هێرشەکانی داعش بۆ سەر گوندەکانی قەزای داقووق به‌رده‌وامن
گوندە کوردنشینەکانی خوارووی کەرکووک بەردەوام لەژێر هێرشن هه‌م له‌لایه‌ن داعش هه‌م لەلایەن عەرەبە هاورده شۆڤێنییه‌كان.
گوندە کوردنشینەکانی خوارووی کەرکووک بەردەوام لەژێر هێرشن هه‌م له‌لایه‌ن داعش هه‌م لەلایەن عەرەبە هاورده شۆڤێنییه‌كان.
دوای ئەوەی پێرێ شەو بە پێنچ گولەهاوەن هێرشکرایە سەر گوندی دارا لە سنووری هەفتەغاری سەربە قەزای داقووق و لە هەمان کاتدا ده‌ستڕێژیی گولە لە ئۆتۆمبێلی خێزانێکی ئەو ناوچەیە کرا لە نزیک یەکێک لە بازگەکانی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق، ٩ كه‌س کوژران و چەندین كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. به گوته‌ی كه‌سوكاری خێزانه‌كه، پۆلیسی فیدڕاڵی به‌هه‌ڵه ته‌قه‌ی له خێزانه‌كه كردووه و ئه‌و ڕووداوه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
به هه‌مان شێوە ئێوارەی دوێنێ نزیکەی ١٠ گولەهاوەن ئاراستەی گوندی تۆپزاوای کاکەیینشین کرا لە سنووری قەزای داقووق-ی سەربە پارێزگه‌ی کەرکووک. هێرشەکەی دوێنێ شەوی گوندی تۆپزاوا زیانی ماددی لێکەوتەوە.
جێی باسە، هێزە عێراقییەکان ڕێگه نادەن ڕۆژنامه‌وانان بچنە شوێنی ڕووداوه‌كان. دوێنێ لە کاتی چوونی تیمی كه‌ناڵی کەی ئێن ئێن بۆ ناوچه‌كه، په‌یامنێری كه‌ناڵه‌كه سیروان خورشید دەستگیر کرا. پاش ئازادكرانیشی، كه‌لوپه‌له ڕۆژنامه‌وانییه‌كانی پێنه‌درانه‌وه و له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا.
دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر بۆشایی ئەمنی لەو ناوچانە دروست بووه و پۆلیسی فیدراڵی عێراق نەیتوانیوە ئاسایشی ئەو ناوچەیە بپارێزێت و ڕێگه لە جموجۆلی داعش بگرێت لە ناوچەکه.
لە دوای گەیاندنی قوربانییانی ئەو خێزانەی كرانه ئامانجی ده‌ستڕێژی گوله بۆ نەخۆشخانەی گشتیی داقووق، دەمەقاڵه لە نێوان پۆلیسی فیدڕاڵی و پۆلیسی ناوخۆی داقو٢ق دروستبوو. له ئه‌نجامی پێكهه‌ڵبژان، ئەفسەرێکی پۆلیسی ناوخۆ به‌ناوی محه‌مه‌د قاسم كه پلەی ملازمی یەک-ی هه‌یه، له‌نێو نەخۆشخانەکە لەلایەن پۆلیسێکی فیدڕاڵییه‌وه كوژرا.
بڕیاره ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر ٥ خۆپیشاندانێك ئەنجام بدرێت بۆ دەرکردنی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق لە ناوچەکە.
s.m