هونەرمەندان لەدژی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست پارێزەری کۆمەڵگان

موستەفا قەڕەسوو ئەندامێ دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕایگەیاند، هونەر و هونەرمەندان پێویستە لەدژی کاپیتالیزم هەڵوێستیان هەبێت.

لەم سەردەمەدا ئاشکرایە لە جیهاندان نادادپەروەری ، بێویژدانی، نایەکسانی، ئەخلاق و بەهاکانی کۆمەڵگا لە ئاستێکی بەرزدا تێکشکاون و بەرژەوەندی، داگیرکەری و پەیوەندی لەسەر بناغەی قازانج و بەرژەوەندی لەسەرووی هەموو بەهایەکن. نە تەنها ژیانی سروشتی سەرەتایی، هەروەها ژیانی کۆمەڵگا کە سروشتی دووەمینە، لە دۆخێکی مەترسیداردایە.

بێگۆمان دەوڵەت هەموو کاتێک خاوەنی کارەکتەری داگیرکەری، زوڵم و زۆرداریە. بەڵام هیچ سەردەمێک وەک ئەم سەد ساڵەی کۆتایی، بە پێشەنگایەتی مۆدێرنیتەی کاپیتالیزم زاڵم نەبووە. ویژدان، ئەخلاق، ماف، دادپەروەری هیچ سەردەمێک وەک ئێستا پێشێلنەکراون. بەر لە کاپیتالیزم دەوڵەتەکان سەروەری دەسەڵاتی سیاسی خۆیان لە ڕێگای داگیرکەری و سەردەستی دەکردە بناغە. ژیانی کۆمەڵایەتی بە پێی بەهاکانی ئەخلاقی ئەم کۆمەڵگایە بەڕیوەدەبرا. دەوڵەت لە ڕووی ژیانی کۆمەڵایەتیدا لە چوارچێوەی بەهاکانی ئەخلاقی و تا شانەکانی کۆمەڵگا هەڵوێستی پیشان دەدا. بە دەسەڵاتی نەتەوە-دەوڵەتی کاپیتالیزم هەولێکی بەو شێوەیە درا کە هەموو کەسێک لە قاڵب بدرێت و شانەکانی کۆمەڵگا بەسەر هەموو کۆمەڵگا بووە سەردەست. کە کاپیتالیزم بەهێز بوو، باسی لە تێکدانی ڕاستی کۆمەڵگای کرد، هەموو بەها ئەخلاقی، ویژدانی، یەکسانەکانی کۆمەڵگای لەناوبرد و لە جێگەی ئەوەش بەرژەوەندیپارێزی و لەناوبردنیان بە بناغە وەرگرت. بەرژەوەندیش لەبەرئەوەی پێناسەیەکی بێکۆتاییە، ئەو لایەنانەی کە بەرژەوەندیان کردە بناغە، هەموو بەهاکانی کۆمەڵگایان هەڵوەشاندەوە. لەم دۆخەی ماددیەت و بەرژەوەندیدا کێ دەتوانێت باسی کام بەهای ئەخلاقی، ویژدانی و یەکسانی بکات!

هونەری کۆمەڵایەتی بە بۆچوونی سۆسیالیست

تا ئەم دواییایانە، تا مۆدێرنیتەی کاپیتالیست ڕۆژ بە ڕۆژ کاریگەری لە سەر هەموو کۆمەڵگای نەکردبوو، کۆمەڵگا خاوەن بەهای ئەخلاقی، ویژدانی و یەکسان بوو. ژیانی کۆمەڵگا بە هەزاران و بە دەیان هەزار ساڵ خۆی دەسپاردە ئەو بەهایانە. بەو هۆیەوە هەڵوەشاندنی بەهاکان شتێکی ئاسان نەبوو. تا سەدەی کۆتایی ئەم بەهایانە نە تەنها لە ناو کۆمەڵگای ژۆرین، بەڵکو لەناو شارەکانیشدا لە سەر ئاستێکی بەرز پارێزگاریان لێدەکرا. بەڵام دوای ئەوەی بەهاکانی مۆدیرنیتەی کاپیتالیست کاریگەری لە سەر شانەکانی کۆمەڵگا کرد، بە تایبەتی بەرژەوەندی و کۆمەڵگای سەرفکراو بەهێز بوو، ئەو کاتە بەهاکانی کۆمەڵگا تەنگاو بوون و لەناوچوون. مۆدێرنیتەی کاپیتالیست بەهاکانی کۆمەڵگا کە ویژدان و دادپەروەری، ئەخلاق و خۆشەویستی و ڕێزە لەناوی بردن. بەر لە هەموو شتێک پێویستە ئەم پێشبینیە بکرێت و دیاریبکرێت.

