هێرشەکەی داعش بۆ سەر مەخموور تێکشکێندرا

هێرشەکەی دوانیوەڕۆی ئەمرۆی چەتەکانی داعش بۆ سەر کەمپی پەنابەرانی مەخموور تێکشکێندرا. هێزەکانی خۆپاراستن ٢ چەتەیان کوشت.

دوانیوەرۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لە باشووری کەمپی پەنابەرانی مەخموور چەتەکانی داعش هێرشێکیان کردە سەر کەمپەکە.

هێزەکانی خۆپاراستنی کەمپەکە چەتەکانیان گەمارۆدا و لێیاندان.

بە پیی هەواڵێکی رۆژ نیۆز ٢ چەتە کوژراون.

بە پێی زانیارییەکان لە ئێستا دا بارودۆخی مەخموور ئارامە.

ز.ش