٥ گه‌ریلای هه‌په‌گه له ئامه‌د شه‌هید بوون
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٥ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه له سنووری شاری ئامه‌دی باكووری كوردستان شه‌هید بوون.
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٥ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه له سنووری شاری ئامه‌دی باكووری كوردستان شه‌هید بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ناسنامه‌ی ٥ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه له سنووری ئامه‌د شه‌هید بوون. هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، «له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كانی ١١ و ١٦ی حوزه‌یران\٢١ و ٢٦ی جۆزه‌ردان ڕامانگه‌یاندبوو كه له سنووری ئامه‌د ٥ گه‌ریلامان شه‌هید بوون. له‌م ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا ناسنامه‌ی ئه‌و شه‌هیدانه ده‌خه‌ینه‌ڕوو.»
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌په‌گه:
له ڕاگه‌یه‌نراوی ١٦ی حوزه‌یران\٢٦ی جۆزه‌ردان به ڕای گشتیمان ڕاگه‌یاندبوو كه سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له ٧ی حوزه‌یران\١٧ی جۆزه‌ردان له ناوچه‌ی لجه-ی ئامه‌د له گوندی لیجۆك ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كردووه و ڕۆژی ٨ی حوزه‌یران\١٨ی جۆزه‌ردان به‌هۆی بۆردومان ٢ هه‌ڤاڵمان شه‌هید بوون.
ناسنامه‌ی هه‌ڤاڵانمان جوان (عوسمان گوله‌ن) و ڕۆهات (محه‌مه‌د یۆڵداش) كه له‌و بۆردومانه‌دا شه‌هید بوون:
ناسناو: جوان لجه
ناو و پاشناو: عوسمان گوله‌ن
شوێنی له‌دایكبوون: ئامه‌د
ناوی دایك و باوك: فه‌ریده - نه‌زیر
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٨ی حوزه‌یرانی ٢٠١٩\١٨ی جۆزه‌ردان - ئامه‌د
ناسناو: ڕۆهات ئامانۆس
ناو و پاشناو: محه‌مه‌د یۆڵداش
شوێنی له‌دایكبوون: ئامه‌د
ناوی دایك و باوك: گوڵیشان - كه‌مال
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٨ی حوزه‌یرانی ٢٠١٩\١٨ی جۆزه‌ردان - ئامه‌د
هاوڕێ جوان كه دڵسۆزی و وه‌ڵاتپارێزییه‌كه‌ی له‌و خاكه وه‌رگرتووه كه لێی له‌دایكبووه، له لجه‌ی ئامه‌د هاتووه‌ته دونیاوه. خه‌سڵه‌تی خۆڕاگری له خاكی به‌رخۆدان وه‌رگرتووه، ڕه‌نجده‌ر و دڵسۆزی هاوڕێیانی بووه و هه‌موو ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێ كردووه. زۆر به‌رپرسایه‌تی له ئه‌ستۆ گرتووه و له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیدا هه‌میشه شێوازی سه‌ركه‌وتووی گرتووه‌ته‌به‌ر. هه‌وڵی داوه به فه‌لسه‌فه‌ی ڕێبه‌رایه‌تی خۆی په‌روه‌رده بكات و سه‌رله‌نوێ خۆی دروست بكاته‌وه و ببێته فیداكاری گه‌ل. بووه‌ته شه‌ڕڤانێكی بوێری ژیانی سه‌رفراز و له مێژووی خۆیدا جێی گرتووه. به هه‌ڵوێستی خۆی كه له به‌رانبه‌ر گه‌ل خاوه‌ن به‌ها و ده‌ستكه‌وتخواز بووه، یه‌كێكه له‌و گه‌ریلایانه‌ی ئامه‌د كه خۆشویستراوه. به جۆشوخرۆشی گه‌ریلایه‌تیكردن له‌و شوێنه‌ی لێی له‌دایك بووه، له هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی تێكۆشاندا به‌فیداكاری گه‌یشتووه‌ته هێڵی میلیتانیی ڕێبه‌ر ئاپۆ. تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی هاوڕێمان جوان كه هه‌میشه به بڕیار بوو كه له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ر ئاپۆ بێت، به گه‌شكردنی ئاستی شێوه‌ی شه‌ڕی فیدایی ده‌بێت كه هه‌لومه‌رجی خه‌باتی ئازادی ڕێبه‌ر ئاپۆ دروست ده‌كات.