لەدژی هێرشەکانی بەرانبەر بەهاکانی کۆمەڵگا، مرۆڤایەتی بە درێژایی مێژوو خۆیپاراست. باوەڕیەکان، ئایین، تەریقەت، پێغەمبەر، فەیلەسوف، دەروێش، ئەولیا و زاناکان هەموویان بوون بە پارێزەری کۆمەڵگا و بەو شێوەیە جێی خۆیان لەناو مێژوودا گرت. لەبەرئەوەی فراوانترین هێرش بەرامبەر کۆمەڵگا لە لایەن کاپیتالیزم و مۆدێرنیتەوە ئەنجامدرا، لەدژی شێوەی ژیانی سیاسی، کلتوری، کۆمەڵایەتی و ئابوری کاپیتالیست پێویستی بە ڕاپەرینێکی کۆمەڵایەتی ڕێکو پێکی هزری و ژیانی بینرا. لەسەرەتادا سۆسیالیستەکانی وەک ساینت سیمۆن، ڕۆبێرت ئۆون و چارلیس فۆریئەر پێشەنگایەتی ژیانی کۆموناڵیان دەکرد.  لە سەدەی ١٩ دا ڕێبەرانی سۆسیالیزمی زانستی لە کەسایەتی کارل مارکس و ئەنگەلەس دەرکەوت. ڕایانگەیاند کە بۆچوونەکانی ئەوان نابن بە ئەلتەرناتیڤ  و جێگرەوە بەرامبەر کاپیتالیزم و تێزە ئایدۆلۆژی و تئۆریەکانیان ئاشکرا کرد. ڕێبەرانی وەک ڕۆزا لوکسەمبورگ و لێنین تئۆری سۆسیالیزمی زانیستی مارکس و لێنینیان لە بار و دۆخی سەدەی ٢٠ دا بەرجەستە کرد کە بەو سەردەمە سەردەمی ئیمپریالیستیشیان دەوت. لەو چوارچێوەیەدا بە پێشەنگایەتی لێنین لە ڕووسیای چارلیک شۆڕشێکی سۆسیالیستی ئەنجامدرا. پێویستە ئەوە وەک شۆرشێکی کۆمەڵایەتی لەدژی داگیرکەری کاپیتالیزم شیکاری بۆبکرێت و وەک هەنگاوێک ببینرێت. دواتر کەموکورتی ڕیاڵ سۆسیالیزم بۆ کۆمەڵگا دەرکەوت و دواتر شۆرشی تشرینی یەکەمی ١٩١٧ بۆ پاراستنی کۆمەڵگا لەدژی کاپیتالیزم هەڵگیرسا.

دوای دەرکەوتنی کاپیتالیزم، بەهاکانی کۆمەڵگا لەناوچوون و بلاوەی پێکرا، هونەرمەند، وێژەوان و کەسانی کۆمەڵایەتی کە هەموو کاتێک بوون بە پاسەوان و وتەبێژی کۆمەڵگا، لە سەدەی ١٩ و ٢٠ دا بە بۆچوونی سۆسیالیزمی جێگای خۆیان لە ناو تێکۆشانی پاراستنی کۆمەڵگادا گرت. هونەرمەند و وێژەوانان کە بە درێژایی مێژوو هەموو کاتێک بەهاکانی کۆمەڵگایان پاراست و خاوەنداریان لێکرد، دوای ئەوەی بەهاکانی کۆمەڵگا بە شێوەیەکی ڕێکوپێک بوون بە ئامانجی هێرشەکان، هەوڵیاندا بە پرۆژەی ژیان و هزری ڕێک و پێک وڵامی هێرشەکان بدەنەوە و بەم شێوەیە بە هونەری کۆمەڵایەتی و بۆچوونی سۆسیالیزمی لەدژی کاپیتالیزم بوون بە بەشێکی گرنگی تێکۆشانی سۆسیالیستی.

