هێزه‌كانی یه‌به‌شه و عێراق ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆنێك كرد دژی داعش
هێزه‌كانی یه‌به‌شه و سوپای عێراق له گونده‌كانی پارێزگه‌ی نه‌ینه‌وا و گۆلات-ی سه‌ربه شه‌نگال دژی داعش ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆن كرد.
هێزه‌كانی یه‌به‌شه و سوپای عێراق له گونده‌كانی پارێزگه‌ی نه‌ینه‌وا و گۆلات-ی سه‌ربه شه‌نگال دژی داعش ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆن كرد.
به به‌شداریی یه‌كینه‌كانی به‌رخۆدانی شه‌نگال (YBŞ)، سوپای عێراق و پۆلیسی عێراقی له گونده‌كانی نه‌ینه‌وا و ناوچه‌ی گۆلات-ی سه‌ربه شه‌نگال دژی چه‌ته‌كانی داعش ئۆپه‌راسیۆنێك ده‌ستی پێكرد.
چه‌ته‌كانی داعش ٣ی ئابی ٢٠١٤ به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه هێرشیان كرده سه‌ر شه‌نگال و به‌هۆیه‌وه سه‌دان هاوڵاتیی ئێزدی كوژران. زیاتر له ٥ هه‌زار ژن و منداڵی ئێزدی ڕفێنران. ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌لایه‌ن گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژاستار ڕزگار كران.
s.m