ناوەندی راگەیاندنی هەپەگە دەربارەی چالاکی گەریلاکانی لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا لە باگۆک و خواکورک راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. هەپەگە ڕایگەیاند کە لەوچالاکییانەدا ١٨ئەفسەر وسەربازی سوپای تورک کوژران و ٧سەربازی تریش برینداربوون.
لە راگەیەنراوەکەی هەپەگەداهاتووە:
'لە ئۆپەراسیۆنی شۆرشگێڕیدا٥ ئەفسەر و بەگشتی ٩ سەربازکوژران.
" ماوەیەکە کە سوپای داگیرکەری تورک بەنیازە لە گردی شەهید ئاخین-ی ناوچەی باگۆک-ی مێردین جێگیر ببن. هێزەکانی ئێمە لەچوارجێوەی هەڵمەتی تۆڵەسەندنەوەی شەهید مەدیا ماوا و شەهید رزگارگەڤەر کە لە ناوچەکە بەردەوام دەکات لەڕۆژی ٢ی ئاب لەکاتژمێر ١٩:٠٠ لەدژی زرێپۆشێکی سەربازی سوپای تورک کە لەسەر گردەکە جیگیر بوون چالاکییان ئەنجامدا. هێزەکانی ئێمە سەرکەوتووانە لەسی قۆڵەوە سەنگەرەکانی دوژمن و زرێپۆشەکەیان کردەئامانج. لەوچالاکییەدا زرێپۆشەکە تێکشکا و زرێپۆشێکی تریش زیانی بەرکەوت و پەکی کەوت. ئەوزرێپۆشەی کە ٥ئەفسەرەکەی تێدا بوون لەلایەن گەریلاوە کرانەئامانج. لەوچالاکییەدا زرێپۆشەکە تێکشکا و هەر ٥ ئەفسەرەکەی سوپای تورک کوژران. لەوچالاکییەدا بەگشتی ٩سەربازی سوپای تورک کوژران و ٤سەربازی تریش برینداربوون. دوای ئەو چالاکییە سوپای تورک بە چەندین ئامبووڵانس کوژراو بریندارەکانی خۆی لەناوچەکە گواستەوە. هێزەکانی ئێمە بەسەلامەتی گەڕانەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان.
لە تەنگاوی ئیرمووشی خواکورک ٩سەربازی تورک کوژران
لە چوارجێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید باگەر وشەهید ڕوونیا هێزەکانی ئێمە لەڕۆژی ٥ی ئاب واتە ئەمرۆ لە کاتژمێر ٠٦:٥٠ خولەکدا لەدژی یەکینەیەکی دوژمن کە لە تەنگاوی ئیرمووشی هەرێمی خواکورک-ی سەربە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا جگیربوون چالاکییان ئەنجامدا. هێزەکانی ئێمە ٣ یەکەی دوژمن کە لەدەشتاییەکاندا جێگیربوون خستە ژێرچاودێری ورد و هاوکات کرانە ئامانج. لەوچالاکییەدا ٩سەربازی سوپای تورکیای داگیرکەر کوژران و٣سەربازی تریش بریندار بوون. دوای ئەوچالاکییە سوپای تورک ناوچەکەی تۆپبارانکرد.
گەریلاکانی ئێمە دوای ئەوچالاکییە بەسەلامەتی گەڕانەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان."
' ئۆپەراسیۆن لە چەلێ بووکا پاشەکشێی کرد'
ڕۆژی ٢ی ئاب سوپای داگیرکەری تورک لەهەرێمی چەلێ-ی بووکا-ی ناوچەی ئیلک-ی شڕنەخ دەستی کردبووە ئۆپەراسیۆنی سەربازی. سوپای تورک لەهەمان رۆژدا و بەبێ ئەنجام پاشەکشێی کرد."
ک-ش