هونەرمەند و وێژەوانان بە پێی میراتی مێژووی خۆیان جووڵانەوە و لەدژی کاپیتالیزم و مۆدێرنیتە جێگای خۆیان لە ناو تێکۆشانی سۆسیالیزمدا گرت. بۆ ڕیاڵ سۆسیالیزمیش هەڵەیەکی مێژوویی بوو کە کاپیتالیزمی لە سەر بناغەی ئابۆری شرۆڤەکرد، دەیویست دەوڵەت و دەسەڵاتداری کە وەک دوژمنی کۆمەڵگا دروست بوون لە ناو سۆسیالیزم و کۆمەڵگادا شیبکاتەوە. بەم شێوەیە لەدژی کلتور و ڕێبازی ژیانی مۆدێرنیتەی کاپیتالیزم تێکۆشانی بەهێزیان بەڕێوەنەبرد، تێکۆشانی کۆمەڵایەتی ڕاستیان شینەکردەوە و برۆکراسی کاپیتالیزمی دەوڵەت و خۆدی دەوڵەت بەهێز بوون کە ئەوەش بە پێچەوانەی ئامانجەکانی پاراستنی بەهاکانی کۆمەڵایەتی هونەر و هونەرمەندان بوو. ئەو دۆخە دەلالەت لە هەڵەی هونەرمەندان ناکات، دەلالەت لەو هەڵەیە دەکات کە لەناو پراکتیک و تئۆری سۆسیالیزو و کۆمەڵگاکەیدا هەڵە ڕوویداوە.

هەڵەی ڕیاڵ سۆسیالیزم و هونەر و وێژەکەی پەیوەندی بە کۆمەڵگا و کۆمەڵگاپارێزیەکەیەتی بێگۆمان و کاریگەریەکی نەرێنی لەسەر هونەر و وێژە دانا. هونەرمەندان و وێژەوانان کە لە ساڵەکانی سەرەتای شۆرشدا پێشکەوتنی گەورەی هونەریان بەخۆیانەوە بینی و بەرهەمی گەورەیان خوڵقاند، بە هۆی ڕێکخستنبوونی ڕیاڵ سۆسیالیزمی دەوڵەتپارێز، بروکرات، دوور لە ژیانی ئازاد و دیموکرات، گەیشتە کۆتایی ڕیگا. هونەرمەندان کەوتنە دۆخێکەوە کە دەوڵەتێک بپارێزن کە لەگەڵ بەهاکانی ژیانی کۆمەڵایەتیدا ناگونجێت و لەدژی ڕۆڵی مێژووی ئەوانە. بێگۆمان ئەوانە قبوڵناکرێت و پێویستە ڕەخنەبکرێن.

بەڵام دوای هەڵوەشاندنەوەی ڕیاڵ سۆسیالیزم پاسەوانانی مۆدێرنیتەی کاپیتالیزم  و عەقلیەتپەرستەکانی، لە چوارچێوەی نەرێنیەکانی ڕیاڵ سۆسیالیزمدا لەبەرامبەر کەموکورتیەکانی هونەر و هونەرمەندان ئەو کاتە دەستیان بە هێرشێکی ئایدۆلۆژی کرد کە هونەر و هونەرمەندان هەموویان بخەنە خزمەتی کاپیتالیزم. لەدژی ئەو هونەرمەندانەی کە کۆمەڵگاپارێزیان هەڵبژارد واتە سۆسیالیزمیان هەڵبژارد، لەدژی هونەری کۆمەڵایەتی دەستیان بە هێرشێکی فراوان کرد. هەوڵیاندا هونەرێکی شەخسی، هونەرێکی دوور لە کۆمەڵگا، دوور لە ژیانی کۆمەڵگا و بۆچوونی سۆسیالیزمی ڕاستەقینە بخوڵقێنێن و لە سەر ئەم بناغەیە هەوڵیاندا رێگا لە هونەری و هونەرمەندان بگرن. لە هێرشی ئایدۆلۆژی خۆیدا کە بەم شێوەیە ئەنجامیاندا، تا ڕادەیەک پێشکەوتن. دەسەڵاتی هونەر و هونەرمەندانی شەخسی، دوور لە کۆمەڵگا لە جیهان بڵاوکرایەوە، عەقلیەتی وەک دەسەڵاتی مۆدێرنیتەی کاپیتالیزم، تاکە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابۆریان بەم شێوەیە بەرەو پێشەوە برا لەئەنجامی ئەوەشدا دەسەلاتی هونەر و هونەرمەندی لەبەرامبەر بەهاکانی کۆمەڵگا بە خەمساردی دەجولێنەوە و دەنگیان بۆ بڵاوکردنەوەی بەهاکانی کۆمەڵگا بەکارناهێنن. بە هۆی کاپیتالیزم و مۆدێرنیتەی کاپیتالیست کە دوژمنی کۆمەڵگا و کۆمەڵگابوونە، دەسەلاتی هونەر و هونەرمەندیەک پێشکەوت کە هەڵوێست دەڕنابرێت.

