٣ی ئاب و دواتر، ئەوانەی کەوتنە بەرلێنزی کامێراکان..

چەتەکانی داعش ٣ی ئاب/١٢ی گەلاوێژی ٢٠١٤ هێرشیان کردە سەرشەنگال. هەزاران کوردی ئێزدی لە ناچاری ماڵێ خۆیان بەجێهێشت، هەزاران ژن و منداڵ لەلایەن چەتەکانی داعشەوە ڕفێندران. زۆربەی ژن و منداڵان لە بازاڕەکاندا وەک کۆیلە فرۆشران.

کۆمەڵکوژی چەتەکانی داعش لە شەنگال وەکو فەرمانی ٧٤ەم چووە ناو مێژووی گەلی کورد.

چەندین ژن و منداڵ کە لە لایەن چەتەکانەوە ڕفێندران، دواتر لە لایەن یەپەگە – یەپەژە، یەژەشەوە ڕزگار کران و درانەوە خێزانەکانیان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چارەنووسی چەند ژن و منداڵ هێشتا نادیارە.

پێنج ساڵ لەمەوبەر چەتەکانی داعش کاتێک هێرشیان کردە سەر شەنگال، شەڕڤانانی یەپەگە، یەپەژە بە پەلە خۆیان گەیاند و ڕێڕەوێکیان لەنێوان ڕۆژئاوا و شەنگال کردەوە. شەڕڤانان خەڵکەکەیان لە شوێنی ئارام نیشتەجێ کرد، گەریلاکانی هەپەگە – یەژا ستار ڕێگەی کۆمەڵکوژییەکی گەورەیان گرت.

گەلی شەنگال ئێستا خۆیان ڕێکخستووە، خۆیان دەپارێزن ..

٣ی ئابی ٢٠١٤، کاتی هێرشی چەتەکانی داعش و دواتر، بەشێک لەوانەی کەوتنە بەر لێنزی کامێرای ئاژانسی هەواڵی فورات نیوز ANF بڵاو دەکەینەوە..

ک-ش