پارتە کوردیەکانی کەرکوک لەگەل ئەندام پەرڵەمانەکانی کەرکوک کۆبوونە
١٥پارتی کوردی شاری کەرکوک لەگەل ئەندام پەرڵەمانە کوردەکانی کەرکوک کۆبوونەوە و جەختیان لە یەکریزی کورد کردەوە.
١٥پارتی کوردی شاری کەرکوک لەگەل ئەندام پەرڵەمانە کوردەکانی کەرکوک کۆبوونەوە و جەختیان لە یەکریزی کورد کردەوە.
ئەمرۆ لە بارەگای کۆمەڵەی ئیسلامی کوردستان پارتە کوردیەکان لە سەر ئاستی پەیوەندیەکان لەگەل ئەندام پەرڵەمانە کوردەکانی شاری کەرکوک کۆبوونەوە،
لە دوای کۆبوونەوەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی محەمەد خەلیل بەرپرسی پەیوەندیەکانی کۆمەڵەی ئیسلامی –لە کەرکوک بەناو حیزبە کوردستانیەکانەوە باسی تەوەری کۆبوونەوەکەی کرد ووتی: "بە بەشداری سەرجەم لایەنە کوردستانیەکان لە کەرکوک دووپاتمان کردەوە کە لەگەل یەکریزی کوردین لە شاری کەرکوک، یەکێک لەو بابەتانەی باس کراوە یاسای ئەنجومەی پاریزگایە کە ئەمەش دۆخێکی تازەیە بۆ کورد."
دوای كۆبوەنەوەكە ڕێبوار تەها ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی، بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن قسەیکرد و وتی: سەبارەت بە مەترسی یاسای هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكان و لەناویاندا كەركوك، ئەمڕۆ ١٥ هێز و لایەنی سیاسی كوردیی كۆبوونەوە، هەمووان هاوڕا بووین بۆ ئەوەی كورد بە یەك لیست بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان بكات، چونكە كورد لەم شارە تاكە چارسەری یەكڕیزیی و یەك دەنگییە.
وتیشی:"یاسای هەڵبژاردن ئەوەنەدە مەترسیدارە بۆ كورد، جگە لە یەك لیسیتی هیچ ڕێگایەكی دیکەمان لە پێش نییە، ئێمە وەك پەرلەمتارانی كورد لە گەڵ هەمواری یاساكە نەبووین، بەڵام بە زۆرینە پەسەند كرا، بۆیە ئێمە وەك هێز و لایەنە سیاسەكان گرنگە یەكگرتوو بین بۆ ئەوە ئەوەی هەموو ئەو دۆخەی بەسەر كەركوكدا دێت تێیپەڕێنین، كەركوكییەکان دوایان لە ئێمە هەیە، بۆیە سەرجەم حزبە كوردییەكان كەركوك داوای ئەوەیان هەیە كە سەرجەم لایەنەكان بەیەك لیست بەشداری هەڵبژاردنەكان بكەن."
دەربارەی دانانی پارێزگاری كەركوك، ڕێبوار تەها ووتی:" بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا شاندێکی یەكێتی و پارتی و لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە سەرجەم كوتلە و لایەنەكان كۆببنەوە، بۆ ئەوەی بگەن بە ئەنجام و بۆ دانانی پارێزگاری كەركوك، وە ئێمە ئەو پۆستە بە مافی كورد و یەكێتی نیشتمانی كوردستانی دەزانین، بۆیە دەبێت پارزێگارێکی کورد پارێزگاکە بەڕێوەببات."
سەرجەم هێزە سیاسییە كوردییەكان لە كەركوك لە كۆبوونەوەكە بەشدار بوون، جگە لە پارتی دیموكراتی كوردستان- عێراق پ د ک، هەرچەندە ئامادەنەبوون ئەندامێک بنێرنە کۆبوونەوەکە، بەڵام بەرپرسیانی پارتی بە كۆمەڵی ئیسلامیان ڕاگەیاندووە، ئێمەش بە هەموو شێوەیەك پشتگیری لە یەك لیستی دەكەین.
ئەوە لە کاتێکدایە، بڕیارە ١ی مانگی چواری ساڵی داهاتوو، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە عێراق بەڕێوەبچێت، لە نێویاندا لە پارێزگای کەرکوکیش هەڵبژاردنەکە بەڕێوەدەچێت."
ئەسکەندەر سەلیم بەرپرسی پەیوەندیەکانی ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوکی تەفگەری ئازادی کۆمەلگای کورستان دەربارەی بەشداریان لە کۆبونەوەکە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات ووتی: "وەکو تەفگەری ئازادی بەشداریمان کرد لە کۆبوونەوەی لایەنە سیاسیەکانی کەرکوک بەمەبەستی تاوتێکردنی ئەو بارودۆخەی کە ئیستا هاتۆتە پێشەوە وەکو خۆ ئامادەکردنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان."
هەروەها ئەسکەندەر سەلیم ووتی: "پێوێستە لایەنە سیاسیەکان پێداچونەوە بە عەقلیەتی سیاسی خۆیان بکەنەوە نابێ بیر لە پۆست و تەسکایەتی حزبی بکەنەوە و بتوانین پرۆسەی دیموکراتی پێشبخەین، جەختمان کردووە کە چۆن بتوانین لە شاری کەرکوک پێکەوە ژیانێکی ئاشتیانە بپاریزین هەوڵبدەین هەموو پێکهاتەکان بەشداری پرۆسەی سیاسی بکەین."
ک-ش