هاوڕێ ڕۆهات كه له ئه‌رخه‌نیی ئامه‌د له‌دایك بووه، هێرشه‌كانی سیسته‌می دژبه به‌هاكانی گه‌لی كورد قبووڵ نه‌كردووه و هانی ژیانێكی شكۆداری داوه و ساڵی ٢٠٠٦ هاتووه‌ته نێو ڕیزه‌كانی ئازادی. ساڵی ٢٠١٤ ده‌ربازی هه‌رێمی ئامه‌د بووه كه شه‌ڕی لێ گه‌رم بوو. له ژیانی تێكۆشاندا له هه‌موو شوێنێك خۆشویستراوه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر هاوڕێكانی داناوه، گه‌یشتووه‌ته ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ی كه ببێته هاوڕێی هاوڕێیان. ڕێكخستن هه‌ر به‌رپرسایه‌تییه‌كی پێدا بێت، سه‌ركه‌وتوانه جێبه‌جێی كردووه. به خه‌سڵه‌تی خۆڕاگری ئه‌ركه‌كانی ڕێكخستنی جێبه‌جێ كردووه. له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی ڕێبه‌ر ئاپۆ قووڵ بووبووه‌وه، دڵسۆز، دروست و ڕه‌نجده‌ر بوو. بۆیه هاوڕێیانی پێیان ده‌گوت له‌پێشه‌وه‌ی ژیانه. وه‌ك ڕۆڵه‌ی دڵسۆز و سروشتیی دایكی پیرۆز، به هه‌ڵوێست و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی نیشانی داوه مرۆڤ چۆن ده‌بێته هاوڕێی ژن. له‌و كاته‌وه‌ی هاتووه‌ته نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا، هێڵی فیداییبوونی په‌كه‌كه له خه‌سڵه‌ته‌كانیدایه و سه‌رده‌كه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێته شه‌ڕڤانی فیدایی ڕێبه‌ر ئاپۆ. له هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا به گیانی فیدایی ژیاوه. تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م گه‌ریلا دلێره ده‌بێته هۆی ژیانمان.
له ڕاگه‌یه‌نراوی ١١ی حوزه‌یران\٢١ی جۆزه‌رداندا به ڕای گشتیمان ڕاگه‌یاندبوو كه ٢ی حوزه‌یران\١٢ی جۆزه‌ردان سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له ناوچه‌ی شه‌هید سه‌رخوه‌بوون-ی لجه-ی ئامه‌د ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كردووه. ڕۆژی ٣ی حوزه‌یران\١٣ی جۆزه‌ردان دوای شه‌ڕ و بۆردومان په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ٣ هه‌ڤاڵمان پچڕاوه. هاوڕێیان ماهیر (ئیبڕاهیم چه‌لیك)، ڕێبه‌ر (عه‌بدوڵا تورهان) و سه‌رهڵدان (عومه‌ر ده‌میر) كه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵیان پچڕابوو، شه‌هید بوونه.
ناسنامه‌ی هه‌ڤاڵانی شه‌هید:
ناسناو: ماهیر ئاندۆك
ناو و پاشناو: ئیبڕاهیم چه‌لیك
شوێنی له‌دایكبوون: ئامه‌د
ناوی دایك و باوك: مونه‌وه‌ر - فه‌همی
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٣ی حوزه‌یرانی ٢٠١٩\١٣ی جۆزه‌ردان - ئامه‌د
ناسناو: ڕێبه‌ر ئامه‌د
ناو و پاشناو: عه‌بدوڵا تورهان
شوێنی له‌دایكبوون: ئامه‌د
ناوی دایك و باوك: سوڵتان - شه‌عبان
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٣ی حوزه‌یرانی ٢٠١٩\١٣ی جۆزه‌ردان - ئامه‌د
ناسناو: سه‌رهلدان مازی
ناو و پاشناو: عومه‌ر ده‌میر
شوێنی له‌دایكبوون: مێردین
ناوی دایك و باوك: حوسنوگوڵ - محه‌مه‌د خالید
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٣ی حوزه‌یرانی ٢٠١٩\١٣ی جۆزه‌ردان - ئامه‌د
هاوڕێمان ماهیر ئاندۆك له لجه-ی ئامه‌د له‌دایكبووه كه یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی پارتییمان به‌دڵسۆزی بۆ شه‌هیدان له‌و سنووره ئه‌نجام دراوه و ناوچه‌كه هه‌تا ئێستا خاوه‌نی هێڵی وه‌ڵاتپارێزییه. هاوڕێ ماهیر كه له خانه‌واده‌یه‌كی وه‌ڵاتپارێزدا گه‌وره بووه، به‌ر له‌وه‌ی بێته نێو ڕیزه‌كانمان هه‌ر ئه‌ركێكی كه‌وتبێته سه‌رشان، به هه‌ستیارییه‌كی گه‌وره‌وه جێبه‌جێی كردووه. پێشه‌نگایه‌تی بۆ گه‌نجان كردووه. زوو له حه‌قیقه‌تی شه‌ڕی كوردستان گه‌یشتووه و به بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ببێته فیداییه‌كی ڕێبه‌ر ئاپۆ، ساڵی ٢٠١٢ هاته نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا. له‌نێو گه‌ریلادا هه‌میشه بانگه‌شه‌كه‌ی خۆی پاراستووه، به فه‌لسه‌فه‌ی ڕێبه‌ر ئاپۆ سه‌رله‌نوێ خۆی ئافراندووه. به لایه‌نی دروستی، ڕه‌نجده‌ری، بوێری و دڵسۆزی هه‌میشه له‌پێشه‌وه بووه. ساڵی ٢٠١٦ ده‌چێته چیاكانی ئامه‌د كه زۆری خۆشده‌ویستن. به وره و جۆشوخرۆشی جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی فه‌رمانده قاره‌مانه‌كانی ئامه‌د شه‌هید نوومان و شه‌هید ڕێبه‌ر ده‌كه‌وێته ڕێ. له چیاكانی ئامه‌دیش هه‌میشه به شێوازی فیدایی به‌رخۆدان ده‌كات. هه‌میشه چالاك و بوێر بووه. هاوڕێ ماهیر له ته‌واوی ژیانی تێكۆشانیدا هه‌میشه تووڕه‌یی خۆی له دژی دوژمن تیژ كردووه و خۆشه‌ویستیی گه‌لی گه‌وره كردووه. هاوڕێی قاره‌مانمان كه خۆشه‌ویستی ئامه‌د بوو، به خۆشه‌ویستیی خۆی هه‌تا دوایین ساتی ژیانی به عه‌شقه‌وه ژیاوه. ئێمه سوێند ده‌خۆین كه باوه‌ڕی به ڕۆژه هه‌تاوییه خۆشه‌كان، بكه‌ینه مۆتیڤاسیۆنی شه‌ڕ و سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر بكه‌ین.
