هەپەگە: لە چالاکی گهریلادا ٥ سەربازی سوپای تورک کوژران
گەریلاکانی هەپەگە ویەژاستار، لە دژی سەربازانی سوپای تورک کە لە ناوچەی جوودی و قەلای مەمێ کە سەرقاڵی ئۆپەراسیۆن بوون، چالاکییەکان ئەنجامدا. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا ٥ سەربازکوژران.
گەریلاکانی هەپەگە ویەژاستار، لە دژی سەربازانی سوپای تورک کە لە ناوچەی جوودی و قەلای مەمێ کە سەرقاڵی ئۆپەراسیۆن بوون، چالاکییەکان ئەنجامدا. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا ٥ سەربازکوژران.
ناوەندی ڕاگەیاندن وچاپەمەنی هەپەگە دەربارەی چالاکییەکانی گەریلا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
هەپەگە لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ئەم زانیارییانەی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە:
لە قەڵای مەم ٤ سەرباز کوژران
"سوپای تورکیای داگیرکەر لە ٢٦ی نیسان لە ناوچەی قەڵای مەم-ی سەربە هەرێمی قلابان-ی شڕنەخ، دەستی بە ئۆپەراسیۆن کردبوو، سوپای تورک لە دەوروبەری کاتژمێر ٦:٠٠ بە کڵک وەرگرتن لە تکنیکی پێشکەوتووی سەربازی سەربازی سەربازی لە گەلی هیزل، گوندی مێهری و ناوچەی دریان سەربازانی خۆی جێگیر کرد، هێزەکانمان بەرەیەکی ئۆپەراسیۆنەکەیان خستە ژێرچاودێری، هێزەکانمان لە ٢٨ی نیسان کاتژمێر دەوروبەری ١٥:٠٠ لە نزیکەوە لە بەرەیەکی ئۆپەراسیۆنەکەیان کردەئامانج، کە لە ئەنجامدا گورزێکی سەخت لە داگیرکەران درا و ٤ سەرباز کوژران، سەربازێکیش بریندار بوو، چالاکییەکە لەلایەن یەکەی تۆڵەکردنەوەی شەهید ئایتەن بەهجەت ئەنجام درا، سەربازانی تورک زەبری قورسیان بەرکەوت، ٣٠ نیسان ناچار بوون پاشەکشە بکەن، لەو چالاکییەدا هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەکەوتووە".
سوپای تورکبە بێ ئەنجام کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنەکەی جوودی هێنا
سوپای تورکی داگیرکەر، لە ٢٩ی نیسان لە ناوچەی کورسێ کەچا، شکەرێ کارا، چەلی ژەهرێ، دەریێ بێسەرێ، ملێ بەرنێ، سەفینە و گوندکێ ڕەمۆ-ی جوودی سەربە شڕنەخ ، ئۆپەراسیۆنێکی فراوانی دەستپێکردبوو، دواتر لە درەنگانی شەوی ٣٠ نیسان بەبێ هیچ ئەنجامێک پاشەکشێی کرد.
٣ گەریلا شەهید بوون
"سوپای تورکی داگیرکەر، بەرەبەیانی ڕۆژی ٣٠ نیسان لە ناوچەکانی گرێ هرمۆ، ناڤسەر، دەریێ خەندەک، تەپێ، عورتێ، تەیرێ باز، شەهید یلدز، قەڵا بێزار و کوشمیان، دەستی بە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان کرد، لەو ئۆپەراسیۆنەدا بە کۆپتەر و فڕۆکەی جەنگی ناوچەکە بۆردومانکرد، دەوروبەری کاتژمێر ١٣:٠٠ رۆژی ١ی ئایار، هێزەکانمان لە دژی بەشێکی ئۆپەراسیۆنەکە چالاکییەکیان ئەنجام دا، لەو چالاکییەدا سەربازێک کوژرا، هەمان ڕۆژ و دەوروبەری کاتژمێر ١٥:٠٠ سوپای داگیرکەری تورک کوژراو و بریندارەکانی خۆیان کۆکردەوە و پاشەکشەیان کرد، هەروەها لە بۆردومانی ٣٠ نیساندا هەڤاڵانمان رۆزا، ئەکین، ژیندا، لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکان شەهید بوون، بەڵێن دەدەین کە ئامانجی هەڤالانمان بۆ تێکۆشانی ئازادی کوردستان بگەینینە سەرکەوتن، دواتر زانیاری زیاتردەر بارەی ناسنامەی شەهیدان بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکەینەوە."
فڕۆکەکان زاپیان بۆردومان کرد
فرۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک لە ٣ی ئایار، لەنیوان کاتژمێر ٦:٥٥ بۆ ٩:٠٥ خولەک، ناوچەی گوندی گلای سەر بە زاپ-ی هەرێمی پاراستنی مەدیایان بۆرومانکرد، لەو بۆردومانەدا هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشتووە، تەنیا زیان بە سروشتی کوردستان کەوتووە".
ک-ش