'هەرکاتێک به‌فرت بینی منت لە یاد بێت...'

ئەزدا گەڤەر (شیلان گودەر) یەکێک لە نەوە قارەمانەکانی چیاکان بوو و لەسەر رێگاى رۆڵە قارەکانى گەلی کورد ناو خۆی وشەی  زێڕین لە مێژوودا نووسییەوە.

گەریلای یەژاستار ئەزدا گەڤەر لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز لە ساڵی ١٩٩٨ لە گەڤەر لە دایکبووە. سیاسەتی چەپەڵ و پیسی دەوڵەتی تورکی فاشیستی لە گەڤەر بینی. لەبەر ئەوەی لە لایەک بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز بوون و لە لایەکیش کەسانێکى دەبینی، کە لە ڕاستینەی خۆیان دورکەوتبوونەوە، بۆیە ناکۆکیی بۆ دروستبوو. ڕوی ڕاستەقینەی سیستمی خوێندنی تورکی بینی و لە پۆلی ٩دا دەستبەرداری خوێندن بوو. لە ساڵی ٢٠١٣دا بۆ شۆڕشی ئازادی ڕووی کردە چیاکانی کوردستان.

هەڤاڵێکی لەبارەیەوە وتی: "هەر لە سەرەتای ژیانی گەریلاییەوە، هەڤاڵ ئەزدا-م بە ڕووە خۆشەکەیەوە ناسی. بێگومان زۆر جوان و  زۆر تێگەیشتوو. لە دوای تەواوبوونی خولی پەروەردەى شەڕڤانی نوێ ئیتر یەکترمان نەبینییەوە. ساڵێک دوای ئەوە هەر دوکمان لە چیای گۆڤەند ئەرکدار کراین و زۆر ئەرکەکەمان پێ خۆشبوو. لەگەڵ هاوڕێیانی خۆماندا لە یەک یەکەى سەربازیدا بووین. کاتێک یەکتریمان بینی بە هەمان رۆح و گەرمایی رۆژانى یەکتر ناسینەوە یەکترمان لە ئامێز گرت. لە گۆڕەپانى پراتیکدا پێکەوە بوین. زۆر حەزی لە ناوچەی گۆڤەند بوو. هەر وەک زۆرێکی تر لە هەڤاڵەکانى هەموز ڕێگاکانی گۆڤەندی بە ئارەقەى ناوچاوی ئاودابوو.

یادەوەرییەکی هاوڕێیەتی

لە پاییزدا و بۆ خۆجێگیرکردن بارمان کرد بۆ مام ڕەشۆ. ڕۆژێکیان بۆ بردنی شتومەکی خۆمان چوینە گوندی هەرگوشی لە خواروی گۆڤەند. هەڤاڵانی پیاو لە گۆڤەندەوە هێستریان بۆمان هێناین، پاش ئەوەی شتومەکەکانمان لەسەری بار کرد بەڕێکەوتین. هێسترەکەش چونکە زۆر برسی بوو نەیەتوانی ڕێ بکات. بۆ پشوودانی هێسترەکە کەمێک وەستاین و پاشان بەڕێکەوتینەوە. ڕێگاکە ٢ کاتژمێر بوو بەڵام هێسترەکە هێواش دەڕۆیشت و ئێمە نەماندەتوانی پێشی بکەوین. مانگی تشرینى دووەم بوو و سەرەتا باران باری و دواتریش بەفر. هێسترەکە بۆ ئەوەی ڕێ بکات لەناکاو ڕووی کردە چۆڵەوانی. تاریکیش داهاتبوو. لە دارستانی مام ڕەشۆ و لە بەرامبەر بارەگای دوژمن ڕێگاکەمان ون کرد. لەبەر ئەوەى هێسترەکە زۆر هیلاک بوو لە شوێنێکدا و لە بەرامبەر ئەو بارەگایەى دوژمن دا بارەکەیمان داگرت. بەفر زیاتر بوو و هەواش زۆر سارد بوو، بەڵام لەبەرامبەر بارەگای دوژمن نەمانتوانی بجوڵێینەوە. دەبوایە شەو لەناو ئەو بەفرەدا بمێنینەوە. هێسترەکەمان بەستەوە و لە پاڵ یەکتردا دانیشتین. بایەکی زۆر ساردی هەبوو. ئێمەش یادەوەریەکانمان بۆ یەکتر دەگێڕایەوە.. ڕۆژی دوای ئەوە خۆمان گەیاندە لای هەڤاڵان.

'کاتێک بەفرت بینی منت لە یاد بێت'

بێگومان زۆر سارد بوو، هەڤاڵ ئەزدا بۆ هەر ڕووداوێک بە شێوەیەکى تێگەیشتوانە مامەڵەی دەکرد. بەو شێوەیەش من هێز و ورەم لە هەڤاڵ ئەزداوە وەردەگرت. پاشان بۆ ئەرکی تر لە یەکتری دابڕاین و هەرگیز یەکمان نەبینیەوە. نامەیەکی بۆ ناردبووم. ڕۆژە جوانەکانمان، هیوا و خۆشەویستیمانی یەک بە یەک نوسیبوو. لەو پەڕە بچووکەدا هەمو نرخ و بەها ژیانییەکانمانی نوسیبو. هەڤاڵ ئەزدا لە کۆتاییدا وای نوسیبو: هەرکاتێک بەفرت بینی یادم بکەرەوە..."

ر.م