هەپەگە: لە لێلیکان، بارزان، بازید، چەلێ و سەمسوور چەندین سەربازی تورکیا کوژران

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیى هەپەگە رایگەیاند، هێزەکانى گەریلا لە لێلیکان، بارزان، بازید، چەلێ و سەمسوور چالاکییان ئەنجامداوە و چەندین سەرباز کوژراون.

لە راگەیاندراوەکەى هەپەگەدا هاتووە:

"لەچوارچێوەى هەڵمەتى شۆڕشگێڕیى شەهید پیرۆز و شەهید ئاگری دا هێزەکانمان لە ١٧ی ئابی ٢٠١٨دا لە دژى سوپاى تورکی داگیرکەر زنجیرە چالاکییەکیان ئەنجامدا و وردەکاریى چالاکییەکان بەمشیوەیەی خوارەوەن.

چالاکى لە لێلیکان

کاتژمێر ٠٨:٤٠ دا هێزەکانمان لە دژی داگیرکەران لە لێلیکانى سیدەکان لە باشووری کوردستان چالاکییان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا سەنگەر و پەناگەکانى دوژمن تێکشکێنران. ژمارەی سەربازانى کوژراو و بریندارى دوژمن روون نەبووەتەوە.

لە بارزان ئۆتۆمبلێکى ریۆى سەربازى تەقێنرایەوە و ٤ سەرباز کوژران

هێزەکانى یەژەئاستا لە کاتژمێر ٠٩:٣٠ دا لە دژىى سوپاى تورکی داگیرکەر لە ناوچەى تەپەی خودێ لە ناوچەى بارزان لە باشووری کوردستان چالاکییەکیان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا ئۆتۆمبێلێکى سەربازیى جۆری ریۆ تەقێنرایەوە و ئەوەندەى روون بووەتەوە لەو چالاکییەدا ٤ سەربازى کوژراون. دوای چالاکییەکە سوپاى تورکی داگیرکەر بە تۆپی جۆرى ئۆبیس و هاوەن شوێنى چالاکییەکەیان بۆردومان کرد.

لە چەلێ ٤ سەرباز کوژران

کاتژمێر ١٩:٠٠ هێزەکانمان لە شاخی کۆردینە لە ناوچەى چەلێى جۆلەمێرگ لە دژى سەربازانى سوپاى تورکی داگیرکەر چالاکییەکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا هێزەکانمان لە ٧ شوێنەوە لە سەنگەر و پەناگەکانى دوژمنیان دا و چەندین سەنگەر و پەناگەیان تێکشکێنرا و ئەوەندەى روون بووەتەوە ٤ سەرباز کوژراون. لە دواى چالاکییەکە سوپاى تورکی داگیرکەر بە تۆپی جۆری ئۆبیس و هاوەن ناوچەکەى بۆردومان کرد.

چالاکییەکانى ئەیالەتى سەرحەد

هێزەکانمان لە چوارچێوەى هەڵمەتى سەرفرازیى شۆڕشگێڕیدا لە ئەیالەتى سەرحەد لە دژی سوپاى تورکیى داگیرکەر چالاکییان ئەنجامدا. وردەکاریى چالاکییەکانى ئەیالەتى سەرحەد:

٥ ئەندامى هەواڵگریی تورکیا کوژران

هێزەکانمان لە ٢٨ى تەمووزی ٢٠١٨دا لەسەر رێگاى بازید – ئیدر کاروانێکى سەربازییان خستەژێر چاودێری، کە ئەندامانى هەواڵگریى تورکیاى تیادا بوو. هێزەکانمان لە کاتژمێر ١٠:٣٠دا لە دژى ئۆتۆمبێلکی جۆری ئامارۆک چالاکییەکیان ئەنجامدا، کە ئەندامانى هەواڵگریى تیدا بوو. لەو چالاکییەدا ئۆتۆمبێلەکە تەقێنرایەوە و ٥ ئەندامی هەواڵگریى تیادا کوژرا. هاوکات هێزەکانمان ئۆتۆمبێلێکى ترى کاروانە سەربازی و هەواڵگرییەکەیان کردە ئامانج و لەو ئۆتۆمبێلەى تریشدا ٢ سەربازى تر کوژران و سەربازێکى تریش برینداربوو. لە دواى چالاکییەکە سوپاى تورکی داگیرکەر بە کۆپتەرى جۆرى کۆبرا کوژراو و بریندارەکانى گواستەوە.

لە تەندورەک سەربازێک کوژرا و ٣ سەربازى تریش برینداربوون

هێزەکانمان لە ئەیالەتى سەرحەد لە بەردەوامیى چالاکییەکانیدا رۆژی ١٥ى تەباخ لە کاتژمێر ١٩:٠٠ دا لە دژى گردێک کە  پاسەوانیى بنکەى سەربازیی کەڤرێ شامێ لە تەندورەک دەکرد، چالاکیەکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا سەربازێک کوژرا و ٣ سەربازى تریش برینداربوون.

لە کۆمورای سەمسور زرێپۆشێکی جۆرى کۆبرا تەقێنرایەوە

هێزەکانمان لە ١٤ى ئابی ٢٠١٨دا  لە شارۆچکەى کۆمورا لە پارێزگاى سەمسوور (ئادیامان) لە دژى کانێکى مەڕمەڕ کە بۆ دوژمن کاری دەکرد، چالاکییەکیان ئەنجامدا. هێزەکانمان هەموو کرێکارانى کانە مەڕمەڕەکەیان ئاگادار کردەوە و دواتر ١٣ ئۆتۆمبێلی کانەکەیان سوتاند.

لە دواى چالاکییەکە هێزە ئەمنییەکانى تورکیا بە زرێپۆشێکى جۆرى کۆبرا لە کانەکە نزیک بوونەوە و هەوڵیاندابوو دەستوەردان ئەنجام بدەن، بەڵام هێزەکانمان چالاکییان لە دژى ئۆتۆمبێلەکە ئەنجامدا و بەو هۆیەوە ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکە تەقێنرایەوە. ژمارەى کوژراوان و بریندارانى ناو زرێپۆشەکە روون نەبووەتەوە. سوپاى تورکی داگیرکەر لە دواى ئەو چالاکییانە لە ناوچەکە دەستیان بە ئەنجامدانى ئۆپراسیۆنێکى بەرفراوان کرد.

هێزەکانمان رۆژی ١٦ی ئابی ٢٠١٨ لە دژی یەکەیەکى ئۆپراسیۆنەکەی دوژمن چالاکیى دووەمیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا چەندین سەربازى دوژمن کوژران و برینداربوون. ئۆپرسیۆنەکە تاوەکو ئێستا بەردەوامە".

ر.م