پاژک: نابێت لەوە زیاتر ئەو ئیرادەیە تاقی بکرێتەوە

پاژک ڕایگەیاند، مانگرتنەکان بە ڕۆژووی مردن چوەتە قۆناغێکی تازەوە و ئاشکرای کرد، "نابێ ئەو ئیرادەیە لەوەزیاتر تاقی بکرێتەوە، دەبێ گۆشەگیرکردنی ڕێبەرەکەمان دەستبەجێ کۆتایی پێ بێت و مافە ڕەوا و یاساییەکانی بناسێندرێن".

دەستەى بەڕێوەبەریى پارتى ئازادیى ژنانى کوردستان (پاژک) ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و یادی "شەهیدانی مانگی ئایار"ی کردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا نووسراوە: "بەبۆنەی مانگی ئایار لە کەسایەتی شەهیدە مەزنەکانی شۆڕش، حەقی قەراردا، ئێمە دەنیزان، ئیبراهیم کایپاککایاکان کە ئەم مانگەیان کردووە بە کاتی تێکۆشانی برایەتیی گەلال و بەرخۆدان، بەڕێزەوە یادی هەموو شەهیدانی شۆڕش دەکەینەوە، بەڵێنی وەدیهێنانی ژیانی ئازاد دەدەین کە لە کۆچی ئەودا شەر دەکەن".

هەروەها ئەوەش هاتووە، "پیلانی ٦ی ئایار کە دەوڵەتی تورک لە دژی ڕێبەرەکەمان لە ساڵی ١٩٩٦ جێبەجێی کرد، جارێکی دیکە هێرشەکە شەرمەزار دەکەین و دەڵێین، تۆڵە لە دەوڵەتی پیلانگێڕ دەکەینەوە".

نابێ ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان بێدەنگ بن!

پاژک تیشکی خستەسەر گۆشەگیریی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان، مانگرتنە بێسنوورەکان، رۆژووی مردن و بێدەنگیی هێزە نێونەتەوەییەکان.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە وتراوە: "بەرخۆدانی مانگرتن کە بۆ کۆتاییپێهێنانی گۆشەگیریی ڕێبەر ئاپۆ بە پێشەنگایەتی لەیلا گیوڤەن دەستیپێکرد. شەش مانگە بە ئیرادەیەکی مەزن و هەڵوێستی شۆڕشگێڕیی لە زیندان، لە کوردستان و دەرەوەی وڵات بەردەوامە. لە مانگی شەشەمی بەرخۆداندا ١٥ هەڤاڵی زیندانی دۆسیەی پەکەکە و پاژک دەستیان بە چالاکی ڕۆژووی مردن کردووە و هەموانیان خستە بەردەم بەرپرسیارییەتییەکی گەورە. بەهۆی ئەوەی دەوڵەتی تورک سوورە لەسەر سیاسەتی فاشیزمانە هەتا ئێستا وەڵامی بەرخۆدێران ناداتەوە. هەنگاو نانێت و هێرشی سەر ئەو چالاکییانەی گەل دەکات کە بۆ پشتگیریی مانگرتووانی ڕۆژووی مردن دەستیپێکردووە، پێش هەموویان دەوڵەتی تورک، یەکێتی ئەوروپا، پەرلەمانی ئەوروپا، سی پی تی و ڕێکخراوە نێونتەوەییەکان لە ئەنجامە چاوەڕواننەکراوەکان بەرپرسیارن. کۆمەڵگەی دیموکراتیش نابێت بێدەنگ بمێنێتەوە، پێویستە دەنگی خۆیان بەرزتر بکەنەوە".

