هەپەگە ناسنامه‌ی ٤ شەهیدی خواکورکی ڕاگه‌یاند

هەپەگە ناسنامه‌ی ٤ گەریلای ڕاگه‌یاند کە ٢ی حوزەیران لە شەڕی دژبه‌ سوپای تورکی داگیرکەر له‌ خواکورک شەهید بوون. ڕاشیگه‌یاند، بە نه‌ریتی به‌رخۆدانی شه‌هیدان تێكۆشان سه‌رده‌خه‌ن.

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه‌) ڕاگه‌یه‌نراوێكی ده‌رباره‌ی شه‌هیدبوونی ٤ گه‌ریلا له‌ خواکورک بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

ڕێكه‌وتی ٢ی حوزەیران لە کاتی هێرشی داگیرکاری لە خواکورک شەڕ لەنێوان یەکینەکانی دوژمن و هێزەکانی ئێمەدا ڕوویدا. لە ئەنجامی ئەو شەڕه‌ و بۆردومانی دوژمندا ٤ هاوڕێی قاره‌مانمان شەهید بوون. هاوڕێیانمان عەلی شێر (ئۆزجان ئۆزتورک)، ئارگەش (شه‌وكه‌ت کارتاڵ)، دێرسم (یارەن دانش) و ڕۆناهی (ڕۆناهی محۆ) کە به‌شدارییان له‌ بەرخۆدانی مێژوویی خواکورک كرد، لە دژی هێرشه‌ داگیرکارییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر لە خواکورک بە درووشمی [ئێمە ڕێگه‌ به‌ داگیرکەران ناده‌ین] قارەمانانه‌ به‌رخۆدانیان كرد. لە دژی دەوڵەتی توركی فاشیست کە هه‌موو ده‌رفه‌ته‌كانی خۆی له‌ ڕووی تەکنیکییه‌وه‌ خستووه‌ته‌گه‌ڕ، بە ئیرادەیەکی بەهێز و ڕۆحی میلیتانی ئاپۆیی شه‌ڕیان کرد، گورزی تووندیان لە دوژمن دا و بە قارەمانه‌تییه‌كی گەورە جارێکی دیكه‌ ئەوەیان سه‌لماند کە داگیرکاری ئەوەندە ئاسان نییە.

ناسنامه‌ی شه‌هیدان:

ناسناو: عەلی شێر سەرحەد
ناو و پاشناو: ئۆزجان ئۆزتورک
شوێنی لەدایكبوون: مووش
ناوی دایک و باوک: ئایشە - محەمەد شەریف
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢ی حوزەیرانی ٢٠١٩/ خواکورک

ناسناو: ئارگەش ئۆرەمار
ناو و پاشناو: شەوکەوت کارتاڵ
شوێنی لەدایكبوون: جۆله‌مێرگ
ناوی دایک و باوک: هەخان - سامی
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢ی حوزەیرانی ٢٠١٩/ خواکورک

ناسناو: دێرسم گەڤەر
ناو و پاشناو: یارەن دانش
شوێنی لەدایكبوون: جۆله‌مێرگ
ناوی دایک و باوک: نیهاری - حەسەن
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢ی حوزەیرانی ٢٠١٩/ خواکورک

ناسناو: ڕۆناهی باوەڕ عەفرین
ناو و پاشناو: ڕۆناهی محۆ
شوێنی لەدایكبوون: عەفرین
ناوی دایک و باوک: ئه‌مینه‌ - وەلید
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢ی حوزەیرانی ٢٠١٩/ خواکورک

هاوڕێمان عەلی شێر، ئارگەش، دێرسم و ڕۆناهی لە دژی شەڕی لەناوبردن و هێرشه‌ داگیرکەرییه‌كانی سه‌ر کوردستان، هاتنه‌ نێو ڕیزه‌كانی تێکۆشانی ئازادیی کورد. هاڕێکانمان کە بە قووڵی په‌یوه‌ست بوون به‌ گەلەکەیانەوە لە دژی هێرشه‌ داگیرکارییه‌كانی دژبه‌ گەلی کورد، بە بەشدارییەکی چالاک فەلسەفەی ژیان-ی ڕێبەر ئاپۆیان پەسەند کرد و خستیانه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌. هاوڕێکانمان بە به‌ها گه‌وهه‌رییه‌كانی خۆیان لە هەموو ئه‌و شوێنانه‌ی كاریان لێ كرد، بوونه‌ خاوەنی هەڵوێستێکی میلیتانی. هاوڕێیانمان کە نیشانەی ڕەنج، بوێری و فیداکارین، هەوڵیانداوە بە ڕێبازی گەریلای هاوچه‌رخ خۆیان شاره‌زا بکەن و بەو شێوازە ئەو ئەرکەی کەوتووه‌ته‌ سەر شانیان بەبێ کەموكوڕی جێبه‌جێی بكه‌ن.

ئێمه‌ سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی هاوڕێیانمان عەلی شێر(ئۆزجان ئۆزتورک)، ئارگەش (شه‌وكه‌ت کارتاڵ)، دێرسم (یارەن دانش) و ڕۆناهی (ڕۆناهی محۆ) و ته‌واوی گەلی کوردی وه‌ڵاتپارێز ده‌كه‌ین. ئێمە بەڵێن دەدەین کە بە نه‌ریتی به‌رخۆدانی ئەوان تێکۆشانه‌كه‌مان سه‌ربخه‌ین.

s.m