هەپەگە: لە مێردین لە چالاکی گەریلادا ۲ ئەندامی هەواڵگری تورک کوژران

هەپەگە ڕایگەیاند: لە ناوچەی باگۆکی پارێزگای مێردین لە چالاکی گەریلاکانی یەژاستاردا ۲ ئەندامی هەواڵگری تورکیا کوژران و لە وان شەڕی دژوار ڕوویداوە و هەرێمی ئاڤاشینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیاش بۆردومان کراوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە - HPG) سەبارەت بە چالاکییەکانی گەریلا و ئۆپەراسیۆنەکانی سپا داگیرکەی تورکیا و بۆردومانکردنی هەرێمەکانی پارستنی میدیا بڵاوکراوەی داوە و تێیدا ڕایگەیاندوە:

لە مێردین ئەندامی هەوڵگری تورکیا کوژران

"ڕۆژی ۲۱ی ئەیلول، لە دەڤەری خربێ مشکای سەر بە ناوچەی باگۆکی پارێزگای مێردینی باکوری کوردستان، سوپا داگیرکەرەکەی تورکیا ئۆپەڕاسیۆنی فراوانی دەستپێکرد بوو. هەمان ڕۆژ ژنە گەریلاکانی یەکینەکانی ژنی ئازاد (یەژاستار - YJA STAR)لە چوارچێوەی هەڵمەتی تۆڵەکردنەوەی شەهید میدیا ماوا و شەهید ڕزگار گەڤەردا لە دژی ئۆپەراسیۆنکاران بەشێوازی تاکتیکی نوێ چالاکییان ئەنجام داوە. لەو چالاکییەدا هێندەی ڕوون بووەتەوە 2 ئەندامی دەزگای هەوڵگری تورکیا کوژران کە لە ناوچەکەدا بەدواداچوونیان بۆ جموجوڵەکانی گەریلا کردووە. هەر لەو چالاکییەدا 2 سەربازی دیکەی دوژمن برینداربوون".
 
لە وان شەڕ ڕووی داوە و ٥ گەریلا شەهید بوون

"ڕۆژی ۱۳ی ئەیلول، لە کوێستانەکانی دەڤەری ئارپەتی سەر ناوچەی وەستانی پارێزگای وان سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر ئۆپەڕاسیۆنی دەستپێکردبوو. لەو ئۆپەراسیۆنەدا شەڕی دژوار قەوماوە و تێدا 5 گەریلای هاورێمان لە دوای بەرخۆدانی قارەمانانە شەهید بوون. لە نزیکترین کاتدا لە سەر ئۆپەڕاسیۆن و شەڕەکە و هەروەها ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان زانیاری بۆ ڕای گشتیی ڕادەگەیەنین"

ئاڤاشین بۆردومان کراوە

"ڕۆژی ۱٤ ئەیلول کاتژمێر ۰۸:٤۰ تا ۰۹:٤۰، دەڤەری وەرخەلێی هەرێمی ئاڤاشینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی تورکیاوە بۆردومان کراوە. بۆردومانەکە زیانی گیانی بە گەریلاکانمان نەگەیاندووە".

 

هـ.هـ