ئیمرالی سیستمی ئەسارەتە

گرتووخانەی تاکەکەسیی ئیمرالی، کە لە هەموو لایەنێکەوە بە شێوەیەکی دژ بە مەرجەکانی ژیان دیزاین کراوە. سیستمێکی گۆشەگیرییە کە دژی ماف و یاساکانە، ئیمرالی سیستمێکی ئەسارەتە کە بە ژمارەیەک یاسای تایبەت لە دژی کەس بەکار دەهێندرێت. ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان بەرپرسیارن لە سیستمی گۆشەگیریی ئیمرالی، ئەو هەلومەرجانەی کە ڕێبەرەکەمانی تێدایە، ٢٠ ساڵە لە هەلومەرجێکی نامرۆییانەدایە و هەڕەشەی ئەمنیی لەسەرە، نیشان دەدا کە هەم دەوڵەتی تورک و هەم ڕیکخراوە نێونەتەوەییە پەیوەندیدارەکانیش تاوانیان کردووە. مافەکانی ڕێبەرەکەمان بە شێوەیەکی ئاشکرا پێشێل کراون و بەو شێوەیە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە تاوانی تازە ئەنجام دەدرێت. بە ڕێگریی لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ کەسوکار و پارێزەرەکانی، لە دژی ڕێبەرەکەمان تاوانێکی قورسی دژی مرۆڤایەتی جێبەجێ دەکرێت؟ ئەو گۆشەگیرییە تووندە هیچ کاتێک جێگەی قبول نییە. دەسەڵاتدارییەتی ئاکەپە و سی پی تی و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان کە تاوانبارن و لەدژی یاسای ڕەفتار دەکەن. لەجیاتی ئەوەی لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت هەوڵ دەدەن کە گۆشەگیریی بە کارێکی ئاسایی نیشان بدەن، چاوپۆشی لەو چالاکییانەش دەکەن کە لە دژی گۆشەگیری بەڕێوەدەچن، ئەوەش وەکو هەڵوێست و سیاسەتێکی ڕێگەخۆشکردنە بۆ مردن، لە کەسایەتیی ڕێبەری گەلی کورددا ئەوە قڕکردنی گەلی ئێمە و گەلانی دیکەیە.

گۆشەگیری لە ئاستێکدایە، کە خۆڕاگرتن بەرامبەری و بەرگەگرتنى قبوڵ ناکرێت

ڕێبەرەکەمان، لە قۆناغی ٢٠ ساڵی ئیمرالیدا لەدژی هەر شێوەیە وەدیهێنانێک، لە نزیکبوونەوەی بۆ وەدیهێنانی چارەسەریی بۆ گەلان درێغی نەکرد. لە دژی پلانی پیلانگێڕییەکانی دەسەڵاتدارییەتی ئاکەپە کە بە ناوی چارەسەریی سەپاندی. بەردەوام تێدەکۆشا، بەڵام قۆناغەکانی دیالۆگ و چاوپێکەوتنەکان کە کرانە پیلانگێڕیی لەناو پیلانگێڕییدا، سیاسەتی کۆمەڵکوژیی و پاکتاوکردنەکان لەدژی گەل و بزووتنەوەکەمان. دۆخی ڕێبەرەکەمانی رۆژلەدوای رۆژی قورستر کرد. لەناو ئەو ساڵانەدا دەوڵەت هەموو شێوەی ئەشکەنجەیەکی لە ئیمرالی بەکارهێنان و تاقیکردنەوە. ژەهریان دەرخوارد دا، زۆرجار خستیانە ژووری تاکەکەسی و تەسکەوە، هەموو مافەکانی لێ زەوت کران، لە ساڵی ٢٠١٥ەوە گۆشەگیرییەکە وەها قورس کراوە کە ئیدی بەرگەی ناگرین.

