هەپەگە: گەریلا لەچەلێ و خواکورک سوپای تورکیان کردە ئامانج
گەریلاکانی هەپەگە ویەژاستار لە چەلێ و خواکورک لەدژی سەربازانی سوپای داگیرکەری تورک چەندین چالاکییان ئەنجامدا.لەوچالاکییانەدا بەدەیان سەربازی سوپای تورک کوژران و برینداربوون."
گەریلاکانی هەپەگە ویەژاستار لە چەلێ و خواکورک لەدژی سەربازانی سوپای داگیرکەری تورک چەندین چالاکییان ئەنجامدا.لەوچالاکییانەدا بەدەیان سەربازی سوپای تورک کوژران و برینداربوون."
ناوەندی راگەیاندنی و چاپەمەنی هەپەگە دەربارەی چالاکی گەریلاکانی و هێرشە ئاسمانییەکانی سەرهەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە.
لەڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەداهاتووە:
" لەچوارچێوەی هەڵمەتی شۆرشگێڕی شەهید باگەر وشەهید روونیا هێزەکانی ئێمە لەدژی جمووجوڵەکانی دوژمن لەهەرێمی خواکورکی سەربە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا چالاکییان ئەنجامدا.
'لەگردی شەهید دەروێش شەڕهاتە ئاراوە'
ڕۆژی ٥ی ئاب/١٤ی گەلاوێژ هێزەکانی ئێمە لەسەر گردی شەهید دەرویش لەدژی داگیرکەران چالاکییان ئەنجامدا. لەچالاکییەکەدا گورزی سەخت لە حەشارگەکانی دوژمن درا. ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن نەزانراوە.
لە تەنگاوی ئیرمووش سەربازێک کوژرا'
لە رۆژی ٦ی تەباخ/١٦ی گەلاوێژ گەریلاکانی یەژاستار لە تەنگاوی ئیرمووش لەدژی سەربازانی سوپای تورک چالاکییان ئەنجامدا. لەوچالاکییەدا سەربازێکی سوپای تورک کوژران.
'لەگردی سەرزەری چەلێ چالاکی سەربازی'
لە ڕۆژی ٣ی ئاب/١٣ی گەلاوێژ لەکاتژمێر ٢١:٠٠ لەجولەمێرگ، لەسەر گردی سەرزارێ-ی چەلێ-ی جولەمێرگ، گەریلاکانمان لەدژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکییان ئەنجامدا. لەوچالاکییەدا ژمارەی کوژراوانی دوژمن نەزانراوە.
'لە ناوچەی کانی ڕەشی چەولێگ گەریلایەک شەهید بوو'
ڕۆژی ٢٠ی تەمووز/٣٠پووشپەڕ سوپای داگیرکەری تورک لە هەرێمی کارا جەهەنەمێ-ی ناوچەی کانی ڕەش-ی چەولێگ دەستیان بەئۆپەراسیۆنی سەربازیی کردبوو. سوپای دوژمن لەهەمان شەودا ناوچەکەیان بۆردومانکرد. لەئەنجامی بۆردومانی فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەردا هاورێیەکی ئێمە شەهید بوو.
ئۆپەراسیۆنەکە لەنیوەشەوی ٢١ی تەمووزدا کۆتایی پێهات. لەداهاتوویەکی نزیکدا ناسنامەی ئەو هەڤاڵە شەهید بڵاو دەکەینەوە.
'هێرشی ئاسمانی'
ڕۆژی ٥ی ئاب/١٥ی گەلاوێژ لە کاتژمێر ٢٣:٠٠ فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورک ناوچەی گوندی گوزێ-ی سەر بەگارێ-ی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیای بۆردومانکرد. لە ڕۆژی ٦ی ئابدا لە کاتژمێر ٠٣:٣٠ دەورووبەری گوندی کانی سارکێ-ی هەرێمی گارێ بۆردومانکرا. لەئەنجامی ئەوبۆردومانانەدا زیانێکی زۆر بەر باخ وڕەزی هاووڵاتیان و دارستانەکانی ناوچەکە گەییشتووە. هەروەها هیچ زیانێک بەرهێزەکانمان نەگەییشتووە."
ک-ش