 

تۆڕەیی گۆرانیبێژ و عاشقان

ئایا هونەر و هونەرمەندی بەم شێوەیە دەبێت؟ هونەر و هونەرمەندی لەدژی چییە؟ کاتێک سەرنج بدەینە بابەتەکانی هونەر و وێژە لە ساڵەکانی ١٩٥٠، ٦٠ و ٧٠ لە تورکیا و کوردستان دەتوانین وڵامی پرسیارەکان بدەینەوە. تورکەکان لە گۆرانی، ڕۆمان و شیعرەکانیاندا کام بابەتیان شیدەکردەوە؟ نە تەنها وتن و نوسینی هونەرمەندان و وێژەوانانی چەپ و سوسیالیست و عەلەویەکان، هەروەها ئەوانەی لە بەرەی چەپ و عەلەویەکانیشدا نەبوون باسیان لە بەهاکانی کۆمەڵگا دەکرد. با سەرنج بدەینە گۆرانی و مەقامەکانی گۆرانیبێژە عەلەویەکان. عاشق داود سولاری، عاشق دائیمی، عاشق ماحسونی، موخلیس ئاکارسو، عاشق گولابی، ئیسماعیل ئیپەک، مەحمود ئەردال، عاشق شاهتورنا، عاشق پەریشان عەلی، عاشق نەسیم چیمەن، ئەحمەد کایا و بە دەیان هونەرمەند و گۆرانیبێژی گەل بە گۆرانیەکانینان تۆڕەیی لەدژی لاوازبوونی بەهاکانی کۆمەڵگا و بەرژەوەندیەکانیان هێناوەتە سەر زمان. هەروەها عاشق ئیهسانی، روحی سوو، وێژەوان یاشار کەمال، ئۆرهان کەمال، ئەحمەد عارف، جان یوجەل، نەزمی حیکمەت، حەسەن حوسەین کورکمازگیل، عەزیز نەسین، ڤەدات توکالی، هونەرمەندی سینەماکار ییڵماز گونەی، کەمال سونای و ئایشە گرودا، حەسرەت و بەهاکانی کۆمەڵگایان دەپاراست.

ئەگەر سەرنج بدەینە سەر هەڵوێستی ئەو هونەرمەندانە دەتوانین ببینین کە هونەر چۆن دەکرێت. گەورەترین پەروەردە بۆ هونەرمەندان لەو ساڵانەدا ئەنجامدراوە. هەڵویستی هونەر و هونەرمەندان بە ئاشکرایی وەک هەڵوێستی دژی کاپیتالیزم دەتوانرێت ببینرێت. هەڵوێستی ئۆنتۆلۆژی بەم شێوەیەیە. هەموو هەڵوێستێک لە دەرەوەی ئەوە، لە سەر رێگای ڕاست نییە. بێگۆمان زۆربەی گۆرانیبێژە عەلەویەکان کوردن. گۆرانی نەووتنیان بە کوردی کەموکورتیە. ئێمە بە تەنها باس لە ناوەڕۆکی گۆرانیەکانیان و هەڵوێستیان دەکەین.

هونەرمەند لەدژی نەخۆشی، جوانیە، لەدژی خرابەی مرۆڤەکان، باشیە و لەو جێگایەی باشی و جوانی ئەنجامنەدرێت، ئایا کۆمەڵگا دەمینێت؟ ئایا باشی و جوانی دەمینێت؟ ئەو کاتە هونەر دەبێتە ئامیرێکی کار و دەوڵەمەندی. دۆخێک لەوە قێزەون و بێئەخلاقتر هەیە؟ دەنگبێژانی کورد وەک کاراپەتێ خاچۆ بەو قسەیەی کە دەڵێت ' ئایا هیچ گۆرانیەک بەرامبەر پارە دوترێت' ئەم ڕاستیەمان بۆ ئاشکرا دەکات.

بێگۆمان کلتوری کاپیتالیزم، رێبازی ژیان، ڕیکلام، میدیاکان ناوەندەکانی شەڕی دەروونین. وەک ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت، پڕۆفیسۆر و کەسایەتیەکانی کاپیتالیست کە داگیرکەری و دەوڵەت ڕەوا دەکەن، ڕاهیبی سۆمەری ئەم سەردەمەن. هونەرمەند نابێت بە پێی ئەو تێگەیشتنەی کە بەسەریدا سەپێنراوە بجولێتەوە. لەدژی ئەمە پێویستە نوێنەرایەتی بەهای کۆمەلایەتی بکرێت. ڕۆلی مێژوویی هونەرمەندان بەم شیوەیەیە.

