هه‌په‌گه: ١٣ سه‌ربازی توركیا كوژران
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژاستار له ناوچه‌ی گابار دژی سه‌ربازانی سوپای تورك له كاتی ئۆپه‌راسیۆندا چالاكییان كرد. له ئه‌نجامدا ١٣ سه‌رباز كوژران.
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژاستار له ناوچه‌ی گابار دژی سه‌ربازانی سوپای تورك له كاتی ئۆپه‌راسیۆندا چالاكییان كرد. له ئه‌نجامدا ١٣ سه‌رباز كوژران.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
له‌نزیكه‌وه له سه‌ربازان درا
سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له‌نێوان ٤-٦ی ئایار\١٤-١٦ی گوڵاندا له ناوچه‌ی گابار-ی هه‌رێمی بۆتان ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد. له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌رباز به پشتیوانی ته‌كنیكی به‌شدار بوون. هێزه‌كانی گه‌ریلا چه‌ند چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دان كه به‌م شێوه‌یه بوون:
ڕێكه‌وتی ٤ی ئایار\١٤ی گوڵان له ده‌ڤه‌ری فندك-ی ناوچه‌ی گابار هێزه‌كانمان چاودێری یه‌كینه‌كانی دوژمنیان كرد كه له ئۆپه‌راسیۆندا بوون. كاتژمێر ١٦:٣٠ له دژی قۆڵێكی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه چالاكییان كرد. له‌نزیكه‌وه له یه‌كینه‌كه‌ی دوژمن درا و ٢ سه‌رباز كوژران و ٢ی دیكه‌ش بریندار بوون.
گه‌ریلا چوونه نێو سه‌ربازان و ٧ سه‌ربازیان كوشتن
ڕێكه‌وتی ٥ی ئایار\١٥ی گوڵان كاتژمێر ٦:٣٠ له ناوچه‌ی ناڤسه‌رێ به پشتیوانی فڕۆكه‌ی سیخووڕییه‌كان و كۆپته‌ری كۆبرا ئۆپه‌راسیۆنێك ده‌ستی پێكرد. هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ١٥:٣٠ هێزه‌كانمان له ناوچه‌ی شه‌هید ئاراس خۆیان خسته نێو هێزه‌كانی دوژمن و له ٢ قۆڵه‌وه چالاكییان كرد. له‌م چالاكییه‌دا كه به ڕێبازی فیدایی كرا، گورزی تووند له هێزه‌كانی دوژمن درا و له شه‌ڕدا ٧ سه‌رباز كوژران. دوژمن كاتژمێر ١٦:٣٠ به كۆپته‌ری سكۆرسكی ٤ جار كوژراو و برینداره‌كانی هه‌ڵگرتنه‌وه. ژماره‌ی كوژرا و بریندارانی دوژمن زیاتره.
چالاكیی نیشانه‌شكێنی
سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كه دوو ٢ ڕۆژی سه‌ره‌تای ئۆپه‌راسیۆندا گورزی تووندی پێكه‌وت، ٦ی ئایار\١٦ی گوڵان ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی به‌رفره‌وان كرد. هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ١٦:٣٠ هێزه‌كانمان له دژی یه‌كینه‌یه‌كی دوژمن له ناوچه‌ی شه‌هید عوسمان چالاكییه‌كی نیشانه‌شكێنییان كرد. له ئه‌نجامدا ٤ سه‌ربازی دوژمن كوژران و زۆری دیكه‌ش بریندار بوون.
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه بێ ئه‌نجام بوو
دوای چالاكییه‌كه، هێزه‌كانی دوژمن ئێواره‌ی ٦ی ئایار\١٦ی گوڵان به‌بێ ئه‌نجام پاشكه‌شه‌یان كرد. له پڕۆسه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا كه ٣ ڕۆژ به‌رده‌وام بوو، به‌گشتی ١٣ سه‌ربازی دوژمن كوژران و ژماره‌یه‌كی زۆریشیان بریندار بوون. به‌ڵام فه‌رمانداره‌تیی گشتیی ده‌وڵه‌تی تورك و مێدیای شه‌ڕی تایبه‌ت وه‌ك جاره‌كانی دیكه ڕاستییان پێچه‌وانه كرده‌وه و به‌شێوازێكی درۆ ڕانگه‌یاند كه ٣ سه‌ربازی دوژمن كوژراون و هه‌ڤاڵێكی ئێمه‌ش شه‌هید بووه. له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا هیچ زیانێك به هێزه‌كانی ئێمه نه‌گه‌یشتووه.
سه‌ره‌تا هه‌ڵمه‌تی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی شه‌هید مه‌دیا ماوا و شه‌هید ڕزگار گه‌ڤه‌ر
ئه‌م پڕۆسه‌ی چالاكییانه كه نیشانی ده‌دات به ڕێبازی لێدانی فیدایی و ئافرێنه‌ریی تاكتیكی چۆن شكست به ئۆپه‌راسیۆن ده‌هێنرێت، له هه‌مان كاتدا كۆتایی هێنانه به هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید ده‌لال ئامه‌د و شه‌هیدانی به‌ستا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو. هه‌روه‌ها سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی شه‌هید مه‌دیا ماوه و شه‌هید ڕزگار گه‌ڤه‌ر-ه. ئێمه ده‌ڵێین، له‌سه‌ر بنه‌مای بڕیارداری، فیدایی و باوه‌ڕیی ئاپۆیی، ده‌وڵه‌مه‌ندی و ئافرێنه‌ریی تاكتیكی، گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستان كه سه‌رله‌نوێ خۆیان بونیاد ناوه‌ته‌وه، هیچ به‌ربه‌ستێك ناناسن و له پڕۆسه‌ی نوێی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌موو هێزه‌كانی هه‌رێمی بۆتان ده‌خوازین.
له لێلیكان چالاكی دژبه داگیركه‌ران
له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید باگه‌ر و شه‌هید ڕۆنیادا كه له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا به‌رده‌وامه، ٧ی ئایار\٧ی گوڵان (دوێنێ) كاتژمێر ١ی ڕۆژ له ناوچه‌ی سیده‌كانی باشووری كوردستان دژی سه‌ربازانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له‌سه‌ر گردی لێلیكان چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. گورزی تووندیان له سه‌نگه‌ر و په‌ناگه‌كانی سه‌ر گرده‌كه دان. به‌ڵام ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كانی دوژمن ڕوون نه‌بوویه‌وه.»
هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر زاپ
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی تورك بۆمبارانی ناوچه‌ی زاپ-یان كرد. ڕێكه‌وتی ٧ی ئایار\١٧ی گوڵان له‌نێوان كاتژمێر ٢٢:٣٠ - ٢١ فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر ده‌وروبه‌ری گوندی سیدا-ی ناوچه‌ی زاپ-ی سه‌ر به هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیایان بۆمباران كرد. بۆردومانه‌كه زیانی نه‌گه‌یاند به هێزه‌كانمان به‌ڵام زیانی به باخ و باخاتی گوندنشینان گه‌یاند.
s.m