هێزەکانی گەریلا لە ئامەد لە یەکە شاراوەکانیاندا: ٢ سەرباز کوژران

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند، لە بەرزاییەکانی ناوچەی هێنێی ئامەد لەدژی یەکە شاراوەکانی سوپای داگیرکەری تورک کە دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کردبوو، هێزەکانیان چالاکیان ئەنجامداوە.

لە ڕاگەیەنراوەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە هاتووە، "٧ی نیسان سوپای داگیرکەری تورک و یەکینە شاراوەکانی لە بەرزاییەکانی گوندی سەلێی ناوچەی هێنێی ئامەد دەستی بە ئۆپەراسیۆن کردووە. هەمان ڕۆژ هێزەکانمان چاودێری یەکە شاراوەکانیان کرد و ٩ی نیسان لەدژیان  چالاکیان ئەنجامداوە."

لەبارەی چالاکیەکە هەپەگە وتی، "لە نزیکەوە گورزی گەورە لە دوژمن درا و ٢ سەربازی دوژمن کوژران. سوپای داگیرکەری تورک دوایی چالاکیەکە سەربازی کوژراوەکانی بە ئۆتۆمبێڵی مەدەنی لە ناوچەکە دوورخستەوە و بێ ئەوەی ئەنجامێک بەدەستبهێنن لە هەرێمەکە کشانەوە."

ف.ق