هێزەکانی گەریلا گورزی گەورەیان لە داگیرکەراندا: ١١ سەرباز کوژران

هێزەکانی گەریلا لە بەدلیز و گارزان لەدژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکاندا لانیکەم ١١ داگیرکەر کوژران.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکیەکەی بەدلیس راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

"هێزەکانمان ٢ی ئایار لە گۆڕەپانی ساتێی بەدلیس یەکەیەکی سوپای داگیرکەری تورکیان خستە ژێر کۆنتڕۆڵیان و دوای چاودیریەکی ورد لە کاتژمیر ١٨:٠٠ دا هەڵیانکوتایە سەر یەکە سەربازیەکە. هێزەکانمان چوونە ناو سەنگەری دوژمن و لە نزیکەوە لە دوژمنیاندا. چالاکیەکە بە شێوەی فەتحکردن ئەنجامدرا و ٧ سەربازی تورک کوژران. هێزەکانمان دەستیان بەسەر چەکێکی بی کەی سی و زنجیرەکەی، چەکێکی سویقاستی بۆرا و دووربینەکەی و چەکێکی ئێم ١٦و دووربینێکی شەو و دووربینێکی ڕۆژدا گرت. هەڤاڵانمان کە چالاکیەکەیان ئەنجامدا، بێ زیان بۆ بارەگاکانیان گەڕانەوە.

سوپات داگیرکەری تورک ماوەیەکی لە گۆڕستانی شەهیدانی خەرزان لە گۆڕەپانی شەهید مزگین لە بەدلیس دار دەبڕێتەوە. داگیرکەران بۆ پاراستنی ئەو گروپەی کە دار دەبڕن، یەکەیەکی شاراوەیان لە گردی شەهید سوورخوێن جێگیر کردبوو. هێزەکانمان لە ٣ی ئایاردا کاتژمێر ١٧:٢٠ چالاکیان لەدژی ئەو هێزە ئەنجامدا. بە پێی زانیاریەکانمان ٤ سەرباز کوژران. هێزەکانمان کە چالاکیان ئەنجامدا بێ زیان بۆ بارەگاکانیان گەڕانەوە."

ف.ق