لە راگەیێندراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگەدا هاتووە:
"سوپای داگیرکەری تورک لە دژی هەرێمی زاپ-ی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا هێرشێکی ئاسمانی ئەنجامدابوو. لەو هێرشەدا هاوڕێمان زنار ساسۆن (فادیل ئەکینجی) بریندار ببوو، دواتر لە ٦ی نیساندا شەهید بوو.
ناسنامەی هەڤاڵ زنار بەم شێوەیە یە:
نازناو: زنار ساسۆن
ناوی تەواو: فادیل ئەکینجی
شوێنی لەدایکبوون: ئێلح
ناوی دایک و باوک: رەمزیە – محمد تەییب
شوێن و بەرواری شەهیدبوون: ٦ی نیسانی ٢٠٢٠ - زاپ
لە مێژوودا مافی گەلانی بندەست هەمیشە پێشێل کراوە و هەموو مافێکیان لێسەندراوەتەوە. ئەم سیستمە نایەکسان و قێزەوەنە، بە مۆدێرنیتەی کاپیتالیست فۆرم و بەرگێکی نوێی پۆشیوە. بە چەکی پێشکەوتوو، کیمیایی و کۆمەڵکوژکردن، گەل لەناو دەبات. ئەم قڕکردنەش بە پلەی یەکەم لە دژی گەلی کورد بەڕێوە چووە. بە دامەزراندنی پەکەکە، رێگری لە تێکۆشانی ئازدی کورد کراوە کە بۆ کۆتاییهێنان بە داگیرکاری لە کوردستان، تێدەکۆشێت. دەوڵەتی داگیریکەری تورک بۆ لەناوبردنی تێکۆشانی پەکەکە چەندین پلانی قێزەوەنی جێبەجێ کردووە، بەڵام بزوتنەوەی ئازادی رۆژ بە رۆژ گەورەتر بووە و گەیشتووەتە میلیۆنان کەس.
هاوڕێ زنار کە لە ئێلح لە دایک بوو، لە تەمەنی گەنجێتیدا بوو بە شاهیدی ئەشکەنجەکانی دوژمن. هەڤاڵ زنار لەگەڵ خانەوادەکەی، کۆچی کرد بۆ شارە گەورەکان و لە وێ روبەرووی سەختیەکی زۆر بووەوە. هاوڕێ زنار بەو رقەی لە دڵیدا بوو لە دژی دوژمن، لە ساڵی ٢٠٠٨ بەشداری ریزەکانی پەکەکە بوو.
هەڤاڵ زنار بە شەڕڤان و رەنجدەر دەناسراوەیە و لەو رۆژەوەی بەشداری ریزەکانی گەریلا بوو، لە زاگرۆس ئەرکی گرنگی پێ سپێردرا. بە ئایدۆلۆزیای رێبەرایەتی خۆی بەهێز کرد و هەڤاڵانیشی پەروەردە دەکرد. هەڤاڵ زنار لە زاگرۆس فەرماندەیەکی پێشەنگ بوو و لە دڵی هەموو هەڤاڵانیدا جێی گرتبوو.
سەرەخۆشی خۆمان بە تایبەت ئاڕستەی خانەوادەی هەڤاڵ زنار و سەرجەم گەلی کوردستان دەکەین و بەڵێنیشمان دووپات دەکەینەوە کە تێکۆشانی هەڤاڵە شەهیدەکانمان دەگەیێنینە سەرفرازی."
ز.ش