ناوەندی ڕاگیاندن وچاپەمەنی هەپەگە ئاشکرای کرد کە سوپای داگیرکەری تورکی لە ڕۆژی ٣٠ نیساندا لە هەرێمی قەلانێس-ی حاوێلای سێرت ئۆپراسێۆنێكی سەربازی دەست پێکردبوو. لەئانجامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورک لە ڕۆژی ١ی گوڵان ٣ گەریلا شەهید بوون.
ڕەگەیەنراوەکەی هەپەگە بەم شیوەیە"
لە ڕۆژی ١٢-ی گوڵانی ٢٠١٩ ئێمە لێدوانیکمان دابوو کە سوپای تورکیای داگیرکەر لە ٣٠ نیسان لە هەرێمی قەلانسێ-ی هاویڵا سیرت ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێکردبوو لە ١-ی گوڵان بە هۆی بۆردوومانەوە ٣ گەریلا شەهید بوون. لەوهێڕشەدا هەڤاڵمان هیلین ژیان ئەندامی فەرمانداری هەرێمی خەرزان لەگەڵ هاورێمان ئارگەش مەلازگەرت و هارون سمکۆ شەهید بوون.
ناسنامەی هەڤاڵانی شەهید بەم شێوەیە خوارەوەیە
نازناو: هێلین ژیان
ناو و پاشناو: ئەکیدە ئۆزتەکین
شوێنی لەدایک بوون: ئەلح
ناوی دایک- باوک: نەزبەت- عەبدوڵهادی
کات و شوێنی شەهید بوون: سێرت- ١ گولانی ٢٠١٩
نازناو: ئارگەش مەلازگەرت
ناو و پاشناو: سەردار دەمر
شوێنی لەدایک بوون: مووش
ناوی دایک- باوک: پەریهان- سەیفەدین
کات و شوێنی شەهید بوون: سێرت- ١ گولانی ٢٠١٩
نازناو: هارون سمکۆ
ناو و پاشناو: لوقمان نەقدی
شوێنی لەدایک بوون: دیواندەرە
ناوی دایک- باوک: مەعزار- سدیق
کات و چیگای شەهید بوون: سێرت- ١ گولانی ٢٠١٩
ئەکید ئۆزتەکین(هێلین ژیان)
هاورێمان هێلین ژیان لە ساڵی ١٩٧٦ لە لە هەزۆی ئەلەح لە دایک بوە بۆتە شاهیدی قڕکردنی سەر گەلی کورد. هاوریمان هێلین ئەو هێرشەی لەسەرگەلی کورد قەبووڵ نەکردوە و لە ساڵی ١٩٩٩ بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلای ئازادی بوە. لەدژی پیلانگیری لە بەرامبەر ڕیبەرمان بە شداری ناو ڕیزکانی گەریلا بو و بە هەڵویستێکی فیداکارانەوە خەباتی دەکرد. لە دامەزراندنی هیزی ژنان (یەژا ستار) ڕۆڵی هەبوو وە هەمیشە هەوڵی دەدا کە گەریلای پرۆفیشناڵ پەروردە بکات. ئەو هەڵویست و بڕیارەی هاورێمان هیلین هەموو کات بۆ ئێمە دەبێتە ڕێبەر.
سەردار دەمیر(ئارگەش مەلازگەرد)
هاورێمان ئرگەش مەلازگەرد لە شاری مووشی باکووری کوردستان لە دایک بووە ولە کۆمڵگایەکی کوردستانی گەورە بووە، هاوریمان ئارگەش لە تەمەنێکی بچوک هێرشی دەوڵەتی تورکی لەسەر گەلی کورد بینیوە و لە ساڵی ٢٠١٦ بە شداری ناو ڕیزەکانی گەریلا بووە. هاوڕی ئارگەش لە هەرێمی خەرزان لە کاتێکی کەمدا بۆتە گەریلایاکی بەتوانا. هاوڕی ئارگەش بە زیرەکی و زانستی خۆی لەو هەرێمانەی کە لێ ماوەتەوە، ئەرکی گرنگی وەئەستۆگرتووە . هاوڕی ئارگەش تا دواساتەکانی ژیانی و تا شەهید بوونی بۆ ئازادی شەری کرد.
لوقمان نەقدی(هارون سمکۆ)
هاوری هارون لە ساڵی ١٩٩٢ لە شاری دێواندەری ڕۆژهەلاتی کوردستان لە دایک بووە لە تەمەنێکی بچووکدا قڕکردنی گەلی کوردی بە دەستی ڕژیمی ئێران بینیوە، هاوڕی هاورن لە ساڵی ٢٠١٢ بە شداری ناو ڕیزەکانی گەریلا بووە. هاوڕی هارون لە کاتی بەشدار بوونی تا شەهید بوونی گەریلایکی بە پرنسیب بوو ئەرکی خۆی بە باشی پێک دەهێنا.
لەسەرەتادا سەرەخۆشی لە خانەوادە هەڤالانی شەهیدمان هێلین، ئارگەش و هاورن و هەموو گەلی کوردستان دەکەین، ئێمە پەیامنی خۆمان دووبارە دەکەینەوە، کە داهاتوویەکی ئازاد مسۆگەر بکەین و درێژەدەری رێگەی شەهیدان بین.
ک-٠ش