ماوه‌یه‌كی درێژ به‌سه‌ر شه‌ڕی دژ به به‌رخۆدانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی شاره‌كانی باكووری كوردستان تێپه‌ڕی. هه‌تا ئێستا ٣٠١ كه‌س كه له كات و شوێنی جیاواز ژیانیان له‌ده‌ستداوه، ته‌رمه‌كانیان ڕاده‌ستی خانه‌واده‌كانیان نه‌كراوه‌ته‌وه. ٣٠١ ته‌رمی گۆڕستانی بێكه‌سان، ئه‌م جه‌ژنه‌ش به بێكه‌سی مانه‌وه.
له سه‌ره‌تای پڕۆسه‌ی شه‌ڕدا كه ٢٤ی ته‌مووزی ٢٠١٥ ده‌ستی پێكرد، له زۆر شاری باكووری كوردستان له دژی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا به‌رخۆدانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ده‌ستی پێكرد. هه‌روه‌ها له چۆڵه‌وانی و ده‌شتاییه‌كانیش دژی هێرشه‌كانی قڕكردن به‌رخۆدان ده‌ستی پێكرد. له‌م پڕۆسه‌یه‌دا زۆر گه‌نج و گه‌ریلا ژیانیان له‌ده‌ستدا. ته‌رمی زۆر گه‌نج و شه‌ڕڤان له گۆڕستانه‌كانی بێكه‌سان نێژران و تا ئێستاش هه‌ر له‌و گۆڕستانانه ماونه‌ته‌وه.
له ١٦ی ئابی ٢٠١٥ تا ١ی حوزه‌یرانی ٢٠١٧، له ئامه‌د ١٢٧، له مێردین ٣٢، له جۆله‌مێرگ ٢٠، له شرنا‌خ ١٣، له به‌دلیس ٨، له ئێلیح ٣، له مووش ٤، له چه‌ولیك ٥، له دێرسم ٥ و له خارپێت-یش جارێك به ناوی «قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆ» ده‌وڵه‌تی توركیا به چه‌كی قورس و ته‌كنیكی پێشكه‌وتووی شه‌ڕ، به هه‌زاران چه‌كداره‌وه هێرشی كردووه‌ته سه‌ر گه‌نجانی كورد.
٣٠١ ته‌رم به بێكه‌سی پێشوازییان له جه‌ژنێكی دیكه كرد
له به‌رخۆدانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی شاره‌كان و چۆڵه‌وانییه‌كاندا، سه‌دان ئه‌ندامی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه، یه‌كینه‌كانی پاراستنی سیڤیل - یه‌په‌سه، ته‌ڤگه‌ری گه‌نجانی وه‌ڵاتپارێز و شۆڕشگێڕ - یه‌ده‌گه‌ها ژیانیان له‌ده‌ستدا. سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی خانه‌واده‌كانیان، به‌ڵام تا ئێستاش ته‌رمی سه‌دان ئه‌ندامی هه‌په‌گه و یه‌په‌سه ڕاده‌ست نه‌كراونه‌ته‌وه. سه‌دان ته‌رم له گۆڕستانه‌كانی بێكه‌سان نێژراون.
هێشتا له گۆڕستانی یه‌نیكۆی ئامه‌د ٢٣ ته‌رم، له ڕوحا ٢٧ ته‌رم، له خارپێت ١ ته‌رم، له دیلۆك ٧ ته‌رم، له جزیر ٣٣ ته‌رم، له سلۆپی ١٧ ته‌رم، له شرنا‌خ ٤٢ ته‌رم، له ئه‌رزرۆم ٥٤ ته‌رم، له ترابزۆن ٦ ته‌رم، له وان ٦ ته‌رم له سێرت ١٠ ته‌رم، له به‌دلیس ٢٥ ته‌رم و له مه‌ڵه‌تی ٥٠ ته‌رم پشكنینیان بۆ نه‌كراوه یاخوود ئه‌و خانه‌وادانه‌ی خوێنیان بۆ پشكنینی DNA داناوه، ئه‌نجامیان به‌ده‌ستنه‌هێناوه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خانه‌واده‌ی ته‌رمه‌كان زۆر جار به‌دواداچوونیان له دادگه‌ی شاره‌كان كردووه و به‌مه‌به‌ستی پشكنینی DNA خوێنیان داناوه، به‌ڵام تا ئێستاش ناسنامه‌ی ٣٠١ ته‌رم ده‌ستنیشان نه‌كراوه. ئه‌و ٣٠١ ته‌رمه كه له ١٣ شاری باكووری كوردستانن، ئه‌م جاره‌ش به بێكه‌سی پێشوازییان له جه‌ژن كرد.
s.m