هەپەگە: لەشەمزینان٢کۆنتراگەریلای سوپای تورکیا کوژران

گەریلاکانی هەپەگە ویەژاستارلە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا کە سەرقاڵی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بوون چالاکییان ئەنجامدا. لەوچالاکییەدا ٢ کۆنتراگەریلای سوپای داگیرکەری تورکیا کوژران.

ناوەدنی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد کە لە ٢٣ی تەشرینی دوویەم/٢ی سەرماوەز،لە نزیک گوندی هەرکێ-ی شەمزینان ٢ کۆنتراگەریلای سوپای داگیرکەری تورکیا کوژران.

لەڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:

" ڕۆژی ٢٣ی تەشرینی دوویەم/٢ی سەرماوەز، سوپای داگیرکەری تورکیا لە دەورووبەری گۆندی هەرکێ-ی ناوچەی شەمزینان-ی جولەمێرگ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان دەست پێکرد. لەهەمان ڕۆژدا ولەکاتژمێر٠٩:٣٠ خولەکدا هێزەکانی ئێمە بەرەوڕووی یەکینەیەکی شاراوەی دوژمن بونەوە ولەئەنجامدا شەڕهاتەئاراوە. لەوشەڕەدا گەریلاکانمان گورزێکی سەختیان لە سوپای دوژمن وەشاند. لەئەنجامی ئەوشەڕەدا ٢ کۆنتراگەریلای سوپای تورکیای داگیرکەرکوژران. گەریلاکانمان دوای ئەوچالاکییە بە سەلامەتی خۆیان گەیاندەوە شوێنەکانی خۆیان.

ک-ش