پارێزەرانی ئۆجالان داوای دیداریان کرد

پارێزەرانی ڕیبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بۆ ئەوەی بتوانن بریگرتەکەیان ببینن سەردانی داواکاری گشتیی کۆماریان کرد لە شاری بورسە.

'نەورۆز ویسال، فایق ئۆزگور ئەرۆل، جەنگیز یورەکلی و مەزلوم دینچ'ی پارێزەرانی ئۆجالان، بۆ ئەوەی بتوانن بریگرتەکەیان ببینن، سەردانی داواکاریی گشتی کۆماریی بورسەیان کرد.

لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٩/٢٨ی جۆزەردانەوە تا ئێستا، ١٢ جار داوای دیداریان کردووە، بەڵام تا ئێستا وەڵامی ئەرێنیان وەرنەگرتووە.