هاوڕێمان ڕێبه‌ر ئامه‌د له كاتێكدا داگیركه‌ر هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر گه‌لی كورد زیاد ده‌كات، بڕیار ده‌دات بێته نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا. هاوڕێ ڕێبه‌ر ساڵی ٢٠١٨ له چیا ئازاده‌كان جێگیر ده‌بێت، ڕێچكه‌ی وه‌ڵاتپارێزیی لجه‌ی ئامه‌د دێنێته چیاكانی كوردستان. هاوڕێ ڕێبه‌ر كه هه‌رگیز هێرشه سه‌ركوتكارییه‌كانی سه‌ر گه‌لی كوردی قبووڵ نه‌كردووه، به هه‌موو هێزی خۆیه‌وه له ڕیزه‌كانی گه‌ریلادا ڕه‌نجی گه‌وره‌ی داوه. هاوڕێ ڕێبه‌ر كه زۆر زوو خۆی پێشخستووه له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ گورزی تووندی له دوژمن داوه. له هه‌موو بواره‌كانی خه‌باتدا ڕۆڵی پێشه‌نگایه‌تی گێڕاوه و بووه‌ته نموونه بۆ هاوڕێكانی. هاوڕێ ڕێبه‌ر كه به دڵگه‌رمییه‌وه تووڕه‌ییه‌كه‌ی دژبه دوژمن پیشان داوه، له هه‌رێمی ئامه‌د له تێكۆشانی دژبه دوژمن قاره‌مانانه به‌رخۆدانی كردووه و چووه‌ته ڕیزی كاروانی شه‌هیدان.
هاوڕێمان سه‌رهڵدان مازی كه له مێردین له‌دایكبووه، ساڵی ٢٠١٥ دوای په‌ره‌سه‌ندنی شه‌ڕ له كوردستان هاته نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا. له كاتێكدا كه فاشیزمی ده‌وڵه‌تی تورك هێرشێكی دڕندانه‌ی ده‌كرده سه‌ر گه‌له‌كه‌مان، هاوڕێمان سه‌رهڵدان چالاكانه ده‌ست به تێكۆشان ده‌كات، به‌بوێری و باوه‌ڕبه‌خۆنه‌وه ده‌چێته پێشه‌وه. هاوڕێمان سه‌رهڵدان كه به پاكی، خۆشحاڵی و هه‌ڵوێسته به‌بڕیاره‌كه‌ی كاریگه‌ری له هاوڕێیانی خۆی كردووه، بووه‌ته نموونه. هه‌ڤاڵ سه‌رهڵدان كه به شه‌ڕڤانییه‌كه‌ی ناسراوه، هه‌موو ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانی به‌بێ كه‌موكوڕی جێبه‌جێ كردووه و له دژی دوژمن به‌فیدایی شه‌ڕی كردووه. بووه‌ته یه‌كێك له‌و هاوڕێیه قاره‌مانانه‌ی كه له لجه‌ی ئامه‌د دژی فاشیزم تا دوایین ساتی ژیانی تێكۆشانی كردووه.
ئێمه سوێند ده‌خۆین ئاڵای تێكۆشانی هاوڕێیانمان كه ٣ و ٨ی حوزه‌یران\١٣ و ٢٨ی جۆزه‌ردان له لجه‌ی ئامه‌د شه‌هید بوون، به‌رز بكه‌ینه‌وه. به‌بڕیارداری له‌سه‌ر ڕێگه‌ی ئازادی ڕێ ده‌كه‌ین كه شه‌هیدانمان دروستیان كردووه. سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی هێژای هه‌ڤاڵانی شه‌هید و گه‌لی وه‌ڵاتپارێزی كوردستان ده‌كه‌ین.
s.m