هەپەگە: لەجولەمێرگ ١٥ سەربازی سوپای تورکیا کوژران

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ڕایگەیاند کە لە چالاکی گەریلاکاندا لەجولەمێرگ وسێرت ١٨ سەربازی سوپای تورکیا کوژران.

 

 

ناوەندی ڕاگەیاندن وچاپەمەنی هەپەگە دەربارەی چالاکی گەریلاکانی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. هەپەگە دەستنیشانی کرد کە لە جولەمێرگ زرێپۆشێکی سەربازی تێکشکاوە ولە ئەنجامدا ١٥ سەربازی سوپای تورکیا کوژران.

لە ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەداهاتووە:

لە چۆارچێوەی هەڵمەتی شۆرشگێڕی شەهید پیرۆزوشەهید ئاگریدا هێزەکانمان لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا زنجیرە چالاکییەکیان ئەنجامدا.

'لەگەڤەرچالاکی، سەربازێک کوژرا'

ڕۆژی ٦ی ئەیلوول/١٥ی خەرمانان لە کاتژمێر ١٧:٤٠ خولەکدا هێزەکانمان لەدژی سوپای دوژمن لە گردی عەلی شێر-ی ناوچەی گەڤەری سەربە جولەمێرگ چالاکییان ئەنجامدا. لەچالاکییەکەدا سەربازێکی سوپای تورکیا کوژرا.

'گورز لەکاروانێکی سەربازی درا، ١٥ سەرباز کوژران'

 ڕۆژی ٧ی ئەیلوول/١٦ی خەرمانان لە کاترمێر ١٢ی نیوەشەودا هێزەکانمان لە ناوچەی خەزالکێ-ی نێوان چەلێ وجولەمێرگ کاروانێکی سەربازی سوپای تورکیایان کردە ئامانج. لەو چالاکییەدا زرێپۆشێکی سەربازی تێکشکاوە و ١٥ سەربازی سوپای تورکیا کوژران.

'لەگردی لێلیکان سوپای تورکیا کرایە ئامانج.

لە ٧ی ئەیلوول/١٦ی خەرمانان لە کاتژمێر ١٤:٢٠ هێزەکانمان لە گردی لێلیکان-ی ناوچەی برادۆست-ی باشووری کوردستان لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکییان ئەنجامدا. لەو جالاکییەدا سەنگەروحەشارگەکانی دوژمن کرانە ئامانج. ژمارەی کوژراو بریندارانی دوژمن نەزانراوە.

' لەسێرت دوو سەرباز کوژران'

هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید دەلال ئامەد و شەهیدان-ی بەستا لە ڕۆژی ٥ی ئەیلوول/١٤ی خەرمانان لە گردی شەهید جانخوورت-ی ناوچەی هەرەکۆل-ی سێرت لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا ٢ سەربازی سوپای تورکیا کوژران و سەربازێکی دیکە برینداربوو.

'هێرشی ئاسمانی'

ڕۆژی ٧ی ئەیلوول/١٦ی خەرمانان لەنێوان کاتژمێرەکان ٣ بۆ ٤ی دوانیوەڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەردۆڵی شووشانێ-ی ناوچەی خواکورک-ی سەربەهەرێمەکانی پاراستنی مەدیا-یان بۆردومان کرد.

لەهەمان ڕۆژ و لە کاتژمێر ٢٠:٠٠ ئێوارە ناوچەی ئاڤاشین بۆدومانکرا."

ک-ش