ئەو داعشانەى هێرشیانکردە سەر هەرێمى مەخموور و کوژران، دەستبەسەر تەرمەکانیان و کەلوپەلەکانیاندا گیرا و چەندین جۆر کەلوپەل و کەرەستەیان پێ بووە.
چەتەکانى داعش لە ٢ی شوباتی ٢٠٢٠ هێرشیان کردە سەر کامپی پەنابەران لە مەخموور. ئەو چەتانە لە چیای قەرەچۆغ ٣ شوانیان بریندارکردبوو، کە سەرقاڵی لەوەڕاندنى ئاژەڵەکانیان بوون، ئەو ٢ چەتەیە دواتر بە دەستێوەردانى گەریلاکانى هەپەگە لە شەڕدا کوژران.
دواتر لە شوێنى شەڕەکە و ناوچەکەدا لێکۆڵینەوە دەستیپێکرد و لە ئەنجامدا ژمارەیەکى زۆر جبەخانە و کەلوپەلی جۆراوجۆر و چەند تەلەفونێک دۆزرانەوە. لە ناو کەلوپەلەکاندا جانتا، جلوبەرگ، خواردن و دەرمانیش دۆزرانەوە.
لەسەر هێلکى چەتەکان نووسراوێک هەبوو، کە نیشانەى ئەوە بوو سەرەک چەتەیەک ئەو هێلەکانەى بە دیاری پێداون. ئەوەش جێگاى سەرنج بوو دەرمانەکان و بەشێک لە کەلوپەل و خواردن و جبەخانەی چەتەکان تورکی بوون. ئەوە روون نییە چەتەکانى داعش لەو شوێنەدا چۆن دەستیان بە کەلوپەل و دەرمانی تورکی و پێداوێستی و جبەخانەى تورکی گەیشتووە، یان چۆن و لە کوێوە بۆیان رەوانەکراوە.
ژ.ت