌ی كۆنترایی له گه‌ڤه‌ر
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، ده‌وڵه‌تی تورك له شارۆچكه‌ی گه‌ڤه‌ری باكووری كوردستان كرده‌وه‌ی كۆنترایی ده‌كات. داوای له گه‌ل كرد هه‌ستیار بێت.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، ده‌وڵه‌تی تورك له شارۆچكه‌ی گه‌ڤه‌ری باكووری كوردستان كرده‌وه‌ی كۆنترایی ده‌كات. داوای له گه‌ل كرد هه‌ستیار بێت.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه - HPG) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و سه‌رنجی خسته سه‌ر هه‌واڵه ناڕاسته‌كان كه «مێدیای شه‌ڕی تایبه‌ت» بڵاوی ده‌كاته‌وه. هه‌روه‌ها هه‌په‌گه ئاماژه‌ی به دوایین چالاكییه‌كانی گه‌ریلا و هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر كردووه.
ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌په‌گه:
له ڕۆژانی ڕابردووه‌وه مێدیای شه‌ڕی تایبه‌تی ئاكه‌په ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌و كه‌سانه‌یان ده‌ستگیركردووه كه ته‌قینه‌وه‌ی ٣١ی ته‌مووزی ٢٠١٨یان له باره‌گه‌ی سووساك-ی سه‌ر به ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ری جۆله‌مێرگ ئه‌نجام داوه كه له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا ژنێك به ناوی نوورجان كاراكایا و منداڵه‌كه‌ی كوژرابوون. ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌ستگیر كراون بڵاوكراوه‌ته‌وه و له چێوه‌ی شه‌ڕی تایبه‌تدا هه‌واڵی درۆ ساز ده‌كه‌ن.
كه‌سانێك به ناوی ئازاد زنار (مه‌تین داشده‌میر)، ڕۆژئه‌ڤین ئازێ كۆركماز (ئه‌ڤین سه‌ڤیم) و سه‌رهلدان گه‌ڤه‌ر (یاڤووز بۆزكورت) كه گوایه ده‌ستگیركراون، له ٢٧ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨ خیانه‌تیان له گه‌لی كورد و تێكۆشینی ئازادی كردووه و خۆیان ته‌سلیمی هێزه‌كانی دوژمن كردووه. ئه‌و كه‌سانه له‌گه‌ڵ دوژمن كار ده‌كه‌ن و له گه‌ڤه‌ر كرده‌وه‌ی كۆنتراییان ئه‌نجام داوه.
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له ڕێی مێدیای شه‌ڕی تایبه‌ته‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیركراون بكه‌ری ته‌قینه‌وه‌كه‌ن كه كوژرانی دایك و منداڵێكی لێكه‌وته‌وه، پێویسته گه‌له‌كه‌مان له گه‌ڤه‌ر به‌رانبه‌ر ئه‌و كه‌سه كۆنترایانه هه‌ستیار بن.
له مێردین ٢ گه‌ریلا شه‌هید بوون
له ٨ی ئایار\١٨ی گوڵان یه‌كینه‌یه‌كی ئێمه كه له ناوچه‌ی چالێی سه‌ر به ده‌ڤه‌ری مه‌حسه‌رت-ی مێردین له‌سه‌ر ئه‌رك بوو، ڕووبه‌ڕووی سه‌ربازانی سوپای توركی داگیركه‌ر بوونه‌وه و شه‌ڕ هاته ئاراوه. له‌و شه‌ڕه‌دا ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه چه‌ند سه‌رباز كوژراون و بریندار بوون. دوای شه‌ڕه‌كه هێزه‌كانمان له ناوچه‌ی ته‌هناڤ-یش شه‌ڕیان كردووه. له‌م شه‌ڕه‌دا زۆر سه‌ربازی دوژمن كوژراون. ٢ هاوڕێی ئێمه كه هه‌تا دوایین فیشه‌ك شه‌ڕیان كردووه شه‌هید بوون. ناسنامه‌ی ئه‌و دوو هه‌ڤاڵه‌مان دواتر ڕاده‌گه‌یه‌نین.
له سه‌ربازگه‌یه‌كی ناوچه‌ی چه‌لێ درا
له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید باگه‌ر و شه‌هید ڕۆنیادا، هێزه‌كانمان ڕێكه‌وتی ١٢ی ئایار\٢٢ی گوڵان كاتژمێر ٨ له دژی سه‌ربازگه‌ی شكێر-ی سه‌ر به ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ چالاكییه‌كیان ئه‌نجام داوه. هێزه‌كانمان به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێز له نیزامیه و سه‌نگه‌ره‌كانی سه‌ربازگه‌كه‌یان داوه. ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه چه‌ند سه‌رباز كوژراون و بریندار بوون.
هێرشی ئاسمانی
ڕێكه‌وتی ١٢ی ئایار\٢٢ی گوڵان كاتژمێر ٢١ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر ناوچه‌ی ته‌پێ سۆر-ی سه‌ر به ئاڤاشین-یان له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا بۆردومان كردووه. له‌و هێرشانه‌دا هیچ زیانێك به هێزه‌كانمان نه‌گه‌یشتووه.
s.m