هەپەگە: لە مانگی ئادارلە باکووری کوردستان ٩٩ سەربازی سوپای تورکیا کوژراون

لە مانگی ئادار/ ڕەشەمە-خاکەلێوە، لە چالاکی هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە و یەژاستار لە باکووری کوردستان ٩٩ سەربازی سوپای داگیرکەری تورکیا کوژراوون.

بە دەسپێکی ساڵی ٢٠١٨ دا، شەڕ لە کوردستاندا دەربازی ئاستێکی هەرە بەرز بووە. بە پێی ڕاگەیاندنی ناوەندی ڕاگەیاندن وچاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، لە مانگی ئادار/ ڕەشەمە- خاکەلێوە، لە کۆی ٣٠ چالاکی  گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە باکووری کوردستان لە دژی سوپای داگیر کەری تورکیا ٩٩ سەربازی سوپای داگیرکەری تورکیا کوژراوون.

ئەم ئامارە لە کاتێکدایە کە ئەنجامی ژمارێک لە چالاکییەکانی گەریلاکان نەزانراوە. لە ئەو چالاکییانەدا کە پشتراس کراوەتەوە ٩٩ سەربازی سوپای تورکیا کوژراون و بەدەیان ئۆتۆمبێلی سەربازی تێکشاکاوە، بڕیکی زۆر تفاقی سەربازی دەستی بەسەردا گیراوە.

ک-ش