هەپەگە یادی شەهیدانی تەندورەکی کردەوە
هەپەگە یادی ٥ گەریلای بەرز راگرت، کە لە ١٣ی تەمموز و ٢٧ی تەمموز لە ناوچەی تەندورەکی هەرێمی ئاگری لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانیی ئارتەشی تورکی داگیرکەر شەهیدبوون.
هەپەگە یادی ٥ گەریلای بەرز راگرت، کە لە ١٣ی تەمموز و ٢٧ی تەمموز لە ناوچەی تەندورەکی هەرێمی ئاگری لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانیی ئارتەشی تورکی داگیرکەر شەهیدبوون.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (HPG-bim) لە راگەیاندراوێکدا ناسنامەی ئەو گەریلایانەی بڵاوکردەوە، کە لە تەندورەک لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانیی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر شەهید بوون.
لە راگەیاندراوەکەى هەپەگەدا هاتووە:
"لە ١٧ی تەمموز لە راگەیاندراوێکدا ئەوەمان بڵاوکردەوە، کە لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی ئارتەشی تورکی داگیرکەر لە ١٣ی تەمموز دا لە ناوچەی شەهید تۆفان لە ناوچەی تەندورەک، هەڤاڵانمان ئامارا، ڕوناهی و سمکۆ شەهیدبوون.
لە ڕاگەیەنراوێکی تردا لە ٢ی ئاب ڕامانگەیاندبوو، لە ٢٧ی تەمموز لە هەرێمی تەندورەک لە نێوان هێزەکانمان و سوپای داگیرکەر شەڕ روویداوە و لە ئەنجامی شەڕەکەدا هەڤاڵانمان ئاگر و گوڵان بە قارەمانی شەڕیان کرد و شەهیدبوون. ناسنامەی هەڤاڵانمان کە لە ١٣ و ٢٧ ی تەمموز شەهید بوون بەم شێوەیەیە:
نازناو: ئامارگی ئاری
ناو و پاشناو: گوڵشەن دوغرو
شوێنی لەدایکبوون: موش
ناوی دایک - باوک: حەکیمە - سولەیمان
شوێن و کاتی شەهید بوون: تەندورەک - ١٣ی تەمموزی ٢٠١٩ / ٢٢ی پووشپەڕ
****
نازناو: ڕوناهی ئەیلەم
ناو و پاشناو: حەسرەت ناییر
شوێنی لەدایکبوون: وان
ناوی دایک – باوک : سوڕەت - یاسین
شوێن و کاتی شەهیدبوون: تەندورەک – ١٣ی تەمموزی ٢٠١٩ / ٢٢ی پووشپەڕ
****
نازناو: سمکۆ دەلیل
ناو و پاشناو: موعەمەر یڵدرم
شوێنی لەدایکبوون: وان
ناوی دایک - باوک: موهتەبر - مۆهلیس
شوێن و کاتی شەهیدبوون: تەندۆرک – ١٣ی تەمموزی ٢٠١٩ / ٢٢ی پووشپەڕ
****
نازناو: ئاگر دەستان
ناو و پاشناو: ئۆگور ئاسڵان
شوێنی لەدایکبوون: ئاگری
ناوی دایک - باوک: زەنوڕە – فەلەمەز
شوێن و کاتی شەهید بوون: تەندورەک - ٢٧ی تەمموزی ٢٠١٩ / ٥ی گەلاوێژ
****
نازناو:گوڵان هەشتانین
ناو و پاشناو:غەمی زەیبەک
شوێنی لەدایکبوون: شرنەخ
ناوی دایک - باوک: ئاسیا – عەبدولکەریم
شوێن و کاتی شەهیدبوون: تەندورەک – ٢٧ی تەمموزی ٢٠١٩ / ٥ی گەلاوێژ
لە دژی شەڕی قڕکردن و پاکتاوکاریى دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، کە لە دژی گەلی کورد دەستیپێکردووە. هەڤاڵانمان ئامارگی، ڕوناهی، سمکۆ، ئاگر و گوڵان بەشداری تێکۆشانی ئازادی بوون. بۆ ئەوەی دەوڵەتی داگیرکەر لە کوردستان نەهێڵن و لەناوی ببەن بە قارەمانانە شەڕیان کرد و شەهید بوون. هەڤاڵانمان لە جوگرافیای سەرحەد لەسەر ئاستی ڕێگای گەریلایەتی پڕۆفیشناڵ خەباتیان بەڕێوە دەبرد. لە شەڕ و چالاکیی دژی دوژمن گورزی بەهێزیان لە دوژمن داوە. هەڤاڵانمان ئامارگی، ڕوناهی، سمکۆ، ئاگر و گوڵان هەر یەک لەوانە یادەوەری بەرخۆدانێکن، بە شێوەیەکی ئەکتیڤ و چالاکانە بەشداری شۆڕش بوون لە هەرێمەکان بە شێوەیەکی سەرکەوتوانە شەڕیان کرد و بوونە خاوەن ماندوبوونێکی گەورە. لە سەردەمێکی لەمشێوەیەدا، کە فاشیزم گەیشتووەتە لوتکە، هەڤاڵانمان بۆ ئازادیی گەلی کورد و کوردستان هەر هەنگاوێکیان و هەر دڵۆپە خوێنێکیان، بۆ ئێمە سیمبولی فیداکاری و قارەمانێتییە.
ئێمە هەڤاڵانمان ئامارگی، ڕوناهی، سمکۆ، ئاگر و گوڵان، کە لە تەندورەک شەهیدبوون بە ڕێزەوە یادیان دەکەینەوە، لە سەرەتادا خانەوادەی بەڕێزی هەڤاڵانمان، سەری هەمو گەلی ئێمەی وڵاتپارێز ساغ بێت، ئێمە سوێند دەخۆین ماندوبوونی شەهیدانمان کە بۆ ئازادیی کوردستان داویانە بە ئامانجی بگەیەنین."
ژ.ت