هونه‌رمه‌ندانی باشوور: ئێمه قه‌ڵغانی زیندووین بۆ قه‌ندیل
هونه‌رمه‌ند و شاعیرانی باشووری كوردستان له دژی هێرش و هه‌ڕه‌شه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا چوون بۆ قه‌ندیل، ڕایانگه‌یاند: ئێمه‌ش قه‌ڵغانی زیندووین.
هونه‌رمه‌ند و شاعیرانی باشووری كوردستان له دژی هێرش و هه‌ڕه‌شه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا چوون بۆ قه‌ندیل، ڕایانگه‌یاند: ئێمه‌ش قه‌ڵغانی زیندووین.
گه‌ل و گه‌نجانی وه‌ڵاتپارێزی باشووری كوردستان له دژی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئاكه‌په بۆ داگیركردنی باشووری كوردستان، ده‌وه‌ستنه‌وه. پاش ئه‌وه‌ی ته‌ڤگه‌ری گه‌نجانی وه‌ڵاتپارێز له‌پێناو پاراستنی قه‌ندیل ڕۆژی ٨ی حوزه‌یران\١٨ی جۆزه‌ردان ده‌ستی به چالاكیی قه‌ڵغانی زیندوو كرد، گه‌ل سه‌ردانی چادری چالاكییه‌كه ده‌كات.
چه‌ند هونه‌رمه‌ند و شاعیرێكی باشووری كوردستان سه‌ردانی چالاكییه‌كه‌ی گه‌نجانیان كرد له قه‌ندیل. هه‌ڵوێستێكی ڕوونیان له دژی داگیركاری پیشاندا و داوایان له هه‌موو هونه‌رمه‌ند، شاعیر و نووسه‌رانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان كرد خاوه‌نداره‌تی له قه‌ندیل بكه‌ن.
«ئێمه هه‌موومان بۆ قه‌ندیل قه‌ڵغانی زیندووین»
هونه‌رمه‌ند جاسمی ساز گوتی: ئێمه ده‌مانه‌وێت بزانرێت كه هه‌موومان له‌پێناو قه‌ندیل قه‌ڵغانی زیندووین. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد «هه‌ندێك هه‌ن ده‌یانه‌وێت قه‌ندیل به توركیا بفرۆشن. به پێش دوژمنه‌كانی كوردستان كه‌وتوون و ڕێیان بۆ سوپای توركیای داگیركه‌ر كردۆته‌وه.»
«وه‌ك هونه‌رمه‌نێكی باشوور بۆ ئه‌وه‌ی پشتگیریی چالاكیی قه‌ڵغانی زیندووی گه‌نجان بكه‌ین له دژی هه‌ڕه‌شه‌كانی داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركیا، هاتم بۆ قه‌ندیل. نه‌ك هه‌ر ئه‌وان، ئێمه هه‌موومان بۆ قه‌ندیل قه‌ڵغانی زیندووین. هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا ته‌نیا له دژی قه‌ندیل نین، ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له كۆبانێ، عه‌فرین و برادۆستی ده‌كرد، ئێستا له قه‌ندیلیشی ده‌كات. ده‌ڵێت قه‌ندیل ده‌گیر ده‌كات، به‌ڵام ئێمه ڕێ به‌مه ناده‌ین. قه‌ندیل ته‌نیا شوێنی گه‌ریلا نییه، گه‌ریلاش ته‌نیا قه‌ندیل ناپارێزێت، به‌ڵكو گه‌ریلا چوار پارچه‌ی كوردستان ده‌پارێزێت.»
«مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر گه‌ل و وه‌ڵاتی ئێمه هه‌یه»
شاعیر سه‌ردار قادر له میانه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی چالاكیی قه‌ڵغانی زیندوو گوتی: مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر گه‌ل و وه‌ڵاته‌كه‌مان هه‌یه. پێویسته شاعیر، نووسه‌ر و ڕۆشنبیرانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان پشتیوانی ئه‌م دۆزه ڕه‌وایه بكه‌ن.
«ئاكه‌په و توركیا به خه‌یاڵی عوسمانی نوێ هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر وه‌ڵات و گه‌له‌كه‌مان. ئامانجی ئه‌وان سه‌رله‌نوێ داگیركردنی ته‌واوی كوردستانه. قه‌ندیل گورزێكه كه به دڵی هه‌موو دوژمنانی كورد و كوردستان كه‌وتووه. ناتوانن قه‌ندیل داگیر بكه‌ن، چونكه گه‌ریلاكانی كورد به شه‌و و ڕۆژ ناوه‌ستن و له‌پێناو گه‌ل و وه‌ڵاته‌كه‌مان تێده‌كۆشن. قه‌ندیل خاوه‌نی مێژوویه‌كه، ترسی خستۆته دڵی به‌غدا، شام، تاران و ئه‌نقه‌ره. مێژووی قه‌ندیل شكۆدار و خۆڕاگرییه. به‌هۆی ئه‌م مێژووه هه‌تا ئێستا دوژمنانی كورد و كوردستان نه‌یانتوانیوه بێنه قه‌ندیل. له ئێستا و داهاتووشدا ناتوانن.»
s.m