هەدەپە: بێدەنگی دەبێتە هۆی ئەنفالێکى نوێ
هەدەپە کۆمەڵکوژیی ئەنفالی ئیدانە کرد و رایگەیاند "بێدەنگی دەبێتە هۆی کۆمەڵکوژییەکى نوێ".
هەدەپە کۆمەڵکوژیی ئەنفالی ئیدانە کرد و رایگەیاند "بێدەنگی دەبێتە هۆی کۆمەڵکوژییەکى نوێ".
هەدەپە بە بۆنەى ساڵیادی کۆمەڵکوژیی ئەنفالەوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و رایگەیاند، کۆمەڵکوژیی ئەنفال ئیدانە دەکەن و راشیگەیاند "بێدەنگی دەبێتە هۆی کۆمەڵکوژییەکى نوێ".
هەدەپە کۆمەڵکوژیی ئەنفالی لە نێوان ساڵەکانى ١٩٨٦ – ١٩٨٩ لەسەر دەستی رژێمی سەدام لە دژی کورد بەبیر هێنایەوە و رایگەیاند، زیاتر لە ١٨٠ هەزار مرۆڤی کۆمەڵکوژکرد، ٤ بۆ ٥ هەزار گوندی چۆڵکرد و خاپوریکردن و زیاتر لە ملیۆنێک کەسی لەسەر ماڵ و حاڵی خۆیان دەرکرد.
هەدەپە ئەوەشی راگەیاند، پرۆسەى کۆمەڵکوژیی ئەنفال بە کیمیابارانکردنی هەڵەبجە لە ١٦ی ئاداری ١٩٨٨ لە باشووری کوردستان گەیشتە لوتکە، بەڵام جیهان بێدەنگبوو و خۆی لە بەرامبەر ئەو کۆمەڵکوژی و قەڵاچۆیەدا کوێرکرد، هەر چەند دادگای باڵای سزاکانى عێراق لە ساڵی ٢٠٠٧ شاڵاوەکانى ئەنفالی وەک قەڵاچۆکردن و کۆمەڵکوژکردنی کورد پەسەند کردووە، بەڵام هێشتا بەشێکى زۆری کۆمەڵکوژکارەکان و تاوانباران دادگایی نەکراون.
هەدەپە ئەوەشی راگەیاندووە، لە سەدەی ٢٠ دا هەڵوێستی جیهان بە گشتی بەرامبەر بە قەڵاچۆکردن و کۆمەڵکوژکردنی گەلێک ئەوە بوو، کە خۆی بێدەنگ بکات و دواتر لە بیری خۆی بباتەوە و دواتریش فەرامۆشکردنی بسەپێنێت، ئەو هەڵوێستەى جیهان رێگا بۆ قەڵاچۆ و کوشتار و کۆمەڵکوژیی نوێ دەکاتەوە.
هەدەپە باسی ئەوەشیکردووە، رۆژی ١٤ی نیسان رۆژی یادی ئەنفالە و ئەو کۆمەڵکوژییە ئیدانە دەکەین و سەرمان لە بەرامبەر شەهیدانی ئەو کۆمەڵکوژییەدا دادەنەوێنین و خۆمان بە بەشداری خەم و ئازار و ژانی کەسوکاری قوربانیی ئەو کۆمەڵکوژییە دەزانین.
هەدەپە لە کۆتایدا ئەوەشی خستەڕوو "بۆ ئەوەى جارێکیتر ئەنفال و هەڵەبجە روو نەدەنەوە، داوا لە هەمووان دەکەین، کە بەرامبەر بە کۆمەڵکوژییەکان بێدەنگ نەبن و گوێی لێ نەخوێنن و فەرامۆشیان نەکەن".
ژ.ت