هێزە ئەمنیەکانی کەرکووک زیاتر لە ١٠٠ دوکان بە زەبری هێز دادەخەن

له‌ شاری كه‌ركوک-ی باشووری کوردستان ١٢٠ دوكانی هاووڵاتیان بە بڕیاری ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و به‌ پاساوی زیاده‌ڕۆیی و به‌ زه‌بری هێزداده‌خرێن .

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ی نیسان لە شاری کەرکووک هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەرژمارەیەک دوکاندار لە سەر رێگەی بەغداد و بەزۆر کاسبکارانیان ناچارکرد کە دوکانەکانیان دابخەن. ئەمە دوای ئەوە دێت کە تائیستا چەند جارێک بەپاساوی زیادەڕوەیی ئەوهاووڵاتیانە ئاگادارکراونەتەوە .

پێشتر ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له‌ كه‌ركووک، دوكانداره‌كانی له‌ چۆڵكردنی ئه‌و شوێنه‌ ئاگاداركردۆته‌وه، به‌وپێیه‌ی زه‌وییه‌كه‌ موڵكی یانه‌ی وه‌رزشی سه‌وره‌یه‌ و ده‌درێته‌ به‌ڵێنده‌رێک بۆ دروستكردنی مۆڵێكی بازرگانی گەورە. دووکاندارەکان پارەی پێشەکیان داوەتە ئیداره‌ی یانه‌ی سه‌وره‌ و مانگانه‌ش بڕی٥٠٠هەزار دیناری عێراقی كرێ ده‌ده‌ن.

بەرپرسانی ئیداری شاری کەرکووک بەڵێنیان بە دوکاندارەکان داوە کە قەرەبوو دەکرێنەوە  و لە شوێنێکی دیکەوە دوکانتان پێ دەدەین بە بڕی ٣٠ هەزار دۆڵار، بەڵام دوکانداران ناڕەزایەتییان نیشان داوە و دەڵێن کە ئەوان ناتوانن ئەوبڕە پارەیە بدەن وبەم کارە بژێوی ژیانی ١٢٠ خانەوادە دەبڕێت. تا ئیستاش هیچ شوێنێکی بەدیلیان بۆ دوکاندارەکان دابین نەکراوە.

زۆربەی ئەو دووکانانەی کە دادەخرێن کاری فڕۆشتنی کەلو پەلی ئۆتۆمبێل دەکەن .

ک-ش