هەپەگە لە هەرێمی گارە چالاکی ئەنجامدا

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، هێزەکانی گەریلا لە هەرێمی گارەی سەر بە شرنەخ لە دژی ئۆتۆمبیلێکی سەربازی سوپای دەوڵەتی تورک چالاکیەکیان ئەنجامداوە.

هەپەلە لە بارەی وردەکاری چالاکیەکەوە ئەم زانیاریانەی بڵاو کردەوە:" هێزەکانمان لە چوراچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید میدیا ماوا و شەهید رزگاردا لە ٢٧ی تەمموز کاتژمێر ١٠:٠٠ لەسەر رێگای نێوان قەرەقۆلی گوڤەنلیک و زڤنگ لە هەرێمی گارەی شرنەخ لە دژی ئۆتۆمبیلێکی سوپای دەوڵەتی تورک لە جۆری ترانسیت چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیە بەهێزەدا کە ئۆتۆمبیلەکە گورزێکی بەهێزی بەرکەوت، ژمارەی سەربازە سزادراو و بریندارەکان نەزانرا.

 ٢٩ی تەمموزیش کاتژمێر ١٧:٠٠ فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورک دەڤەری شەهید دیرانی سەر بە هەرێمی ئاڤاشینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بوردومان کرد. بوردومانەکە هیچ زیانێکی هەڤاڵانی ئێمەی بەدواوە نەبوو."

ز.ش