هەپەگە: لە قلابان سەربازێک کوژرا و ٣ سەربازی تریش بریندار بوون
گەریلاکانى هەپەگە و یەژاستار لە قلابان گورزیان لەو سەربازانەى سوپاى تورکیا وەشاند، کە لە ئۆپەراسیۆن دا بوون. لەو چالاکییەدا سەربازێک کوژرا و ٣ سەربازی تریش بریندار بوون.
گەریلاکانى هەپەگە و یەژاستار لە قلابان گورزیان لەو سەربازانەى سوپاى تورکیا وەشاند، کە لە ئۆپەراسیۆن دا بوون. لەو چالاکییەدا سەربازێک کوژرا و ٣ سەربازی تریش بریندار بوون.
ناوەندی راگەیاندنى هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) لەبارەى چالاکیى هێزەکانى گەریلا و هێرشەکانى سوپاى تورکەوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.
لە راگەیاندراوەکەى هەپەگەدا هاتووە:
"رۆژی ٩ی نیسانی ٢٠١٩ / ٢٠ی خاکەلێوە و لە کاتژمێر ٠٧:٠٠ دا سوپاى تورکی داگیرکەر لە ناوچەى قلابانی شرنەخ و لە ناوچەکانى گەلیى جنا، شاخی مێش، شاخی رژدە و قەڵای مەمێ بە پشتیوانیى فڕۆکەى بێفڕۆکەوان و کۆپتەری جەنگیى جۆری کۆبرا دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد.
هێزەکانمان هەر لەو رۆژەدا لە کاتژمێر ١٣:٠٠ دا لە دژی یەکەى ئۆپەراسیۆنى سوپاى تورک لە شاخی مێش چالاکییەکى سابوتاژیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا سەربازێکى دوژمن کوژرا و ٣ سەربازى تریش بریندار بوون. سوپاى کۆماری تورکیاى داگیرکەر هەر ئەو رۆژە کاتژمێر ١٨:٠٠ بەبێ ئەوەی ئەنجامێکى دەست بکەوێت لەو شوێنانە کشایەوە هێزەکانى ئێمەش هیچ زیانێکیان نەبوو.
چالاکیى گەریلا لە خەرەگۆل
لە چوارچێوەى هەڵمەتى شۆڕشگێڕیى شەهید باگەر و شەهید رۆنیا دا هێزەکانمان رۆژی ٨ی نیسانی ٢٠١٩ / ١٩ی خاکەلێوە و لە کاتژمێر ١٦:٣٠ دا لە ناوچەى چەلێى جۆلەمێرگ لە دژی سەربازانى کۆمارى تورکیاى داگیرکەر لەسەر شاخی خەرەگۆل چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا گورزی قورس و کاریگەر لە سەنگەر و پەناگەکانى سەربازانى تورک درا، بەڵام ژمارەى سەربازە کوژراو و بریندارەکان روون نەبوویەوە. سوپای کۆماری تورکیاى داگیرکەر دواى ئەو چالاکییە بە تۆپ و هاوەن ناوچەکەی تۆپباران و هاوەنبارانکرد.
بۆردومانى فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى تورک
فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى کۆماری تورکیاى داگیرکەر هەرێمەکانى پاراستنى مەدیا-یان بۆردومان کرد. بۆردومانەکان بەمشێوەیە بوون:
رۆژی ١٠ی نیسان لە کاتژمێر ٠٦:٠٠ دا ناوچەی ئاریس فاریس لە هەرێمى ئاڤاشین و ناوچەى سیدا لە هەرێمى زاپ بۆردومانکران.
رۆژی ٩ی نیسان و لە کاتژمێر ١٢:٠٠ دا ناوچەى ساجا لە هەرێمى زاپ و ناوچەى چەمەرەبۆتکێ لە هەرێمى گارێ بۆردومانکران.
رۆژی ٨ی نیسان و لە کاتژمێر ٠٨:٣٠ ناوچەی کاندشکا لە هەرێمى زاپ و هەر لەو رۆژەدا لە کاتژمێر ٠٦:٠٠ بۆ ٠٩:٠٠ ناوچەى لۆلان لە هەرێمى خواکورک و هەروەها کاتژمێر ٠٩:٠٠ ناوچەى وەرخەل-ی ئاڤاشین و لە کاتژمێر ٢٢:٠٠ بۆ کاتژمێر ٠٠:٠٠ ناوچەى بەرگارا لە هەرێمى گارێ بۆردومانکران.
رۆژی ٧ی نیسان و لە کاتژمێر ٠٧:٠٠ دا ناوچەى کانیانش لە هەرێمى زاپ و لە کاتژمێر ١٣:٠٠ دا دەورووبەری گوندی سارکێ لە هەرێمى گارێ بۆردومانکران.
رۆژی ٦ی نیسان و لە کاتژمێر ١٧:٣٠ دا دۆڵى شەهیدان و بەدرانا لە هەرێمى قەندیل بۆردومانکران.
رۆژی ٥ی نیسان دۆڵی بەدرانا لە هەرێمى قەندیل بۆردومانکرا.
بەهۆی ئەو بۆردومانەوە هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشتوون، بەڵام بەهۆی ئەو هێرشانەوە لە گوندی سارکێ لە هەرێمى گارێ زیان بە باخ و رەزی هاووڵاتییانی ئەو گوندە گەیشت".
ر.م