پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ جارێكی دیكه خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانی ھاووڵاتیان و مووچەخۆران لە سەرجەم پارێزگه‌کانی ھەرێمی کوردستان ده‌ستیان پێكرده‌وه و ئه‌مڕۆش درێژه‌یان هه‌بوو، لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی پارتیی دیموکراتیی کوردستان - پەدەکە، هێرش و ھەڵمەتی دەستگیرکردنی ڕێکخەران و بەشداربوانی خۆپیشاندانەکان به‌رده‌وامه.
سەرباری ئەوەی لە خۆپیشاندانەکانی دوێنێدا، بۆمبی دەنگی، گازی فرمێسك‌ڕێژ، داری کارەبایی، تەقەکردن، لێدان و سوکایەتیکردن لە لایەن ھێزە ئەمنییه‌کانی شار و شارۆچکەکانی ژێر دەسەڵاتی پەدەکە به‌رانبه‌ر خۆپیشاندەران بەکار هێنرا، لە ئێواره‌ی دوێنێوە لە شارەکانی ھەولێر و دھۆک و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ریان چەندین ھاووڵاتی، چالاكی مه‌ده‌نی و مامۆستای بەشداربووی خۆپیشاندانه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
لە شاری ھەولێر چالاكی مه‌ده‌نی عه‌لی مه‌حموود (علی سیاسی) و چەندین مامۆستای خۆپیشاندەر دەستبه‌سه‌ر كران.
هاوكات ئەمڕۆ دووشەممە ٢٦ی مارس/٥ی خاكه‌لێوه، له‌نێو شارۆچكه‌ی زاخۆ هێرشكرایه سه‌ر عه‌لی حەمەساڵح پەرلەمانتاری ھەرێمی کوردستان له فراكسیۆنی گۆڕان.
له‌و باره‌یه‌وه، کاوە محه‌مه‌د، پەلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: «عه‌لی حه‌مه ساڵح، لە لایەن مافیاکانی پارتەکەی مەسعوود بەرزانییه‌وە ھێرشی کراوەتەسەر.»
کاوە محه‌مه‌د وتیشی: «ماوه‌ی دوو ڕۆژه مافیاکانی پارتەکەی مەسعوود بەرزانی، بەردەوامن لە دەستگیرکردن و سوکایەتیکردن بە ڕێکخەران و بەشداربووانی خۆپیشاندانەکان.» ڕوونیشیكرده‌وه، ئەم ھەوڵانە دەلالەتە لە نزیکبوونەوەی ئەم دەسەلاتە گەندەڵە لە کۆتاڕۆژەکانی ته‌مه‌نی خۆی.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه مامۆستایان و مووچه‌خۆرانی دیكه‌ی زۆرینه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له دژی سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی مووچه ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و داوایان له حكوومه‌تی هه‌رێم كرد سیسته‌مه‌كه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و مانگانه ته‌واوی مووچه‌كانیان بۆ دابین بكات. له سنووری هه‌ولێر و دهۆك دوێنێ و ئه‌مڕۆ هێزه‌ئه‌منییه‌كانی په‌ده‌كه هێرشیان كرده سه‌ر خۆپیشانده‌ران و مێدیاكاران، جگه له لێدان و برینداركردنی چه‌ند خۆپیشانده‌ر و مێدیاكارێك، چه‌ندین كه‌سیش ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
s.m