فاشیزم گەیشتە ترۆپک لە مێژووی تورکیا

گۆشەگیریی کە سەر ڕێبەرایەتیمان، وەحشیگەریی سەر گەلی کورد و کۆمەڵگەی تورکیا، سیاستی قرکردن و داگیرکاریی، بەهۆی ئەو سیاسەتەی دژی کورد کە دەوڵەتی تورک و لەبەر دژایتیکردنی ئازادییە، لە قۆناغی دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپەدا فاشیزم گەیشتییە ترۆپک لە مێژووی تورکیا، بە سیاسەتی قڕکردن، هەنگاوە دژە دیموکراتییەکان، گوشاری فاشیستی دەیانەوێت هەموو کۆمەڵگە دیل بکەن، هەربۆیە ئەو چالاکییەی کە لەیلا گیوڤەن لە دژی فاشیزم دەستیپێکردووە، هەڵگرتنی گۆشەگیرییە لەسەر ڕێبەرایەتی، ڕۆلی ژنانە لە بازنەی دیموکراتی لە دژی فاشیزم لە تورکیا گەشانەوەی ژیانی دیموکراتی، کۆتاییپێهاتنی قڕکردنی کورد، گرێدراوی هەڵگیرانی گۆشەگیریی سەر رێبەراتیتییە، هەر بۆیەشە بەردەوامی گۆشەگیریی، بەردەوامی سیستمی فاشیستییە، ڕێگریکردنە لە دیموکراسی و قوڵکردنەوەی ناکۆکی نێوان گەلان، زۆربوونی مردنەکان و قورسبوونی شەڕە.

نابێ لەوە زیاتر ئەو ئیرادەیە تاقی بکەنەوە

لەبارەی ئەو چالاکی و بەرخۆدانە مەزنەی و بێدەنگی دەوڵەتی تورک، ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان، گوێنەدان بە داواکاریی پیلانگێڕیی سەر ڕێبەرایەتییەکەمان کارەکتەرە نێونەتەوەییەکەی نیشان دەدات، بۆ ئەوەی دەوڵەت یاساکانی خۆی جێبەجێ بکات، لەگەڵ ئەوەی کە هەزاران کەس جەستەی خۆیان داوەتە بەر برسیبوونیش، جارێکی دیکە نیشان دراوە کە هەڵسوکەوت لەگەڵ دۆخی ڕێبەرایەتییەکەمان یاسایی نییە، بەڵکو سیاسییە، لەدژی ئەو بارودۆخە، زیندانییەکانی پەکەکە-پاژک کە چالاکی مانگرتنیان گۆری بۆ ڕۆژووی مردن، بۆ ئەوەی ڕیگە بۆ ئەو چارەسەر نەکردنە بکەنەوە، بە بریاری خۆیان، چالاکییەکەیان هێنایە ئاستێکی دیکە، نابێ ئەو ئیرادە و ورەیە زیاتر تاقیبکرێتەوە، دەبێ گۆشەگیریی سەر ڕێبەرایەتییەکەمان کۆتایی پێ بێت، مافە رەوا و یاساییەکانی دەستبەجێ بناسێندرێن.

بەرخۆدان سەردەکەوێت

هیچ کەسێک ناتوانێت ئەو هەزاران کەسەی کە مانیان گرتووە، بەرخۆدێرانی رۆژووی مردن، ئەو دایکانەی کە دەڵێن "بە بەرخۆدان سەردەکەوین" ئەو تێکۆشانە پاشەکشێ پێ بکات، ئەو بەرخۆدانەی کە چەندین مانگە بەردەوامە، نیشان دەدات کە چالاکی بەردەوام دەبن هەتا دەگەنە ئەنجام، بەدەستپێکردنی ڕۆژووی مردن، ئیدی هەر کەسێک هەرچی دەکەوێتە ئەستۆ بیکات، لەو بەرخۆدانەدا لەناو ڕیزەکانی گەل دەبێ تێبکۆشن، ژن و گەنج بە ئەرکی پێشەنگایەتی خۆیان هەلسن و بەرخۆدان سەربخەن.

ئێمە سڵاو دەکەین لە هەموو ئەو بەرخۆدێرانەی کە عەشقێکی مەزنەوە چەندین مانگە بۆ ڕێبەرایەتی بەرخۆدان دەکەین، ئەو هەڤاڵانەی کە دەستیان بە رۆژووی مردن کردووە، ئەو دایکانەی کە لەگەڵ هەموو گوشارەکانیش لە سەر شەقامەکانن و هەموو گەلی خۆمان کە دەڵێن فاشیزم هەڵدەوەشێنینەوە و بەرخۆدێرەکان سەرفراز دەبن.

ر.م