ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) راگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و تیایدا هاتووە، رۆژی ٢ی تەمموزی ٢٠١٩ / ١١ی پووشپەڕ لە ناوچەی چاڵدێران لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە نێوان هێزی هەپەگە و پاسدارانی رژیمی ئێران شەڕ روویداو و لە ئەنجامدا ٣ گەریلا بە ناوەکانی ئەحمەد یادسەر (جەنگ عەلەم هولی)، محێدین تەکەل (رۆژدی ئامەد) و فرات ئاکماز ( وڵات زیلان) شەهید بوون.
لە راگەیەندراوەکەی هەپەگەدا ئەوەش هاتووە: "رۆژی ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩ / ٢ی پووشپەڕ پاسدارانى ئێران ئۆپەراسیۆنێکیان کردە سەر ناوچەی دامبات لە هەرێمى سەرحەد. ئەرتەشی ئێران ناوچەی کەڤری سپیی دابووە بەر تۆپ و هاوەن و لە ئەنجام دا لە نێوان هێزەکانمان و ئەرتەشی ئێران شەڕ روویدابوو. لەم شەڕەدا هەڤاڵێکمان شەهید بوو و هەڤاڵێکی دیکەمان بە برینداری دیلکرا.
جموجوڵی ئەمدواییەى هێزەکانى ئەرتەشی ئێران بۆ سەر هێزەکانمان و بەکارهێنانى یەکینەى شاراوە و بۆسەدانان و بە کارە سەرنجڕاکێشەکانیانەوە لە داوى هێرشەکەى سەر شەهیدان، ئیمە چاودێریى ئەو جموجوڵانەى ئەرتەشی ئێران دەکەین.
لە داهاتوودا زانیاری لە سەر ناسنامەی ئەو هەڤاڵانەمان، کە لەو ئۆپەراسیۆنەدا شەهید بوون و دیلکراون بۆ رای گشتی رادەگەیەنین.
رۆژی ٢ تەمموز شەڕ روویدا
رۆژی ٢ تەمموزی ٢٠١٩ / ١١ی پووشپەڕ لە ناوچەی چاڵدێران لە ماکۆ لە رۆژهەڵاتی کردستان لە نێوان هێزەکانمان و پاسدارانی ئێران شەڕ روویدا. لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا هەڤاڵانمان جەنگ، رۆژدی و وەڵات شەهید بوون.
ناسنامەی ئەو هەڤاڵە شەهیدانەمان بەمشێوەیەی خوارەوەیە:

نازناو: جەنگ عەلەم هولی
ناو: ئەحمەد یادسەر
شوێنی لە دایکبوون : ماکۆ
ناوی دایک و باوک: سرمە - عوسمان
کات و شوێنی شەهید بوون: ٢ تەمموزی ٢٠١٩ / ١١ی پووشپەڕ – ماکۆ
****

نازناو: رۆژدی ئامەد
ناو: محێدین تەکەل
شوێنی لە دایکبوون: ئامەد
ناوی دایک و باوک: عایشە - تاریق
کات و شوێنی شەهید بوون: ٢ تەمموزی ٢٠١٩ / ١١ی پووشپەڕ - ماکۆ
****

نازناو: وڵات زیلان
ناو: فرات ئاکماز
شوێنی لە دایکبوون: وان
ناوی دایک و باوک: زەیتین - ئۆرهان
کات و شوێنی شەهید بوون: ٢ تەمموز – ماکۆ
****
هەڤاڵانمان جەنگ، رۆژدی و وڵات لە تەمەنی گەنجی خۆیان دا لە نزیکەوە سیاسەتی تواندنەوە و سڕینەوەى سیستەمیان لە دژی گەلی کورد بینی، بۆیە بۆ ئازادیی گەلی کورد لە کات و شوێنی جیاوازی کوردستان دا بەشداری بزووتنەوە ئازادی بوون. هەڤاڵانمان دوای بەشدار بوون لە ریزی گەریلادا خۆیان فیدای ئازادی گەلی کورد کرد و لەو شوێنانەی کە تیاد ماونەوە خاوەن هەڵوێستی فیداکارانە بوون. هەڤاڵانمان جەنگ، رۆژدی و وەڵات هەموو ئەرکەکانی خۆیان بە باشترین شێوە پێکدەهێنا. رەنج، فیداکاری و دروستیی خۆیان لە ژیان و تێکۆشاندا سەلماندبوو و هەموو کاتێک خەتی رێبەر ئاپۆیان کردبووە بناغەیەک بۆ خۆیان و کارەکانیان. هەڵوێستیان لە ژیان و تێکۆشاندا بۆ ئیمە و ئەو هەڤاڵانەی کە لە دواى ئەوان و ئێستا لە تێکۆشاندان، دەبێتە هەڵوێستێکى نمونەیى.
سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی هەڤاڵانی شەهید و گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین و سوێند دەخۆین، کە ئاڵای ئەو بەرخۆدانە، کە شەهیدانمان بۆ ئێمەیان بەجێهێشتووە بە ئازادی تاجدار بکەین."
ر.م