هەپەگە: لە ئامەد پێنج سەربازی سوپای تورک کوژران

گەریلاکانی هەپەگە لە ناوچەی لیجە-ی ئامەد، زرێپۆشێکی سەربازیی سوپای داگیرکەری تورکیایان کردە ئامانج .هەپەگە ڕایگەیاند، لەوچالاکییەدا ٥سەربازی سوپای تورکیا کوژران و٤سەربازی تریش برینداربوون.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە دەربارەی چالاکی گەریلاکانی لە دژی سوپای داگیرکەری تورک لە ناوچەی لیجەی ئامەد وهێرشەکانی سوپای تورکیا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە:

" لەڕۆژی ٢٥ی نیسان لەکاتژمیر ١٩:٠٠ی ئێوارەدا لەسەر رێگەی ئامەد چەولیک هێزەکانمان لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکییان ئەنجامدا. چالاکییەکە لە نزیک گوندی ککلێبرێ-ی ناوچەی لیجەی ئامەد ئەنجامدرا، لەوچالاکییەدا زرێپۆشێکی سەربازیی سوپای داگیرکەری تورک لە جۆری کوبرا کرایە ئامانج. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا ٥سەربازی سوپای تورکیا کوژران و٤سەربازی تریش برینداربوون. دوای ئەوچالاکییە هێزەکانی دوژمن بەپشتیوانی فڕۆکەی سیخووڕی هاتنە شوێنی چالاکییەکە وکوژراو بریندارەکانی خۆیان گوواستەوە.

لەوچالاکییەدا هیچ زیانێک بەرهێزەکانی ئێمە نەکەوتووە وگەریلاکانمان بەسەلامەتی گەراونەتەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان.

هێرشی ئاسمانی

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا هەرێمەکانی پاراستنی مەیدایان بۆردومانکرد. بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی ٣٠ی نیسان کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەک گردی حەقی لەمەتینا و دوێنێ ئێوارە کاتژمێر ٢٠:٣٠ خولەک ناوچەی چراڤێ-ی گارێ بۆردومانکراوە.

هەپەگە ڕایگەیاند کە لەو بۆردومانانەدا هیچ زیانێک بەرهێزەکانی ئێمە نەکەوتووە."

ک-ش