هەپەگە: لە جولەمێرگ و بەدلیس ١٨ سەربازی سوپای تورکیا کوژران

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە ئاشکرای کرد کە هێزەکانیان لە جولەمێرگ و برادۆست لەدژی سوپای ترکیا چالاکییان ئەنجامداوە، هەپەگە ڕایگەیاند کە لەو چالاکییەدا ژماریکی زۆر لەسەربازانی سوپای تورکیا کوژران.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە دەربارەی شەڕ لە جولەمێرگ، دەرسیم وبەدلیس ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

ڕاگەیەندراوەکی هەپەگە ئاوەهایە:

' لە جولەمێر ٥ سەرباز کوژران'

لە چوارچێوەی هەلمەتی شۆڕشگێڕانەی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگریدا هێزەکانمان لە رێکەوتی ١٨ی حوزەیران/٢٨ی جۆزەردان لە جولەمێرگ لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکییان ئەنجامدا.

گەریلاکانی یەژاستار کاتژمێر ١٣:٤٠ خولەک لە گردی کوردینە-ی چەلێ-ی جولەمێرگ  لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا سەنگەرەکان و حەشارگەکانی دوژمن کرانە ئامانج و ژمارەی کوژراوو بریندارانی دوژمن نەزانراوە. دوابەدوای ئەو چالاکییەدا هێزەکانمان لە کاتژمێر ١٤:٠٠ جارێکی دیکە گەریلاکان لەگردی کوردینەدا سوپای دوژمنیان کرد ئامانج، لەو چالاکییەدا تا ئەو جێگەی کە پشتڕاس کراوەتەوە ٥ سەربازی سوپای تورکیا کوژراون.

' زرێپۆشێکی سەربازی تێکشکا، ١٠ سەرباز کوژران'

کاروانێکی سەربازی سوپای تورکیا کە لە جولەمێرگ بەروە چەلێ دەچوو لە نزیک گوندی چەمێ-ی بەدەل لە کاتژمێر ٢٠: ٤٥ خولەکدا لە لایەن گەریلاکانمانەوە کرایە ئامانج. لەو چالاکییەدا زرێپۆشێکی سەربازی تێکشکا و ١٠ سەربازی دوژمن کوژران.

دوای ئەو چالاکییە سوپای تورکیا بە چەکی قورس ناوچەکەی کرد ئامانج و دواتر کوژراوەکانی خۆیان گواستەوە.

' هەلیکۆپتەرێک گورزی بەرکەوت و ناچار بوو پاشەکشێ بکات'

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕانەی شەهید ئۆزان وشەهید ڕۆزا-ی دەرسیم هێزەکانمان لە ڕێکەوتی ١٧ی حوزەیران/٢٧ی جۆزەردان لە کاتژمێر ١٧:٣٠٠ هەلیکۆپتەرێکی سوپای تورکیا لە جۆری(سکۆرسک-ی)یان کە لە خۆزاتا-ی دەرسیم لە ناوچەی شەهید جەسوور بەرەو بنکەی سەربازی ئاموکیتا خەریکی هێرش کردن بوو کردە ئامانج. ئەو هەلیکۆپتەرە گورزی سەختی بەرکەوت وبە ناچاری  ناوچەکەی بەجێهێشت. دوای ئەو چالاکییە هێرشەکانی دوژمن کەم بەیەوە.

' لە بەدلیس ٣ سەربازی سوپای تورکیا کوژران'

لە رێکەوتی ١٧ی حوزەیران/٢٧ی جۆزەردان گەریلاکانمان لە نزیک گوندی عەزێ-ی تەتوانا-ی بەدلیس لە دژی یەکێکی سوپای تورکیای داگیرکەر کە بەنیاز بوون لە ناوچەی کورتەکدا جێگیرببن ، چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا ٣ سەربازی سوپای تورکیا کوژران و ٢ سەربازی دیکەش بریندار بوون.

ک-ش