هەزاران کەس بۆ پیرۆزبایی نەورۆز لە قەندیلن
لە قەندیل بەبەشداری هەزاران کەس نەورۆزی کوردەواری پیرۆز دەکرێت.
لە قەندیل بەبەشداری هەزاران کەس نەورۆزی کوردەواری پیرۆز دەکرێت.
ئەمڕۆ، ۰۱ی مانگێ خاکەلێوەی ساڵی ۲۷۱٨ی کوردەواری، بەرامبەر بە ۲۱/۰۳/۲۰۱٨ی کرسیتانی،بە هەزار هاوڵاتی شار وشارۆچکەکانی باشور، ڕۆژهەڵات و باکوری کوردستان، بۆ پیرۆزکردنی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی و پشتیوانی لە بەرخۆدانی عەفرین ڕوویان کردە بناری قەندیل و لەگەڵ گەریلا بەجۆش و خرۆشی بەرخۆدانی سەردەمی عەفرین نەورۆزیان پیرۆز کرد .
لە ئاهەنگی نەورۆزی قەندیلدا، وێڕای چڕینی سرود و گۆرانی شۆڕشگێڕی و بەرهەمی دیکەی هونەری، وتاری چەندین پارت و لایەنی سیاسی خوێندرایەوە و هاوڵاتیانیش بۆ ئاژانسەکەمان فورات نیوز دوان و گوزارەیان دید و بۆچوونیان کرد.
لە پیرۆزبایەکەدا، سەرەتا وتار و پەیامی کۆنسەی گشتی و هاوسەرۆکایەتی کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە، لە لایەن ڕێوار ئاودانان، ئەندامی کۆنسەی گشتی کەجەکەوە خوێندرایەوە، کە تێیدا هاتبوو:
پاشان، ئەوین زیلان، ئەندامی کۆمەڵەی ژنانی کوردستان-کەژەکە، وتاری کۆمەڵەکەیانی پێشکەشکرد و وتی: ئەگەر بەرامبەر بەم قۆناغەی هاتووەتە ئاراوە، هۆشیار و خاوەن هەڵوێست نەبین، ئەوا دەبێت چاوەڕوانی کۆمەڵکوژییەکی دیکە بین، هەموو گەل و بەتایبەتیش ژنان، لەئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی و جیهانیشدا، پێویستیان بە یەکێتی و ئاشتەوایی هەیە و بەوەش دەتوانین مەترسیەکان تێپەڕێنین و سەرکەوین.
دواتر محەمەد عەبدوڵا، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، وتەی تەڤگەرەکەیانی پێشکەشکرد و وتی: ئەم جۆش و خرۆش و گەرمییەی لە ئاهەنگی پیرۆزکردنی نەورۆزدا دەیبینن، بەردەوامیی دانە بەو بەرخۆدانەی کە لە عەفرین هەیە و جەختی کردوە، کە عەفرین نەکەوتووە بەڵکو سەرکەوتووە. پێشی وابوو، وێڕای کەمی هێز، ئەوەی عەفرینی سەرخست، ئیرادەیەکی زۆری گەل و شەڕڤانان بوو.
موحەمەد عەبدوڵا ڕاشیگەیاند: هێرشکردنە سەر عەفرین، هێرشەکردنە سەر هەر چوار پارچەی کوردستانە، شکاندنی پەیکەری کاوەی ئاسنگەریش لە عەفرین، هەوڵدانی شکاندنی ئیرادەی گەلی کوردە.
پاشان ، ئارێز عەبدوڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پارلەمانی عێراق، ئاخاوت و وتی: داگیرکەران لە ناویاندا تورکیاش، پێیان وا بوو کورد لەسەر خاک و زێدی خۆی دەسڕنەوە و دەیکەنە ئێرانی و عێراقی و تورکی و سوری. بەڵام بینیمان ئەوان تەنها ڕسوا بوونیان بۆ مایەوە و ئەو خەونەیان بەدی نەهات، دەبێت تورکیاش بزانێت داگیرکەرانی دیکە، لە دژی گەلی کورد چییان پێکرا، ئەو سوپای داگیرکەری تورکیش ئەوەندەی پێدەکرێت.
ئارێز عەبدوڵا، داوای ئازادی سەرجەم زیندانییەکانی باکوری کوردستانی کرد و وتی: ئازادیی زیندانە سیاسییەکان لە تورکیا، بەتایبەت بەڕێزان، عەبدوڵا ئۆجالان و دەمیرتاش و یوکسەکداغ، دەبێتە مایەی پێکەوەژیان و کەمبوونەوەی خوێنڕشتن و هێنانە ئارای ئاشتی و چارەسەری.
دوای ئەویش، ئەمین بەکر، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان، لە پارلەمانی ئێراق، وتەیەکی پێشکەشکرد و وتی: دەستدرێژییەکانی سوپای تورک بۆ سەر ڕۆژئاوای کورستان و جوڵاندنی هێز بۆ سەر خاکی باشوری کوردستان و لەبەرامەردا بێدەنگی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاساییشی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ جێی ڕەخنەیە و ، ڕاستگۆیی ئەو ڕێکخراوانە دەخاتە ژێر پرسیارەوە.
دواتر، دوو مامۆستای ئاینیی، سامان سەنگاوی و نادر عەلی، کە بە شاندێک سەردانی عەفرینیان کرد بوو و چەند ڕۆژێکە گەڕاونەتەوە باشوری وڵات، وتەی خۆیان پێشکەش کرد و پەیامی عەفرینی و ڕۆژئاوایان گەیاندە گەلی باشور و ڕایانگەیاند: وێڕای ئەوەی جەژنی نەورۆز لە گەلی کورد و گەلانی ناوچەکە پیرۆز دەکەین، بە ئەردۆغانی تیرۆریستیش دەڵێین، کە گەلی کورد و عەفرن تا ئێستا نەکەوتوون و ناشکەون و عەفرین و گەلەکەمان سەردەکەون.
هەروەها، بە توندی ڕەخنەیان ئاڕاستەی ئەو مامۆستا ئایینیانە گرت، کە لەبەرامبەر هێرش و تاوانەکانی سوپای تورک لە عەفرین بێدەنگن و بێهەڵوێستن و جەختیان کردەوە: دەوڵەتی تورکیا بە سورەتی فەتح هێرشی کردوەتە سەر عەفرین، بەڵام کورد بە سورەتی تەوبە دەینێرێتەوە. داواشیان لە هەمووان کرد، هەمووان یەکڕیز و یەکدەنگ بن و پشتیونی زیاتری عەفرین بکەن، چونکە ئەوە خواست و پەیامی عەفینیەکانە.
هەر لە پیرۆزبایەکەد، شادی نەوزاد، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای جوڵانەوەی نەوەی نوێ، وتاری جوڵانەوەکەیانی پێشکەشکرد و وتی: ئێمە لە هەر کوێیەک بین درێژە بە بەرخودان دەدەین و دەبینە هاوکار و پشتیوانی بەرخۆدانی عەفرین.
لە ئێستاشدا، پیرۆزبایی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی بە چڕینی سرود و گۆرانی شۆڕشگێڕی و پێشکەشکردنی بەرهەمی هونەریی درێژەی هەیە و بەشێوەیەکی زیندووش لەلایەن چەندین تلەفزیۆنی کوردییەوە ڕووماڵ و پەخش دەکرێت.
هـ.هـ