پارێزەرانی ئۆجالان بۆ ٧٤٠هەمین جار داوای دیدارلە گەل ئۆجالان دەکەن

پاریزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان بۆ ئەوەی کە بتوانن ڕێبەر ئاپۆ ببینن ، سەردانی دادگای کۆماری بورسایان کرد.

پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، بۆ جاری ٧٤٠هەمین بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵیدا، داواکارییەکیان ئاراستەی داواکاری گشتیی دادگای کۆماری بورسا کرد.

ئەمڕۆ، هەریەکە لە ڕەزان ساریجە، فواد چۆشاچاک و چەنگیز چیچەک، سیان لە پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان، بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان، داواکارییەکیان پێشکەش بە داواکاری گشتی دادگای کۆماریی بۆرسا-ی تورکیا کرد.

ئەو پارێزەرانە داوایان کردووە، کە بە بۆنەی نەورۆزەوە سبەینێ، واتە ڕۆژی هەینی سەردانی ئیمرالی بکەن.

جێگای ئاماژەیە، کە داواکاری گشتی دادگای کۆماریی بۆرسا-ی تورکیا، بە پاساوی جۆراوجۆر لە ساڵی ٢٠١١ وە تا ئێستا، ٧٣٩ جار داواکاریی پارێزەرانی ئۆجالان بۆ سەردانیکردنی ئیمرالی ڕەتکردووەتەوە.

ک-ش