"هەولێر لە دۆخێکی مەترسیدار دایە"
فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەب بە مەترسیەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کرد و رایگەیاند، لە دۆخێکی هەستیار و سەخت و مەترسیداردان و تەنیا چارە مانەوەیە لە ماڵەکاندا.
فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەب بە مەترسیەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کرد و رایگەیاند، لە دۆخێکی هەستیار و سەخت و مەترسیداردان و تەنیا چارە مانەوەیە لە ماڵەکاندا.
ئێوارەی ئەمڕۆ پارێزگاری هەولێر کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیی ئەنجامدا.
فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا ڕایگەیاند: دوای بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ، ئەمڕۆ وەکو ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر کۆبووینەوە و جەختمان لەوە کردەوە، کە لە قۆناغێکی زۆر هەستیار و سەخت و مەترسییدارداین.
وتیشی: پێمان ناوه‌ته قۆناغێكی زۆر هه‌ستیار، چونكه كۆمه‌ڵێك كه‌س كه له‌ده‌رەوه گه‌ڕاونه‌ته‌وه تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەروەها هەندێک حاڵەتی تووشبوو هەن و بەرکەوتەی خەڵکی تریشن، کەواتە ڤایرۆسەکە لە کۆمەڵگادا هەیە، بۆیه تاكه ڕێگا بۆ خۆپارێزیی و بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ته‌شه‌نه نه‌كات، ئەوەیە ئه‌و ١٠ ڕۆژه پابه‌ند بین و له ماڵه‌كانمان بمێنینه‌وه.
پارێزگاری هەولێر، وتیشی: بڕیارماندا له ئهمشهوهوە له ١ی شه‌و تا ٦ی به‌یانی ده‌رفه‌ت به كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك بده‌ین، كه كاری پێویستیان هه‌یه به‌بێ ڕێگه‌پێدان ده‌توانن كاره‌كانی خۆیان جێبه‌جێبكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و ڕێگه پێدانە بۆ گه‌شت و سه‌یران نییه و ئه‌گه‌ر ئه‌و دره‌فه‌ته خراپ به‌كاربێت و قه‌ره‌باڵغی دروست ببێت، وه‌ك پێشتر ئه‌و ده‌رگایه داده‌خه‌ین، کەسانی سەرپێچیکاریش بە پێبژاردن سزا دەدرێن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌و ٧٢ی كاتژمێره‌ی دیارییكراوه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له خێزانه‌كانیان دابڕاون بگه‌ڕێنه‌وه ماڵەکانیان، له رێگه‌ی ئۆنلاین ده‌چنه ناو وێباسیتی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و فۆڕم پڕ ده‌كه‌نه‌وه و ده‌ینێرن ئینجا وه‌ڵامیان بۆ دەچێتەوە ئه‌گه‌ر ره‌زامه‌ندی وه‌رگیرا ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه لای یه‌كتر، ئه‌مه‌ش بۆ سه‌ردانی خزمان نییه ته‌نها بۆ حاڵه‌تی زۆر پێویسته.
پارێزگاری هەولێر، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: ده‌رفه‌تێكمان دابووه بۆرسه‌كان و بانكه ئه‌هلییه‌كان، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له هه‌ندێ شوێن قه‌ره‌بالغی زۆر دروست بووبوو، بۆیه ئاگاداریان ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌موو مه‌رجی ته‌ندروستیان نەبێت ده‌ستبه‌جێ دایده‌خه‌ین، هه‌ر نوسینگه‌یه‌كیش كرێی حه‌واڵه‌ی زیاد بكرێت داده‌خرێت، له‌هیچ كه‌سیش قبوڵی ناكه‌ین ئه‌و بارودۆخه قۆرغ بكات.
ز.ش