هەپەگە ناسنامەى گەریلایەکى شەهیدی بڵاوکردەوە
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) ناسنامەى گەریلایەکى بڵاوکردەوە، کە لە ٢٢ی ئاداردا لە مێردین شەهید بووە.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) ناسنامەى گەریلایەکى بڵاوکردەوە، کە لە ٢٢ی ئاداردا لە مێردین شەهید بووە.
لە راگەیاندراوەکەى ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە)دا هاتووە:
"رۆژی ١ی نیسانی ٢٠٢٠دا رامانگەیاندبوو، کە ٢٢ی ئادار لە هەرێمی ئۆمەریای مێردین لە نێوان سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر و هێزەکانمادا شەڕ روویداوە، لە ئەنجامی ئەو شەرەدا هەڤاڵێکمان شەهید بووە. زانیاری لەسەر ناسنامەى هاوڕێ شەهیدە قارەمانەکەمان بەمشێوەیەی خوارەوەیە:
نازناو: رێناس ئارگەش
ناو و پاشناو: قوتبەدین سالتان
شوێنی لە دایکبوون: ئامەد
ناوی دایک و باوک: تورکی – شەهموز
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٢ی ئاداری ٢٠٢٠ / مێردین
هاوڕێمان رێناس ساڵی ١٩٨٨ لە ئامەد لە بنەماڵەیەکى وڵاتپارێز لە دایکبووە و لە تەمەنی لاویدا ئاشنای بزووتنەوەى ئازادی بووە. هاوڕێمان رێناس تێگەیشت، کە هیوا و ئازادیی گەلی کورد لە چیاکانەوە بەدی دێت و بڕیاریدا ئەو رێگایە بگرێتە بەر. ساڵی ٢٠١١ بەشداری ریزەکانى پەکەکە بوو. لەسەر بنەمای دڵسۆزی بۆ رێبەر ئاپۆ و گەلی کورد هەوڵیدا خۆی سەرلەنوێ بئافرێنێتەوە و هەموو ساتێک هەوڵی خۆپێشخستنی دا و خۆی پێشخست و بووە شەڕڤانێکى خاوەن ئەزمون. هاوڕێ رێناس بە هەستی توڵەسەندنەوەی زوڵم و کۆمەڵکوژییەکانى گەلی کورد بووە جەنگاوەرێک، کە خۆی فیدای ئازادیی گەلی خۆی کرد و جێگای خۆی لە ناو مێشکی هاوڕێکانیدا کردەوە. هاوڕێ رێناس فەرماندەیەکى پێشەنگ و خاوەن ئەزمون بوو و بە شەڕڤانی و تایبەتمەندیی چالاکگرانەی لە پێشی پێشەوە بوو. لە هەموو بارودۆخێکدا هەموو کات جدی و بڕیارمەند بووە و بەوشێوەیە هەڵسوکەوتى شۆڕشگێڕیی خۆی خستووەتەڕوو. تاوەکو دوا هەناسەى ئەرکەکانى خۆی بە شێوەیەکى سەرکەوتوانە ئەنجامداوە و بەشداری کاروانى شەهیدە نەمرەکان بووە. سەرەتا لە بنەماڵەی هاوڕێمان رێناس و هەموو گەلی کوردستانی وڵاتپارێز سەرەخۆشی دەکەین و بەڵێن دەدەینەوە، کە ئاڵاکەیان بۆ ئازادی سەربخەین".
ژ.ت