وێنەی داگیرکەری لە مێردین

لە دوای ئەوەی قەیوم بەسەر شارەوانیی گەورە شارەکانی ئامەد، مێردین و وان سەپێنران، زۆرێک لە ناوچە و شارەکان و بینای شارەوانییەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانى دەوڵەتى تورکەوە گەمارۆدراون.

شارەوانیی گەورە شارەکانی ئامەد و وان و مێردین لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی دەوڵەتى تورکەوە دەستیان بەسەردا گیرا.

پۆلیسی تورک لە بینای شارەوانیى مێردین دەستیان بە پشکنین کردووە و لە بەردەم بینای شارەوانییەکەشدا ژمارەیەکى زۆری پۆلیس سەنگەریان گرتووە و بەشێکیشیان بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و جۆری تۆما لە بەردەم بیناکەدا راوەستاون.

هەروەها لە بەشەکان و بیناکانی خزمەتگوزاریى شارەوانیی گەورە شاری مێردین دا و لە چەندین شوێنى تری شارەکەدا  بڵاوە بە پۆلیس کراوە  و پۆلیسیانی تیایاندا جێگیر کردووە.

هەروەها ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی جۆر تۆما و هێزی پۆلیس لە دەوروبەری بارەگاکانی هەدەپە لە مێردین جێگیرکراون.

ژ.ت