٢ موختاری شاری وان لەکاره‌كه‌یان دوورخرانه‌وه
لە شاری وان-ی باكووری كوردستان ٢ موختار کە پێشتر قەیوم لە شوێنیان دانرابوو و لە ٣١ ی ئادار/١١ی خاكه‌لێوه جارێکی دیکە لە لایەن گەل هەڵبژێردرانەوە، دیسان لە لایەن ڕژێمی ئاكه‌په لەکاردوورخرانەوە.
لە شاری وان-ی باكووری كوردستان ٢ موختار کە پێشتر قەیوم لە شوێنیان دانرابوو و لە ٣١ ی ئادار/١١ی خاكه‌لێوه جارێکی دیکە لە لایەن گەل هەڵبژێردرانەوە، دیسان لە لایەن ڕژێمی ئاكه‌په لەکاردوورخرانەوە.
لە ناوچەی ئارتەمێتانی سه‌ر به شاری وان، ئایهان کۆمی موختاری گەڕەکی سوبحان و چه‌تین كه موختاری گەڕەکی شەعبانیه‌یه، ڕێكه‌وتی ١٥ی تشرینی یەکەم/٢٤ی رەزبەری ساڵی ڕابردوو بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆی توركیا لە كاره‌كانیان دوورخرابوونه‌وه و له لە شوێنی ئه‌وان قه‌یووم دانرابوو.
کۆمی و چەتین لە هەڵبژاردنی ٣١ی ئادار/١١ی خاكه‌لێوه-ی ئه‌مساڵ جارێکی دیکە لەلایەن گەلەوە وه‌ك موختار هەڵبژێردرانه‌وه. به‌ڵام وه‌زاره‌تی ناوخۆ بڕیاری دا هەردوو موختار دیسان لە كاره‌كانیان دووربخرێنه‌وه. بڕیارەکەش تەنیا بە زارەکی به موختاره‌كان ڕاگه‌یه‌نراوه. ڕاگه‌یه‌نرا ئه‌م بڕیاره له‌سه‌ر داوای عاتف چیچەکلی قائیمقامی ناوچەی ئارتەمیتان ده‌ركراوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه قایمقامی ڕژێم لە ناوچه‌ی لیجە-ی سه‌ر به ئامه‌د هه‌مان داوای كردبوو و به‌و هۆیه‌وه ١٠ موختاری گەڕەکەکان لە کار دوورخرابوونەوە.
s.m