لەم بارەیەوە ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، هێزەکانی گەریلا لە چوارچێوەی هەنگاوی تۆڵەسەندنەوەی شەهید میدیا ناوا و شەهید رزگار گەڤەردا لە دژی سوپای تورک چالاکیان ئەنجامداوە.
لە راگەیێندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:
"٨ی ئایار لە کاتژمێر ١٦:٣٠ خولەکدا هێزەکانمان لە دژی ئۆتۆمبیلێکی جۆری ئامارۆک-ی سوپای داگیرکەری تورک کە بەرەو قەرەقۆڵی زەرن-ی ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ درۆیشت، چالاکیەکیان ئەنجامدا. هێزەکانمان هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبیلەکە و ئۆتۆمبیلەکەیان سووتاند و ٤ سەرباز کوژراون کە یەکێکیان فەرماندەی ئەو قەرەقۆڵە بووە. دوای چالاکیەکە سوپای داگیرکەری تورک بە تۆپ و هاوەن چالاکیەکەیان تۆپباران کرد. یەکینەکەشمان کە چالاکیەکەیان ئەنجامدا، بە بێ زیان گەڕایەوە بارەگای خۆی.
٦ی ئایاریش لە کاتژمێر ١١:١٥ خولەک لە دژی بەنزینخانەی باز لە گردی شەهید قەهرەمان لە نێوان گوندی ئۆسیان و ئاکیرای سەر بە ناوچەی قلەبانی شرنەخ چالاکیەک بەڕێوە چوو. لەو چالاکیەدا بەنزینخانەی باز بە تەواوەتی لەناو براوە.
هێرشی ئاسمانی
لە ١٠ی ئایارادا (ئەمڕۆ) لە کاتژمێر ٠٩:١٠ خولەک فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک ناوچەی سیدای زاپی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بوردومان کرد. لەو بوردومانەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوت."
ز.ش