هونەر و هونەرمەند پێویستە لەدژی کاپیتالیزم خاوەن هەڵوێست بن. لە ئێستادا لە ناو دۆخی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست دا هەندێک کەس بۆ بەردەوامیدان بە کاپیتالیزم کار دەکەن. هەندێک کەس بە هونەر و وێژەکەیان دەیانەوێت کار بکەن کە مۆدێرنیتەی کاپیتالیزم قبوڵبکرێت. ئەوە بە ئەندازەی خوڵقێنەرانی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست و دەسەڵاتە هونەری و وێژەییەکەی مەترسیدارە. لەبەرئەوەش پێویستە لەدژی هونەرمەندی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست هەڵوێست پیشانبدرێت و لە بەرامبەر ئەو کەسانەی هەوڵ دەدەن مۆدێرنیتەی کاپیتالیست بڵاوبکەنەوە و بەقبوڵکردنی بدەن، پیویستە هەڵوێستێکی ئاشکرا پیشانبدرێت.

هونەر و هونەمەندان بە درێژایی مێژوو سیستمی سەپێنراویان نەپاراستووە. داوای ژیانێکیان کردووە کە بەهای کۆمەڵگا بپارێزێت و سیستمی سەپێنراویان قبوڵ نەکردووە. بوونەتە وتەبێژ و بانگەشەکارانی حەسرەتی ژیانی کۆمەڵگایەکی نوێ. گەورەترین ڕۆلی هونەرمەندان لە مێژوودا بەم شێوەیە بووە. بەو هۆیەوە بەر لە شۆرشە کۆمەڵایەتیەکان ئەوان بە بۆچوون و حەسرەتەکانیان کۆمەڵگا دەمەیێنن. هەموو شۆرشێک خاوەن بناغەیەکی کلتوری و هونەریە. لە سەر ئەم راستیەی کۆمەلگا هونەرمەندان لەناو بزوتنەوە و شۆرشە کۆمەڵایەتیەکاندا جێگای خۆیان کردووەتەوە. بزوتنەوەی کۆمەلایەتیەکان  و شۆرشی کۆمەڵایەتی بەرپاکراون. کاتێک لیکۆلینەوە لەسەر گۆرانکاری کۆمەڵایەتی لە مێژووی مرۆڤایەتیدا بکرێت، راستیەکەمان بۆ دەردەکەوێت. یەکێک لە نمونەکانیشتی تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی گەلی کوردە و شۆڕشەکان بە پێی ئەو راستیە پیشان دەدرێت. تەڤگەری ئازادی کورد وەک ئەوەی لە سەر بەرد سەوزایی بڕوێنێت، شۆرشی کۆمەڵایەتی بەرپاکرد. لە ساڵی ١٩٦٩ دە کوردێک لە ئامەد رێبەر ئاپۆی بینی. ڕەگی دارێکی پیشانیدا و پێی وت، "وەک ئەم ڕەگەمان لێهاتووە، تو دەتوانی ئەم ڕەگە بڕوێنیتەوە؛. بێگۆمان نەبوونی کورد بە تەواوی ، بناغەیەکی کۆمەڵایەتیە. ڕۆشنبیرانی کورد وەک دەنگبێژان و ئەحمەدی خانی بەها و حەسرەتی کۆمەڵگایان هێناوەتە سەر زمان. بەڵام لە هیچ شۆرشێکدا نەبینراوە خۆی بسپێرێتە زەمینێکی ئەوەندە لاواز و شۆڕش بەرپابکەن. بە فشاری و زۆردەستی لەسەر کلتور و هونەری کوردی، جاریکیتر بەهای شۆڕشی کۆمەڵایەتی دروست بوو. لە لایەکی ترەوە شۆڕش لە گۆرەپانی کلتوری و هونەردا هەنگاوێکی گەورەی نا. ئەم زیندووبوونەی گۆڕەپانی کلتور و هونەر بێگۆمان شۆڕشی کۆمەڵایەتی ، تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی گەلی کورد بەهێز دەکات. هەنگاوی ڕێبەرایەتی ڕێبەر ئاپۆ و جموجووڵی کۆمەڵایەتی کە پیشاندرا بۆ هونەرمەندان دەرفەتێکی بێوێنەی دروست کرد. ئەو هەنگاوە شۆرشگێریە بۆ هونەر و هونەرمەندان بەهای گەورەی خوڵقاند. هونەر و هونەرمەندانیش خاوەنداریان لەم شۆرشە کرد.

بەردەوام دەبێت...

ف.ق