پارێزگای سنە بەرزترین ئاستی هەڵاوسانی ئابووری لە ئێران تۆمارکردووە

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی داتای ڕژیمی ئێران، پارێزگای سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرزترین ئاستی هەڵاوسانی ئابووری لە١٢مانگی رابردوودا لە سەر ئاستی ئێران تۆمارکوردووە.

بە پێی ئەم راپۆرتە کە لەلایەن ناوەنی داتای ئێرانەوە ئەنجامدراوە  ڕێژەی هەڵاوسان لە ئێران بەگشتیی ٣٠.٦ بوو، بەڵام پارێزگای سنە ڕێژەی ٣٦.٥ی تۆمار کردووە و کەمترین ڕێژەی هەڵاوسان تایبەت بووە بە پارێزگای کرمان کە ٢٥.٤ بوو.

دۆخەی ئابووری و هەڵاوسان لە گوندەکاندا خراپتر بووە بەجۆرێک رێژەی٥.٤ی بۆ گوندەکانی ئێران تۆمارکردووە بەڵام لە گوندەکانی پارێزگای سنەدا رێژەی ٨.٧١ تۆمار کراوە.

هەموو ئەم داتایانە دەرخەری ئەوەیە کە پارێزگای سنە لە ئاستی بێکاریدا لە پلەی دووهەمدایە لە ئێران و داهاتی تاک لە پارێزگای سنە نیوەی داهاتی تاکە لە ئێران. داڕمانی ئابووری و بێکاری و نەبوونی هەلی کار و داخرانی سنوورەکان باری گوزەرانی هاووڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی خستووەتە دۆخێکی هەرە سەختەوە.

ڕژیمی ئێران هەر لە سەرەتای هاتنە سەرکاریەوە بە سیاسەتی قڕکردن وبرسیکردنی گەلی کورد هەوڵی سەرکوتی گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی داوە. لەکاتێکدا دەروازە سنوورییەکانی ڕۆژهەلات بەرەوعێراق و باشووری کوردستان سەرچاوەیەکی داهاتی زۆرە بۆ ڕژیمی ئێران بەڵام رژیم بە سیاسەتی گورزی ئاسنین هەوڵی سەرکوتی گەلی کورد دەدات.

ک-ش